لە رۆژانی رابردوودا ئاستی گەلەکۆمەی چەپەڵ بە مەبەستی لەخشتەبردنی شۆڕش و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان پەرەی سەندووە. ئەمەش لە دوای سەلماندنی رەوابوونی تێکۆشان و بەرزبوونی ئاستی ئەو هەنگاو و دەستکەوتانە دێت کە گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان پێی گەیشتووە.
ئەم قارەمانێتیەی کە لە هەرێمەکان عەفرین و کوبانی هاتۆتە ئاراوە، هێمای تێکۆشانێکی نوێی نەتەوەیی بە روحێکی قارەمانانەیە کە لە لایەن ژیندا و شەرڤانەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و ئاسۆیەکی روون لە گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد و ئەخلاقی نیشانی گەلی کورد و هەموو جیهانیان دەدات.
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە بۆنەی ئەم شەهیدانەی دوایی و هەڤاڵ شەرڤان موسلیم کوری هاوسەرۆکی پ.ی.د ئاراستەی هەموو گەلی کورد، بنەماڵەی سەربەرزیان، YPG و YPJ دەکەین.
وەک شۆڕشی نوێی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەندارێتی لەو نرخانە دەکەین و پەیوەست بەو روحە قارەمانێتیە دەبین کە ئەمڕۆکە لە لایەن شەرڤان و ژینداکاندا پێشەنگایەتیان لەپێناودا دەکرێت و لەگەڵ ئەو شەهیدانە سۆز و پەیمان نوێ دەکەینەوە.
کۆردیناسیۆنی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
10.10.2013