هه‌ورام شاهۆ —
ئەگەر بمانه‌وێ لە سەر کۆمەڵگای ئێران راوەستە بکەین، زۆر مژار هەیە کە پێویستی بە خەسار ناسی هەیە و ئاڵترناتیو و رێگە چارەکانی زۆر سادە و ساکارن. بەڵام بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ئاکامەکان، پێویستی بە تێکۆشانێکی بێ وچان هەیە. تێکۆشان بە هەموو رەهەندەکانیەوە، ئەخلاقی، ویژدانی، زهنی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسی. بۆیە چارەسەرکردنی هەر یەک لەو مژارانە وەکوو شوڕشێکە، کە کاریگەری لە سەر کەسایەتی و ژیانی مرۆڤ دەکا. گۆڕانکاری لە کەسایەتی، راستەوخۆ کاریگەری لە سەر هەڵویست و سروشتی ئینسان و رەنگدانەوەی لە دەور و بەرو و ژیان هه‌يه.
ئەو بابەتانە کە باس کران هەر یەک پێویستی به‌وه هەیە کە جوودا جوودا لە سەری نرخاندن و راوەستە بکرێت. زۆر شت هەیە کە لە ناو کۆمەڵگا دا دەکەونە بواری ئەخلاقیەوە، وەکوو پێوانی کۆمەڵگان و لادان لێیان تاوانە. بۆیە پاراستنی چاند، دابوونەریت، رێز گەرتن لە دایک و باوک، جیران، له‌چوارچێوه‌ی ئەخلاقی کۆمەڵگا جێگا ده‌گرێت. هەر وەها بە گوتەی زەردەشت: هزری باش، وتاری باش، کرده‌وه‌ی باش، سێ کۆڵەکەی بنگه‌یین، کە وەکوو نرخی کۆمەڵایەتی و بۆ مرۆڤایەتی پیوانن. لە بەر چاو گرتنی ئەو خاڵانە بۆ هەر کەس وەکوو پێویستی ژیانە و لادان لەو نرخانە مەترسی خۆی هەیە و مرۆڤ بەرەو هەڵدێری کۆمەڵەیەتی دەبا و تەنانەت دەبێتە هۆی پەراوێز کەوتن لە کۆمەڵگا.
پێویست دەکات به گوێرەی پێوانە ئه‌خلاقیه‌کان هەڵسووکەوت بکەین. ئه‌مڕۆ ئه‌و نرخه کۆمه‌ڵایه‌تیانه له ژێر هژمۆنی مۆدڕنیته‌ی کاپیتالیسم خراونه‌ته ژير پێ. ده‌بێ له بیرنه‌که‌ین که ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایێک نه‌توانێ نرخه‌کانی خۆی بپارێزێ له مانه‌وه‌ی خۆیدا تووشی ئاسته‌نگی ده‌بێت. یه‌ک له‌و نرخانه که هه‌وێنی پێکه‌وه ژیانی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ن که له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌کرێن. کاتێک ده‌ڵێن ده‌بێ رێز و حۆرمه‌تی منداڵ بۆ دایک و باب هه‌بێ یان ده‌بی سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا رێز هه‌بێت به واتای ئه‌وه نیه که ئێمه بين و خۆمان له نێو چوارچێوه‌یێکی ته‌نگ و وشکدا قۆتار بکه‌ین. چوون ئه‌گه‌ر به‌و ره‌نگه سه‌یر بکرێت، له‌وانه‌یه له دۆگمایێکدا گیر به‌که‌ین و پێش له گۆڕانکاریه‌کان بگرین. وه‌کوو ده‌زانین بۆ هه‌ر گۆڕانکاریێک پێویسته هه‌ندێک له‌و داب و نه‌ریتانه داببڕێن. به داخه‌و ئه‌مرۆ له سه‌ر ناوی نوێخوازی، ئێمه گۆڕانکاری و چاک سازی ناکه‌ین به‌ڵکوو ریشه‌کانی خۆمان ده‌بڕین. له راستیدا ئه‌م کرده‌وه له‌گه‌ڵ زاتی “دیالکتیک” دا ناکۆکه چون له تز و ئانتی تز دا، ئانتی تز به ته‌واوی تز له نێو نابات به‌ڵکوو له یه‌کتری ته‌غزیه ده‌که‌ن و له‌و دووانه سنتێز، یان گۆڕانکاری نوێ ده‌ر ده‌که‌وێ. نابێت بێ رێزی به‌رانبه‌ر به‌ساڵا چوانی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ره‌خنه کردن، که ئارمانجی گۆڕانکاری و پێشخستنی شێوازی نوێیه له سه‌ر بنه‌ما جهوههریکانی خۆی، به یه‌کسان بزانین و بیانخه‌ینه یه‌ک خانه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ هاتی و ویستت گوڕانکاری بکه‌یت ده‌بێ سه‌ره‌تا ژیانی پێش له خۆت