بۆ رای گشتی:

لە رێکەوتی 22.08.2013 لە نیزیک گوندی مارەغانی سەر بە شاری سەردەشت لە نێوان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی گەریلاماندا، پێکدادان هاتۆتە ئاراوە. پێکدادان لە دەرەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەڤاڵانمان هاتۆتە ئاراوە. لە ئاکامی پێکدادانەکاندا 7 کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوونە. هاوکات لە کاتی وەڵامدانەوەی هەمان ئۆپەراسیۆن دا دوو هەڤاڵی گەریلامان بەناوەکانی هەڤاڵ چەکدار هەڵۆ و هەڤاڵ سیپان غەریب بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرخۆدان دەکەن و لە ئاکامدا پەیوەستی کاروانی شەهیدانی رێبازی ئازادیخوازی گەلەکەمان دەبن.

وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK بە بۆنەی شەهادەتی هەر دوو برای قارەمان و دڵسۆزی گەلەکەمان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد و بەتایبەت بنەماڵەی ئەم شەهیدە قارەمانانە دەکەین و سوێندی بەردەوام کردنی رێبازەکەیان دووپات دەکەینەوە.

ناسنامەی هەڤالانمان کە لە ئەم پێکدادانە شەهید بوون:

1 ـ هەڤاڵ چەکدار هەڵۆ
ناوی ماڵ: رەحمەت زوودی
ناوی باوک : موحەممەد
ناوی دایک: ئامینە
لە دایکبووی 17.01.1990 شاری سەردەشت
رێکەوتی بەشدار بوون: 28.03.2011

2. هەڤاڵ سیپان غەریب
ناوی ماڵ: سولەیمان زوودی
ناوی باوک : موحەممەد
ناوی دایک : ئامینە
لە دایکبووی 16.01.1988 شاری سەردەشت
رێکەوتی بەشدار بوون 28.03.2011

 

سڵاو و رێزی شۆرشگێری
بڕیارگای ناوەندی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK
25.08.2013