بەر لە هەر شتێك وەكوو كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات (KCR) سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ، هەموو گەلی كورد لە چوار بەشی كوردستان، تێكۆشەرانی رێگای ئازادی و بەتایبەت بنەماڵەی بەرێزی شەهید قەهرەمانمان شەهید حەبیبوڵڵا گۆڵ‌پەری‌پوور و هەروەها شەهید رەزا ئیسماعیلی دەكەین.

بە ساڵانی درێژە كە كۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژە پێدان بە سیاسەتی ترس، ئەشكەنجە و لە سێدارەدان هەوڵی ئەوەی داوە كە وەكوو هەبوونێك، خۆی بە سەر گەلانی ئێرانی و بە تایبەت گەلی كورد داسەپێنێ. بۆیە لەم پێناوەدا لە هیچ رەنگە كردەوەی نامرۆیانە، دژ بە ئەخلاقی كۆمەڵایەتی و نەتەوەكانی ئێران چاوپۆشی نەكرد. كۆشتنی هەر جەوانێكی كورد و دەرەوەی كوردی وەكوو پلەیەكی دیكە بەرەو سەركەوتنی دەسەڵات بینی. بە تایبەت بە هاتنە سەركاری سەرۆك كۆماری نۆی حسن رۆحانی جارێكی دیكە ئەم سیاسەتە رووی خۆی نواند و سەلماندی كە كۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت واز لە دوژمنایەتی لە گەڵ گەلی كورد بێنێ و بە چاوترساندن و چەوساندن هەوڵی زۆرتر لە قڕكردنی فەرهەنگی و هەر چەشنە رامانی ئازاد دەدات و ئامانجی ئەهلی كردنی كوردێكی تەسلیم بووی، نۆكەر و سەرشۆرە. بە لە سێدارەدانی جەوان و گەریلای شەهیدمان، شەهید باهۆز دەمامكی دیموكراسی خوازانە، دەوڵەتی ئاوات و هیوا و هەروەها ئەو گۆتنانەی كە باسی لە مافی گەلان لە ئێران دەكرد، جارێكی دیكە كەوت و دیار بوو كە حسن رۆحانیش هەمان گۆرگی لە پوستی مەڕ دایە و بەم رەنگەش جارێكی دیكە هەوڵیان لە سەر هەڵخلەتاندنی گەلی كورد كە بە دڵ پاكی ئیمانیان بە چارەسەری هێنا و بەشداری هەڵبژاردن بوون، داوە. بەم رەنگە سەلماندیان كە سیاسەتی لەسێدارە و قڕكردن كە 30ساڵ زیاترە درێژە هەیە، هێشتاش بەردەوامە و كۆماری ئیسلامی ئێران ویستی چارەسەری كێشەی گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كوردی نییە و هەر وەها نییەت باشی پارتەكەمان و گەلمان تووشی زەحمەتی دەكات.

بۆیە وەكوو KCR كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات لە سێدارەدانی هەڤاڵی شەهیدمان شەهید باهوز و هەروەها شەهیدی كورد شەهید رەزا ئیسماعیلی بە تۆندی شەرمەزار و روورەش دەكەین. با كۆماری ئیسلامی ئێرانیش باش بزانێ كە ئەم كردەوە چەپەڵەیان و هەر چەشنە كردەوەی بەم رەنگە لە بەرامبەر بە گەلی كورد و جەوانمان بێ وەڵام نامێنێت و بێدەنگ دانانیشین هەتا ئەو كاتەی كە واز لە سیاسەتی لەسێدارەدان و دژەكورد بهێنێ. هەروەها بانگمان لە گەلەكەمان لە هەرچواربەشی وەڵات و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە كە هاودەرد و هاوخەمی بنەماڵەی شەهیدمان شەهید باهۆز و شەهید رەزا ئیسماعیلی بن و خاوەنداریەتیكی بە شكۆ و لایەقی شەهیدان بكەن. هەروەها پێویستە هەر جەوانێكی كورد كە خۆی لە بەرامبەر ئازادی و ناسنامەی كوردەوە بەرپرسیار دەبینێ، پێویستە بێدەنگ لە ماڵەكانیان دانەنیشن و توڵی شەهید باهۆز و باهۆزەكان بگرنەوە. تەنانەت بۆ هەڵگرتنی چەكی باهۆزەكان و هەڵوێستی دژ بە سیاسەتی لە سێدارە و قڕكردن بەشداری رێزەكانی گەریلا بن. ئێمەش وەكوو كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵات KCR جارێكی دیكە سۆێند و بەڵێنی خۆمان لە گەڵ خۆێنی شەهید باهۆز، شەهید رەزا ئیسماعیلی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و هەروەها بنەماڵەی بەرێزیان نۆی دەكەینەوە و سۆێندی بەرز راگرتنی ئاستی تێكۆشان و تۆڵهڵدان دەدەین.

كۆمەڵی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستانی ─ KCR
27.10.2013