بناسی و رێزی بۆ دابنی نه‌ک به شێوازێکی ناشیانه له ریشه دهريخهی. به وته‌ی کۆن، دار له‌سه‌ر ریشه‌ی خۆی سه‌وز ده‌بێت. رێز گرتن له تاکه‌که‌نی کۆمه‌ڵگا بنه‌مایێکه بۆ درووست کردنی باوه‌ڕی و ئاسایش(ئه‌منیه‌ت) له نێو کۆمه‌ڵگادا. چڕوو پڕ بوونی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کوو سه‌ردانی یه‌کتری، پرسکردن له ته‌ندرووستی یه‌کتری _ باوک و دایک هی منداڵی خۆی و منداڵ له باوک و دایک یان هاوسێ و بهراوسی له یه‌کتری _ کاریگه‌ریێکی زۆری هه‌یه له سه‌لامه‌ت بوونی کۆمه‌ڵگا له بواری ده‌روونیه‌وه.
له‌کۆمه‌ڵناسیدا ئه‌م یه‌که پێ ده‌وترێ social seve (پاشهکۆی کۆمه‌ڵایه‌تی یا سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌و یه‌که‌ی که ئه‌مرۆ له کۆمه‌ڵگای بن کۆنترۆڵی مۆدرنێتهی کاپێتالیسمدا پڵیشاوهتهوه و نه‌ماوه. یان زۆر کزه که هه‌ستی پێ ناکه‌ی. کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا به پێش خستنی تاک گه‌رایی خۆشه‌ویستێکی راستی له نێو کۆمه‌ڵگادا نه‌هێشتوه و به‌م کاره‌ی کۆمه‌ڵگای تووشی ته‌نیایی و خه‌مۆکی کردوه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی جستهیین.
ئه‌مرۆ دابڕانێکی قووڵ له نێوان منداڵ و بنه ماڵه به‌دی ده‌کرێت، ئه‌و بهرپرسیاريهتيه که پێشتر ئه‌وانی پێکه‌وه گرێ ده‌دا زۆر لاواز بووه و منداڵ زۆر به ئاسانی ده‌توانێ له به‌رامبه‌ر دایک و بابی خۆی بێ به‌رپرسارانه هه‌ڵسووکه‌وت بکات، که پیر بوو وه‌کوو که‌سایه‌تیێکی به که‌ڵک نه‌هاتوو، په‌راوێزی بخات و بینێرێته نێو ماڵی به ساڵاچوان. مرۆڤ کاتێک ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌بینی ده‌که‌وێته بیری ئه‌و زبڵدانانه که ماشینه له ره‌ده ده‌رچوه‌کانی لێ کۆده‌که‌نه‌وه. له راستیدا ئه‌م شێوازه تێروانینه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ روانگه‌یێکی پۆزوتویستی که کۆمه‌ڵگا به وێنه‌ی مکانیک سه‌یر ده‌کات و له ده‌لاقه‌ی قازانجه‌وه سه‌یری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له کۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقیدا هیچ ئه‌ندامێک بێ که‌ڵک نیه تا په‌راوێزه‌و بخرێت و چاوه‌ڕوانی مردنی خۆی بێت.
به زمانێکی ساده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، له وه‌ها دۆخێک‌دا ئه‌ڵێن ره‌حم نه‌ماوه. بمانه‌وێ به زمانێک دی بدوین ده‌بێ بڵین له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا هزری سۆزداری(عاتفی) بارگه‌ی هه‌ڵگرتووه و به جێگای هزری ئانالتیک(ماتماتیکی و حهسابگهرا) جێگیر بووه. ده‌بی ئه‌وه بزانین که له هه‌ر کۆمهڵگایكدا ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و دوانه که‌م بێت لاسه‌نگی درووست ده‌بێت. ده‌بێ له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بیرۆکه‌یه و لاواز بونی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بترسین و ئاگادار بین که وه‌ها باروودۆخێ ده‌توانێ له په‌رته‌وازه بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به شێوازێکی نه‌رێنی کاردانه‌وه‌ی بێت. درووست کردنی تاکێکی ره‌ها له بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کان له راستیدا ئارمانجی دووژمنانه و ده‌توانن له دژی گه‌لی کورد به‌کاری بێنن.
