بیستنی هەوالی کۆچی دوایی کاک فەلەکەدین کاکەیی، نووسەر، رۆشنبیر و سیاسەتمەداری ناوداری گەلەکەمان خەمگین و دلگرانی کردین. لەکاتێکدا کاک فەلەکەدین کاکەیی مالائاوایی لە ژیان کرد کە بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی هەنگاو دەنێین، بێگومان کاک فەلەکەدین وەک کەسایەتیەکی نەتەوەیی لەهەول و تێکۆشاندا بوو بۆ بەستنی وەها کۆنگرەیەک. وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان، پارتی دموکراتی کوردستان و کۆمەڵگای کاکەییەکان دەکەین و سەبووریش بۆ بنەماڵەی بەرێزیان دەخوازین.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
01.8.2013