وەکوو دەزانین 15 ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەڵەتی لە دژی رێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت. داگیرکەرانی کوردستان و دوژمنانی گەلی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی شوناسی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی رۆژهەڵا تی ناوەڕاستیان داوە. 15 ساڵ لەمە پێش بۆ کرداریکردنی ئەو پیلانەیان بە یارمەتی دەوڵەتانی هەرێمی و زل هێزە جیهانیەکان، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هەوڵی لە ناوبردنی گەلی کوردیان دا و رێبەر ئاپۆیان رادەستی دەوڵەتی تورکیە کرد. بەڵام گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان خاوەنداریەتیەکی بێ وێنەیان لە رێبەر ئاپۆ کرد. بە دەیان کەس خۆیان سووتاند و بە ملیۆنان کەس رژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی ئەو گەلەکۆمەیان کرد. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر بەم شێوەیەی بە تایبەت لە 3ی رەشەمەی 1377، گەل لە بەرامبەر گەلەکۆمەدا ناڕەزایەتی گەورە و مێژوویی دەربڕی. دەوڵەتی داگیرکەری ئێران خۆی پێڕانەگیرا و هێرشی کردەسەر گەلەکەمان، بە دەیان کەسی شەهید کرد و بە سەدانی دیکەشی دەستبەسەر و راپێچی گرتووخانەکان کرد. بەڵام گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە داخوازی خۆیان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ پاشەگەز نەبوونەوە، لە بەر ئەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەمێژ بوو تینووی رێبەرێکی راستەقینە و خاوەن هێز بوون. بە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و خاوەنداریەتی بێ وێنەی گەلی کورد لە رێبەر ئاپۆ، نەک ئامانجی دوژمنانی گەلی کورد بەدی نەهات، بەڵکوو تێکۆشانی گەلی کورد پەرەی پێدرا و ئاوات و ئامانجی ئەوان لە رۆژئاوای کوردستان هاتە دی. دوژمنانی گەلی کورد لە هەوڵی خۆیان بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلەی کورد لە دوورگەی ئیمرالی دەستیان هەڵنەگرتووە و بەردەوامن لە پیلانگێڕی لە دژی گەلی کورد لە شەخسی رێبەر ئاپۆدا. هەر بۆیە ماوەی زیاتر لە 2 ساڵە دەوڵەتی تورک بە نوێنەرایەتی هەموو داگیرکەران و دوژمنانمان گۆشەگیری لە ناو گۆشەگیریدا لە سەر رێبەرمان چڕتر دەکاتەوە و دەیهەوێت بەو شێوازاە کۆتایی بە کەسایەتی کوردی ئازاد بێنێت، بۆیەش ئێمە وەک جەوانانی کوردستان هاوتەریب لەگەڵ بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، ئەرکی سەر شانمانە بەدرێژەپێدان بە رێگای شەهیدانی 3ی رەشەمە نەهێڵێن ئەو ئامانجەی دوژمنانمان بەدی بێت. لە سەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە هەموو جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین لە رۆژی 15ی فوریە (شوبات) بە چالاکیەکانیان لە هەموو رۆژهەڵاتی کوردستان و بە درووشمی “ئازادی رێبەر ئاپۆ – ئازادی گەلی کوردە”، ئەو پیلانگێڕیە جارێکی دیکە ئیدانە و شەرمەزار بکەن. لە کۆتاییدا هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و بەتایبەت شەهیدانی3ی رەشەمە، وەبیر دێنینەوە و ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە درێژەدەری رێگای ئەوان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بین.
کۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات — KCR
11.02.2014