هه‌روه‌ها یه‌ک له‌و مژارانه که کۆمه‌ڵگای ئێرانی تووشی قه‌یڕان کردوه شێوازی تێروانینه سه‌باره‌ت به ژن، که له‌ژێر ناوی ئێسلام هه‌وڵده‌درێ روانگه‌ی پیاوسالاری له‌سه‌ریدا زاڵ بکه‌ن و به له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی ویست و داخوازیه‌کانی ژنان له نێو یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌وڵ دراوه هه‌ڵاواردن دژی ژنان له رێگای یاساوه ره‌وایی پێ بدرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین نایه‌کسانی له دیه‌ی ژنان له به‌رامبه‌ر پیاوان و هه‌روه‌ها له بواری شاهێدی دان له دادگا و نا یه‌کسانی( 2/1 ی خۆشک له به‌رامبه‌ر براکانی) له دابه‌ش کردنی میرات و مافی ته‌لاق و به‌خێو کردنی منداڵ و… وای کردووه که ژنان نا‌وێرن ده‌نگی خۆیان له نیو کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕن. بۆ وێنه کاتێ کە ژن و مێردێک بە یەکەوە ژیان دەکەن. جار و بار دەیبینین که بە هۆکاری جیاواز، ناتوانن بە یەکەوە ژیان به‌رنه سه‌ر و داخوازی پێکەوە ژیان نامێنێ و هەموو درگاکانی چارەسەری دادەخرێ بە مەجبووریەت، لە یەک جوودا ده‌بنەوە. ئه‌گه‌ر له‌م جیابونه‌وه‌یه پیاو داخوازی بکات زۆر ئاسانه، چوون مافی ته‌ڵاق له ده‌ستی ئه‌ودایه، به‌س هه‌مان کار بۆ ژن ئاسته‌نگی زۆره، چوون هەتا رەزامەندی مێردەکەی نەبێ ناتوانێ بە تەنیا بڕیاری تەڵاق و جوودا بوونەوە بدات. ئەوە لە حاڵێک دایە کە یاسا و قانوونیش ماف بە مێردەکە دەدا. بۆیە بە گوێرەی بڕیاری دادگا، ئەو ژنە ناتوانێ هەتا هەفت ساڵ مێرد بکا و “ناچیزەی” دەکەنەوە، بەڵام مێرد لەو بوارەدا سەربەستە. لە راستیدا ئەوە نموونەیێکه لە پێ شێل کردنی مافی ژن و سیستمی پیاو سالاری، کە ئەخلاق و ویژدانی مرۆڤەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
له نێو سیسته‌می کۆماری ئێسلامیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م نابه‌رابه‌ریه له ئاستێکی به‌رز دایه‌و هه‌ندێ جار ژن و وه‌کوو ئامێرێک به کار ده‌هێندرێ. به ره‌نگێ که له سیسته‌می پیاو سالاریدا ژن ته‌نیا له ده‌می سێداره‌دان و سهنگساردا مافی هه‌یه، ئه‌ویش زیاتر له پیاو!. کاتێک سه‌یری کابینه‌کانی دهوڵهتکانی ئه‌م سێ ده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ی که‌م بوونی ئاستی رێژه‌ی ژنان له وه‌رگرتنی پۆسته‌کانی به‌رێوه‌به‌ری به زه‌قی به‌رچاوه. ئهمرۆێش که له ده‌وڵه‌تی یازدهههمینداین، که گه‌ل به هیوای چاکسازی ده‌نگی پێداوه. به‌ڵام به پێ ئه‌و لیسته‌ی که له کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی رۆحانی له به‌رده‌ستایه ناوی ژنان ناکه‌وێته به‌ر چاو. له خۆیدا ئه‌م یه‌که کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت ژنان تووشی بێ هیوایی ده‌کات. چوون ئه‌گه‌ر به پێ ده‌وڵه‌تی پێشوو له چاوه‌روانیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ورد بینه‌وه گۆرانکارێکی به‌رچاو له رێژه‌ی به‌شدار کردنی ژنان هیوا ده‌کرێت. پێویست دەکا کۆمەڵگا جارێکی دی پرسیار لە خۆ بکات و سەر لە نوێ بووژانه‌وه‌ی پێوانەکانی کۆمەڵگای ئەخلاقی – سیاسی و شوڕشی کۆمەڵایەتی بە هەموو رەهەندەکانیەوە پێش بخات.
