ئەگەر چاوێك بە مێژووی رابردووی گەلەكەماندا بخشێنین، بە باشی دیار دەبێت كە لەم وڵاتەدا هێڵی خۆراگری و هێڵی خەیانەت هەموو كاتێك لە هەنبەری یەك لە نێو شەڕ و ململانێدا بوونە. نەیاران، داگیركران و ئەو كوردانەی کە حاشایان لە راستی خۆیان كردووە و پەنایان بردووەتە داوێنی بكوژانی نەتەوەكەیان، دەستبەیەك بوونەو و هەوڵیان داوە كە بیرۆكە ناحەزەكانیان لەوپەری بێ شەرمیەوە بەكرداری بكەن، لە لایكی دیكەوە كوردانی ئازایخواز و وڵاتپارێز بۆ پاراستنی نرخ و بەهاكانی كۆمەڵگاو و زاڵكردنی بیرۆكەی دادپەروەری و پێكەوە ژیان بێ وچان تێكۆشانیان كردوو. واتا یەك رۆژ لە مێژووی نەتەوەی كوردا نابینرێت كە باس لە رووداوێك، داستان، قارمانیەتی یان دۆرانێك نەكات.

یەكێک لەو رۆژانەی كە خاوەن پێگەیەكی ئێگجار گرینگە و گۆرانكاری هەمە لایەنەی لە دیرۆكی نەتەوەی كوردا دروست كردووە، قەڵەمبازی 15 تەباخە، كە بە رۆژی ژیانەوەی گەلی كورد دەناسرێت. ئەم قەڵەمبازە كوتایی بە سیاسەتی ئينكار، لەناوبردن و كۆیلایەتی، كە لە سەر گەلی كورد فەرزیان كردبوو، هێنا. قەڵەمبازی 15 تەباخ بیرۆكەی ئازادیخوازی و سەروەركردنی بیری نەتەوەیی لە كوردستاندا بە بنەما گرت، هاوكات بۆ یەكەم جار بە دامەزراندنی ئەرتەشی گریلایی و زاڵكردنی چەمكی خۆپارستن و پارێزوانیكردن لە نرخ و بەهاكانی گەلەكەمان دیرۆكێكی نەخشاند و وانەی راستەقینەی ژیانی بە گەلەكەمان بەخشی. لەم هەڵمەتە بە نرخەدا روڵی فەرماندە هەڤاڵ عەگید، بەتەنیا خۆی مێژوویەكە. هاوكات هەموو ئەو شەهیدانەی كە هەتا رۆژی ئەمرۆ گیانیان بەخت كردوو، هەروەها هەموو ئەو هەڤاڵانەی كە لە سەر بنەمانی قەڵەمبازی 15ی تەباخ لە نێو جەرگەی خەباتدان خاون روڵ پێگەیەكی گەورەن.

قەڵەمبازی 15 تەباخ لە دەمێكی كورتدا لە هەموو بەشەكانی كوردستاندا بوو بە بنەمای تێكۆشان و كۆڵەكەی ژیانی ئازاد. لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا هەتا دەچێت تێكۆشان لە سەر بنەمای رۆحی 15 تەباخ بە گۆڕتر دەبێت، یەك لە دووایی یەك سیاسەتەكانی نەیاران پووچەڵ دەبێت و ئاستی خۆپاراستی گەل بەرز دەبێتەوە.

قەڵەمبازی 15 تەباخ كاریگەرێكی زۆر لە سەر هەموو چین و توێژەكانی گۆمەڵگای رۆژهەڵاتی كوردستانی بە تایبەت جەوانانی داناوە. كۆماری ئیسلامی ئێران هەموو كاتێك بە سیاسەتی چەپەڵی خۆی هەوڵی داوە كە رێگیر بێت لە دەربازبوونی ئەزموونی 15 تەباخ بۆ نێو رۆژهەڵاتی كوردستان. بەڵام وەك هەموو جارێك جەوانان بە کردەوە وڵامی ئەم سیاسەتەیان داوەتەوە. هەر بۆیە پێویست بینرا جەوانان جارێكی دیكە لە سەر بنەمای 15 تەباخ خۆیان بە رێكخستن بكەن و رۆڵی خۆیان پێك بێنن. بۆیە لە رێكەوتی 15 تەباخی 2006دا كۆمەڵانی جەوانانی رۆژهەڵات KCR لە پێناو پتەوكردني خه‌باتي به‌رخوداني و تيكوشاني جه‌واناني روژهه‌لات دامه‌زرا.

لێرەدا قەڵەمبازی 15 تەباخ و ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵانی جەوانانی رۆژهەڵات KCR لە سەرۆك ئاپۆ، شەهیدان، خۆڕاگراني نێو بەندیخانەكان و تێكۆشەرانی رێگای ئازادی و هەموو ئەو جەوانانەی كە لە كوردستان و دەروەی وڵات لە پێناو ژیانی ئازادا تێكۆشان دەكەن پیرۆز دەكەین. هاوكات داوا لە هەموو جەوانان دەكەین كە بوێرانە رێگای شۆڕش هەڵبژێن و لەم قۆناخە هەستیارەدا بە روحێكی نەتەوەییەوە شانبەشانی جەوانانی بەشەكانی دیكەی كوردستان پەرە بە خەباتی خۆیان بدەن و بە بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشانی خۆیان هەوڵ بدەن كە روڵی پێشەشنگایەتی خۆیان پێك بێنن. جەوانان پێویستە جارێكی دیكە بە ژیانی خۆیاندا بچنەوە و بە گۆیرەی پێواژۆیەی کە لە ئارادایە و روحی 15 تەباخ و كەسایەتی هەڤاڵ عەگید خۆیان بە رێكخستن بكەن.

لە كوتاییدا لە كەسایەتی هەڤاڵانی شەهید: خوشمێر، چالاك، مادورا، فراشین، هێرش، رزگار، باهۆز، زنار، ئارگەش، هێمن و مانی هەموو هەڤاڵانی شەهید بە بیر دێنین و بەڵێنی بەرزكردنەوەی تێكۆشان و گۆڕكردنی خەبات و خۆڕاگری بە هەمووان ئەدەین و بە ورەیەكی بەرزەوە دەڵێن داهاتوو بۆ تێكۆشەران دەبێت.

 

سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
رێوەبەری کۆمەڵانی جەوانانی رۆژهەڵات – KCR
13.08.2013