شەش ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی یەکەمین شەهیدی سێدارەی بزاڤی ئاپۆچی، هەڤال حەسەن حیکمەت دەمیر بە نازناوی شۆڕشگێڕی عەگید رۆژهەڵات دا تێپەر دەبێت. لە راستیدا هەڤال عەگید هێمایەک لە خۆڕاگری، لاوێکی کورد بوو کە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لە سێدارە درا و هیچ کاتێک سەرشۆڕی و کۆیلەبوونی پەسەند نەکرد.
هەڤال عەگید لە هەموو ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیدا تەنیا بۆ ساتێکیش بە بێ بیری ژیانی ئازاد راینەدەبوارد و هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئەوە بوو کە چ بە خەباتی رێکخستنی و سیاسی و چ بە خەباتی پاراستنی تۆڵەی هەموو کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکاتەوە کە دڵەکانیان بە خەنجەری کۆماری ئیسلامی زامدار ببوو و بۆ سارێژکردنیان پێویست بە لەخۆبردوویی و فیداکارییەکی بێ وێنە بوو. هەڤال عەگید ئەو ئەرکەی زۆر بە سەربەرزانە و سەرکەوتوانە پێکهێنا، چونکە گرینگ ئەوەیە کە تۆ لە ناخی دوژمندا واتە لە زیندان کە شوێنی تەسلیم گرتنی ئیرادەی ئازادیخوازانەیە، ئەزموونەکەت بە سەرکەوتوانە تێپەڕ کەیت و زیندانیش بکەیت بە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادیخوازی. “مردن بە سەربەستی، لە ژیانی کۆیلەتی باشترە”، هەر ئەو بڕوایە بوو کە هێشتی هەڤال عەگید تا ئاخرین تنۆکی خوێنی لە تێکۆشان بەردەوام بێت.
ئێمە وەکوو پژاک، لە ساڵیادی شەهادەتی ئەو هەڤاڵە پایەبەرزەمان، سەرەتا سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلەکەمان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و رادەگەینین کە درێژەپێدەری ئەو سیمبۆلە دەبین کە هەڤاڵ عەگید لە کەسایەتی خۆیدا بۆ گەلی کوردی نەخشاند. پێویستە سەرجەم گەلی کورد تێکرا لە سەرجەم کوردستان و تەنانەت هەندەران بە یەک دەنگ و یەک ورە لە شەشەمین سالیادی شه هاده تی ئه م هەڤاڵە کرده وه کانی کوماری سیداره شەرمەزار بکەن و بە بەردەوامی رووحی تێکۆشان زۆرتر لە جاران بەرفراوانتر بکەن.
هەر لێرەش سیتاییشی ئەم هەلویستی بنەمالەی شەهیدانی رێگای ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردوستان که بهرانبهر به سپای پاسداران نواندویانه دهکهین و سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستهی سەرجهم بنهماڵهی شههیدان دهکهین و هیوای سهرکهوتنیان بۆ دهخوازین.
کۆمیتهی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
18.12.2013