مژارێ دی کە پێویستە لە سەری راوەستین، کێشەو گیر‌و گرفتەکانی لاوان و مژاری نه‌ته‌وه‌ییه، کە له رۆژی ئەمرۆماندا، خۆیان ده‌رده‌خه‌نه پێش. باروو دۆخی ئه‌مڕۆی ئێران وای کردووه تا ئه‌و دۆخه قووڵتر ببێته‌وه. ئه‌م یه‌که تا راده‌یێکی زۆر که‌وتوته ژێر کاریگه‌ری چۆنیه‌تی سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌ری نێوخۆی ئیران. وه‌کوو بێ‌کاری، تووش بوون به ماده هوشبه‌ره‌کان، ئاوا بوونی که‌ش وههوایێکی ترس، بێ باوه‌ڕی، ته‌نانه‌ت ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ئێران که بووه‌ته هۆی گران بوونی شت و مه‌ک و پێداویستیه‌کانی ژیان و… هتد. هه‌ر وه‌ها پێشخستن و به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی ئاسمیلاسیۆن و قه‌بووڵ نه‌کردنی ماف و داخوازییه‌کانی گه‌لانی ئێران که به ئاواکردنی سیستمی نه‌ته‌و – ده‌وڵه‌ت، ئه‌و دۆخه گه‌یشتووته لووتکه. به‌ڵام سه‌ره ڕای هه‌موو ئه‌و کێشه و قه‌یڕانه، گه‌لانی ئێران به تێگه‌یشتنی سیاسی و شعوور و عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژانه به‌رخۆدان ده‌که‌ن و له نرخ و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا خاوه‌نداری ده‌که‌ن.
شایانی باسه که سیستم به پێشخستنی زهنیه‌تی داگیر کاری، ئاوا کردنی نه‌ته‌و – ده‌وڵه‌ت، ئینکار و قه‌بووڵ نه‌کردنی گه‌لانی دی، کوێله کردنی کۆمه‌ڵگاو به تایبه‌ت نه‌ناسینی ماف و داخوازیه‌کانی ژنان، و بێ کاریگه‌ر کردنی هێزی لاوان، ده‌خوازێ کۆمه‌ڵگا بێ کارێگه‌ر بکات و بیخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه. بۆیه به ئاوا کردنی سیستمی پاراستن، میلیتاریزه کردنی ئێران و ناوچه سنووریه‌کان، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌خوازێ پێشگێری بکات له هه‌ر چه‌شنه جمووجۆڵێ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێکی کۆمه‌ڵگا.
سیستم به ده‌رخستنی کۆمه‌ڵگا له گه‌وهه‌ری خۆی، دوور که‌وتن له سروشت و پێوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی – سیاسی، بێ کاریگه‌ر کردنی رۆڵ و ئه‌رکی ژن و زه‌عیفه کردنی کۆمه‌ڵگا، نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ربه‌ست نه‌بوونی پارتییه سیاسییه‌کان وای کردووه که کۆمه‌ڵگا رونسانس و شوڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێویست بزانێت و هه‌ڵ بدات بۆ خۆ ته‌یار کردنه‌وه له بواری هزری، ئه‌خلاقی، ویژدانی و به تایبه‌ت شورشی که‌سایه‌تی.
له‌رۆژی ئه‌مڕۆماندا دووژمنانی گه‌لی کورد به ته‌سلیم وه‌ر گرتنی کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت پێشخستنی زه‌هنیه‌تی داگیر کاری به هه‌موو شێوازه‌کانی و ئاوا کردنی زه‌هنیه‌تی یه‌ک ئاڵا، یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک زمان، ده‌خوازن له به‌رابه‌ر شوڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسته‌نگی درووست بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو هه‌موو ئاگادارین بار و دۆخ و ره‌وشی جیهان، به تایبه‌ت هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌و شه‌پۆله سه‌رهه‌ڵدانه که ده‌ستی پێ کردووه مه‌زه‌نده ده‌کرێت کۆتایی به چه‌مکی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه بهێنرێت. که ساڵانێکه له سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و پاراستنی یه‌ک پارچه بوونی وڵات، کوردان له نێو ده‌برێن.
