ئەمڕۆکە لە هێرشێکدا بۆ سەر کەمپی ئەشرەف، زیاتر لە ٣٠ ئەندامی موجاهیدینی گەل گیانیان لە دەستداوە و هەژمارێکیش رفێندراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە دانیشتوانی ئەو کەمپە کەسانی پەنابەری سیاسی چەککراون.
بێگومان ئەم هێرشە بە هاوکاری هێزە ئەمنیەتی و سەربازیەکانی ئێران و ئێراق پێکهاتووە. سیاسەتی قەتڵ وعام لە لایەن دەوڵەتی روحانی گوزارە لە پێداگری و بەردەوامی پێدان بە سیاسەتەکانی رابردووی دەوڵەتی ئەحمەدی نەژادە.
ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئەم هێرشە وەک قەتڵ وعامی کەسانی مەدەنی پەنابەر تەماشا دەکەین و ئەم کردەوەیە بە توندی شەرمەزار دەکەین. داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بە گشتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لەمەڕ دەستێوەردان و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، پێکبێنن و کاردانەوەی کرداریان لەبەرامبەر ئەم چەشنە هێرشانە نیشان بدەن.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
01.09.2013