بۆ رای گشتی:
هاتنە سەرکاری یانزدەهەمین دەوڵەت لە ئێراندا هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی ئالۆزی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران و دژواربوونی قەیرانەکانی ناوخۆیی. لەم رووەوە و بەو ئاڵتەرناتیڤانەی کە لەبەردەستی ئێراندا بوو، گەیشتنی دوو دەوڵەتی ئێران و ئامریکا بۆ سازشێکی دیپلۆماتیک لە ئەنجامی زەخت دانانی هەر دوو دوڵەت بۆ سەر یەکتر، دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. وتەکانی بەڕێز روحانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان و گفتوگۆی تەلفۆنی نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئیڕان و ئامریکا لەو چوارچێوەیەدا بوو.
لەگەڵ ئەوەیدا کە کۆکی سەرەکی پرسەکانی ئێران لە سیاسەتە نادیموکراتیکە ناوخۆییەکانی سیستەم لە پەیوەندی لەگەڵ گەلانیتری ئێرانە، پەیوەندی دیپلۆماتیکی لەم چەشنە کە بە ئامانجی بنبڕکردنی ناکۆکی دێنە ئاراوە، تەنها کاتێک دەتوانن بۆ ئێران هەڵگری دەستکەوت بن کە وەک پۆششیک بەمەبەستی شاردنەوەی کێشەکانی ناوخۆیی کەڵکی لێوەرنەگیرترێت.
لە راستیدا بەڕێز روحانی و کابینەی ئەو، لە سەرەتای کاردا بە کۆمەڵێک دروشم هاتنە ناو گۆڕەپانەکەوە کە پرسی گەلانی ئێران، لە ناوەندی ئەو دروشمانەدا بون. باسیان لە وەدیهێنانی مافی یەکسانی شارۆمەندی، بەکردەوەییکردنی بڕگە پانزدە لە یاسای بنەڕەتی (مافی بەروەردە بە زمانی دایک بۆ هەموو شوناسە جۆراوجۆرەکانی ناو ئێران)، بنبڕکردنی هەڵاواردن لە دژی گەلانی ئێران و شتی تری لەم چەشنە،. لەئەگەری هەنگاوی کرداریدا بە مەبەستی دەستپێکردنی کرانەوەی دیموکراتیک لە ئێران، دەتوانرا ئەرێنی بنرخێندرێت. بەڵام ئەوەیکە شاهیدی بووین ئەمەیە کە شێوەیەک لە بێ ئیستقراری لە وتە و کردەوەکانی دەوڵەتی یانزدەهەمدا خۆی نیشان دەدات. لە لایەک باس لە ئازادیە کولتووریەکان دەکات و لە لایەکیتر کولتوورەکان و دەوڵەمەندیە شوناسەکانی ئێران بچوک و وردەکولتوور ناوزەد دەکەن. ئەم ناکۆکیانە لە سیاسەتی ناوخۆیی ئێران، نیشان دەدات کە بەرپرسیارانی دەوڵەت، لەو ئاستەدا کە پێداگری لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکی لە سیاسەتی دەرەکیدا دەکەن، لە گۆڕەپانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆیاندا نەیانتوانیوە بگەنە ستراتێژیەکی تازەی دەستنیشانکراو یا هەریکەم هێشتا نەیانتوانیوە ئەم پرسە بوروژێنن.
بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی سیاسی هەرێمەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو پرسەی کە پێوستە بە شێوەیەکی جدی لە لایەن دەوڵەتی یانزدەهەمەوە رێبازی چارەسەری بۆ پێشکەش بکرێت، ئەوە پرسی کوردە. لەبەر ئەوەی کە ئەم پرسە نەک تەنها لە لایەن گەلی کوردەوە بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی بەرفراوانی ئەو گۆرەپانەی کە لە خۆوەی دەگرێت، لەسەر هەموو سیاسەتەکانی ئێران و رەوتی گۆڕانکاریەکانی، کاریگەری دەبێت.