رۆژهه‌ڵاتی ناوین به پێشه‌نگایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوازی گه‌لی کورد و به بیر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌کوو هێڵی سێهه‌م، هه‌رێمه‌که‌ی به‌ره‌و ره‌وتێکی جیاوازتر بردووه، که به ئاوا کردنی پێوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی – سیاسی و ئه‌ساس گرتنی هێزی گه‌ل و تێکۆشانێکی بێ وچان، خاوه‌نداری له نرخ و به‌هاکانی گه‌لی کورد، پێشه‌نگایه‌تی هێڵی ئازادی ده‌کات. شوڕشی رۆژئاوای کوردستان نمونه‌ی ئه‌و یه‌که‌یه که به ره‌نج و تێکۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا پێک هاتوو. دیاره که ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان و زل هێزه‌کان، که هه‌رده‌م کوردێکی نۆکه‌ریان ده‌وێ، قه‌بووڵ ناکرێ و ئێستاش به ریگای تۆرکیه و ئێسلامیه بۆنیاتگهراکانی ئه‌لقاعده له هه‌وڵی تێکدانی ئارامی ناوچه‌که‌ن.
ئه‌وان باش ده‌زانن که سه‌رهه‌ڵدانی رۆژئاوا راسته‌و ڕاست کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئێران ئه‌م یه‌که وه‌کوو مه‌ترسیک بۆ خۆی ده‌زانێ و به هه‌ر شێوازێک بۆی بکرێت هه‌ڵ ده‌دا ئه‌و شوڕشه سه‌ر نه‌که‌وێ. چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان، به تایبه‌ت به‌ستنی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باشوور(هه‌ولێر)، هیوای گه‌لی کورد بۆ ئازادی به‌رز ده‌کاته‌و، هه‌ر وه‌ها ده‌بێ بزانین که شوڕشی رۆژئاوا نه وه‌کوو وڵاتانی عه‌ره‌بییه. شوڕشی رۆژئاوا له راستیدا شوڕشێکی زه‌هنی و کۆمه‌ڵایه‌تیه که ده‌توانێ ئاڵترناتیڤێک بێت بۆ هه‌موو شوڕشه‌کانی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش. هه‌ر وه‌ها پشت به‌ستن به هێڵی سێهه‌م که ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوازی، پێشه‌نگایه‌تی ده‌کا، ده‌توانێ ئاڵترناتیڤێک بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و قه‌یرانه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کورد و سازدانه‌وه‌ی ماڵی کورد و ره‌زگار کردنییه له په‌رته‌وازه‌یی، و بوون به ئامرازێک له ده‌ست داگیرکه‌ران. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌یین که کوردان ئه‌زموونی 29 سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌یه و به درێژایی مێژوو هه‌میشه ناوه‌ندێک بووه بۆ هه‌ڵگیرسانی شوڕش. هه‌رچه‌نده سیستمی ده‌سه‌ڵات و داگیرکا‌ر به رێگای سێداره و ژینۆساید و په‌رته‌وازه کردن هه‌وڵی داوه گه‌لی کورد له‌نێو به‌رێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کوسپ و ته‌گه‌رانه و سیستمی ئاسیمیلاسیۆن که به رێوه ده‌چێ، گه‌ڵی کورد به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناو که‌ش و هه‌وایێکی شوڕش دا ژیان ده‌کا و به پشت به‌ستن به ئه‌و هه‌موو ته‌جروبه و ئه‌زموونه که به درێژایی مێژووی تێکۆشانی خۆی وه ده‌ستی خستووه، له رۆژی وه‌کوو ئه‌مڕۆ، جارێکی دی به ئاوا کردنی پێوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی – سیاسی به‌ره‌و رونسانسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و پێشه‌نگایه‌تی بۆی ده‌کا. ده‌توانین وه‌ها بڵێین که ئاکامی ئه‌زموونی رۆژئاوای کوردستان ده‌بێته هه‌وێنێ بۆ به هێز بونی شوڕش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پاڵپشتێک بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی. هه‌ر وه‌ها شایانی باسه که ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له قۆناخی شوڕش دا تێپه‌ڕ ده‌بن و به هه‌یه‌جان و مه‌عنه‌ویاتێکی به‌رزه‌وه به‌ره‌و پیری سه‌رکه‌وتن و ئازادی هه‌نگاو ده‌نێن.