کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یهه‌وێ بە پەیرەوکردنی سیاسه‌تی سالانی شەستەکان، که تێیدا هه‌زاران جه‌وانی کورد روبەڕووی سێدارە، ئه‌شکه‌نجه و قەتل وعام بوونەوە، هه‌موو دژبه‌رانی خۆی بێده‌نگ بکات. دووبارەبوونەوەی ئەم سیاسەتە لە لایەن دەولەتی یازدەهەم بە سەرۆک کوماری حەسەن رووحانی بە مەبەستی پاکتاوکردنی جیلێکی نوێی سیاسی لەناو گرتووخانەکاندا بەرێوە دەچێت.
مێژووی ٣٥ ساڵی رابردووی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات کە ئەم سیاسەتانە ناسەرکەوتووبوونە. هەر بۆیە پێویستە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئەم راستیە باش تێبگات، که هیچ کاتێک ناتوانێ به رێگای ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه، ئازادیخوازان چاوترسێن بکات و مه‌جبووریان بکات که واز لە بەدەستهێنانی مافە رەواکانیان بهێنن.
لەم چوارچێوەیەدا داوا له هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان و ئازادیخواز ده‌که‌ین که له به‌رانبه‌ر ئه‌م کرده‌وه وه‌حشیانه‌ی رژێمی به‌ناو ئیسلامی بێده‌نگ نه‌مێنن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن.
له کۆتاییدا ئێمه وه‌کوو زیندانیانی سیاسی دۆزی پەژاک و پەکەکە سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی کورد حه‌بیبۆڵڵا گوڵپه‌ری پوور، ره‌زا ئیسماعیلی و شێرکۆ مه‌عارفی و هه‌روه‌ها هه‌مو زیندانیانی ئیعدام کراوی سیاسی بلوچ و عه‌ره‌ب ده‌که‌ین و داواکارین کە سێبوور و خۆڕاگر بن. هەروەها به‌ڵێنیان پێ ئه‌ده‌ین که ئێمه تا سه‌رکه‌وتن پابەندی رێبازی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی ده‌مێنین.
زیندانیانی دۆزی پەژاک و پەکەکە لە زیندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان
06.11.2013