ئێمە وەک پاڕتی ژیانی ئازادی لە هەموو قۆناخەکانی رابردوودا پێداگریمان لەسەر تێکۆشانی دیموکراتیک و رێبازەکانی چارەسەرساز کە هەم دەبێتە هۆی وەدیهاتنی پێگەیەکی دیموکراتیک بۆ گەلی کورد و هەم کەش و هەوای سیاسی ئێران بەرەو کرانەوە هان بدات، رەوتی گۆڕانکاریە دیموکراتیکەکانمان هەموار کرد. لە بنەڕەتدا پرۆژەی ئێمە بۆ چارەسەری ئەم پرسە، دەیتوانی لە قۆناخی پێشتردا لە کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی هەیی ئێران خاوەن رۆڵ و کاریگەری بێت. زۆر بە هاسانی دەتوانرێت بگوترێت هەرچەند هەتا ئەمڕۆکە وەڵامێکی ئەرێنی بە رێبازە دیموکراتیکەکان نەدراوەتەوە، بەڵام هەر ئەوەیکە لە ئێران هەیی لە پرسگەلی وەک پێویستی کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن لە دژی گەلان، ئازادی پەروەردە بە زمانی دایک و بابەتی لەم چەشنە باس دەکردرێت، بەرهەمی پێداگری و تێکۆشانێکە کە گەلی کورد و پەژاک لە پێناو بەرەوپێشبردنی کەش و هەوای دیموکراتیک لە ئێراندا پێکیان هێناوە. ئەمەیکە هێشتا دەوڵەتی یانزدەهەم نەیتوانیوە هەنگاوی جدی لە پێناو چارەسەری بنەڕەتی پرسەکان هەڵبهێنێتەوە و دەڕبڕینی چەند وتەیەکی بە بەس زانیوە و بێ ئیستقراری لە بەرنامە و کردەوەکانی هەیی ئاشکرایە و شتێک لە نرخەکانی تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلەکەمان کەم ناکاتەوە. بەڵکوو رۆژبەڕۆژ زۆرتر ئاشکرا دەبێت کە دیموکراسی و رێبازەکانی ئاشتیخوازی کە لە لایەن هێڵی سێهەم و گەلی کوردەوە پێشکەش دەکردرێت، گەلێک رێئالیست و بە گوێرەی پێویستیەکانی کۆمەڵگای ئێرانە. بەم حاڵەوە سەرنجدانی زۆری دەوڵەت بە کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی دەرەکی و چاوپۆشیکردن لە داخوازیەکانی گەلانی ئێران دەتوانێت هەموو پرۆسەی گۆڕانکاری کە دەوڵەتی یانزدەهەم دڵی پێخۆشکردوە، ناسەرکەوتووی بکات. بەتایبەت نزیکایەتی پڕ لە هەڵاواردن کە هێشتاکە لە دژی گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت، گوزارە لەم پرسە دەکەن. وەک نموونە ئازادکردنی کۆمەڵیک لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بەڵام راستی ئەوەیە کە بە سەدان زیندانی سیاسی کورد و زیندانی سیاسی سەر بە گەلانیتری ئێران لە گرتووخانەکانی ئێراندا راگیراون کە تەنها تاوانیان تێکۆشان لەپێناو خوڵقاندنی کەش و هەوای دیموکراتیک بووە. هەڵاواردن لە دژی گیراوانی سیاسی گەلان نیشان دەدات کە هێشتا دروشمی ئازادی رادەربڕین و سیاسەتی ئازادانە کە دەوڵەتی یانزدەهەم خۆی لەسەر ئەم بنەمایە پێناسە دەکات، خاوەن پشتگیریەکی فکری و کرداری ئاوها نیە کە خاوەن رۆڵ و کاریگەری بێت. ژێستی دیموکراتیک و پەسەندکراوی سیاسەتی دەرەوە ئەگەر لە پشتگیریەکی کۆمەڵایەتی کە بەرهەمی پەرەسەندنی دیموکراسی راستەقینە بێبەش بێت، زۆر پایدار نابێت تا بتوانێت دەوڵەت لە قەیرانە دژوارەکان بەرەو ئارامی و ئاسایش هان بدات. هەر چەند سیاسەتی دەرەکی دەوڵەتی روحانی دەتوانێت کرانەوەیەک لە کێشەکانی ئێران لە ئاست هەرێمی و جیهانیدا سازبدات، بەڵام مژارێکە کە کاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی سیاسی ئێران و جیاوازی و کاراکتەری دەوڵەتی روحانی دەستنیشان دەکات، شێوەی سیاسەت و بەرنامەڕێژی و کردەوەیەکە، کە لە پەیوەندی لەگەڵ مژارەکانی ناوخۆیی و بەتایبەت مژاری گەلانی لێدەکەوێتەوە. لەم ناوەدا پرسی کورد خاوەن گرینگی ژیانی لە پێناو دەستنشانکردنی ئاراستە و داهاتووی ئێرانە. ئایا دەوڵەتی روحانی بە دەستەبەڕکردنی سیاسەتێکی دیموکراتیک دەتوانێت لە پرسی کورد لە پێناو گۆڕانکاری دیموکراتیک و کەمکردنەوەی قەیران کەڵک وەربگرێت یان نا، پرسێکە کە لە لایەن گەلی کوردەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ئێمە وەک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- پەژاک، لەو چوارچێوەیەدا پێداچوون بۆسیاسەتەکانی دەوڵەتی روحانی دەکەین و بە لەبەرچاوگرتنی هێزی مەزنی فکریمان کە لە بواری بەڕەوپێشبردنی پرۆژەی دیموکراتیک و چارەسەرسازمان هەیە، هەڵوێستی سیاسی خۆمان هەڵدەسەنگێنینەوە و چاوی بەسەردا دەخشێنینەوە.
لە کۆتاییدا پەیاممان ئاراستەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و لەم قۆناخە چارەنووسسازەدا داواکارین کە بە هەستیاریەکی زۆر زیاتر لە جاران بەدواداچوون بۆسەر رەوتی گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئێران بکەن. ئەم سیاسەتانەی کە هەتا ئەمڕۆکە لە پێناو گەیشتن بە مافە دیموکراتیکەکانمان هەمانبووە دروست و لەجێگەدابوونە و لەمەو بەدواشەوە بە پشتبەستن بە هێزی جەوهەری خۆمان دەتوانین لە پێناو وەدیهێنانی ئەم مافە دیموکراتیکانە لە ئاستی ئێران هەنگاوی جدی هەلبهێنینەوە.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ─ پەژاک
20.10.2013