دوای هێرشی هۆڤانەی چەتەکانی داعش و ئەو هێز ەشاراوانەی کە پشتیوانی داعشیان دەکرد بۆ سەر شەنگاڵ، هەنووکە جارێکی تر رووی هێرشەکان کردوەتەوە رۆژئاوای کوردستان و هەر دەچێت ئاستی هێرشەکان بۆ سەر کۆبانێ بەرفراوانتر دەبێتەوە. وەک پێستریش ئاماژەمان پێدابوو، هێرشی ئەم گروپە تیرۆریستیانە نە تەنیا بۆ سەر پارچەیەکی کوردستانە، بەڵکوو بە هێرشی خۆیان بۆ سەر شەنگال و کوبانی سەرجەم دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان رووبەڕووی مەترسی دەکەنەوەە. هەتا ئێستا چەندین جار هێرشی مەزن کراوەتە سەر کۆبانی و هەروەها قەتڵوعامی بەرفراوان لە شەنگاڵ روویداوە، کە بە بەرخۆدانی بێ وێنەی گەلی کورد و قارەمانێتی هێزەکانی گەریلا و پێشمەرگە سەرجەم هێرشەکانی ئەم هێزە نگریسانەی رووبەڕووی شکست کردوەتەوە و نەیانهێشت کە ئامانجە چەپەلەکایان پێکبێت. ئەوەی کە روون و ئاشکرایە ئەم هێزانە و پشتیوانەکانیان واز لە هێرش کردن بۆ سەر دەستکەوتە نەتەوەییەکان ناهێنن و سوورن لە سەر پێکهێنانی سیاسەتەکانیان. بێ گومان ئەمە بۆ هەموو گەلی کورد و سەرجەم هێزە نیشتمانیەکان زەنگێکی مەترسیدارە. ئاستی مەترسیەکان لە کاتێکدا زیاتر دەبن کە دەبینین سەرجەم هێزە ناونەتەویەکان کە گۆیا داعشیان بە مەترسی جدی بۆ سەر خۆیان و گەلان دەدیت و بانگەشەی هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی داعش دەکرد، لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوا بێ دەنگن و هەتا ئێستاکەش تەنانەت هیچ چەشنە لێدوانێکیان بۆ مەحکوم کردنی هێرشەکانی سەر رۆژئاوایان نەداوە. ئەم بێ دەنگیەی هێزە ناونەتەوەییەکان و رادەستکردنی چەک و تەقەمەنی شەر بە هنێک لایەنی کوردستانی کە هەبوونیان لە ریزەکانی شەردا نییە، لای گەلی کورد گومانی جدی ساز دەکات.
هەر وەک ئاماژەمان پێکرد مەترسیەکان روویان لە زیاد بوونە. هێرشی هەتا ئێستاکەی ئەم گروپە تێرۆریستیانە بەهەڵوێستی نەتەوەیی و خاوەندارێتی هەموو گەلەکەمان لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان پووچەڵکراونەتەوە. بۆ ئەم مەبەستە و بە ئارمانجی تێکشکاندنی یەکجارەکی ئەم جەتانە پێویستی بە هەلمەتێکی تری نەتەوەیی لە هەر کات زیاتر هەیە. وەک کۆدار هەر وەک لە قۆناخەکانی رابڕدوو دا لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان هەنگاوی کرداریمان ناوەتەوە، دیسانیش ئامادەیی خۆمان دەردەبرین کە بە هەموو هێزەوە بە شیوەی کرداری خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی رۆژئاوا بکەین و گەلەکەمان لە کۆبانی بپاریزین. لەم چوارچیوەیەدا بانگ لە سەرجەم جەوانانی کورد لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی کودستان و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە پەیوەندی بە هێزەکانمان بکەن و بەزووتری کات بەشداری لە شەری کۆبانی بکەن.
هاوکات بانگ لە هێزە ناونەتەوەیەکان دەکەین کە ئەگەر ئارمانجیکی تر لە پشت بێدەنگیەکانیان نییە، لە دژی چەتەکانی داعش لە رۆژئاوای کوردستانیش هەنگاوی کرداریان هەبێت و یارمەتی نیزامی رادەست هێزەکانی یە پە گە بکەن،چونکە ئەوانن کە بە شێوەی راستەقینە لە دژی داعش شەڕ دەکەن.
سلاو و رێزی شۆڕشگێری
هاوسەرۆکایەتی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان — کۆدار
19.09.2014