بۆ رای گشتی:
لە رێكەوتی 10/6/2013 لە لایەن ئاژانسی هەواڵنێری مێهر سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران، هەواڵێك سەبارەت بە پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پارتیمان و هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئێسلامی لە رێكەوتی 6/6/2013 بڵاو كراوەتەوە و بە پێی ئەم هەواڵە ئەندامێكی سوپای پاسداران لە هەرێمە سنووریەكان لە لایەن هێزەكانی ئێمەوە كوژراوە.
بە پێی لێكۆڵینەوەكانمان، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و لەو رێكەوتانەی كە باسی لێوە كراوە، هیچ چەشنە پێكدادانێك لە نێوان هێزەكانی پارتیمان و هێزەكانی رژێم رووی نەداوە و كوژرانی ئەم ئەندامەی سوپا، پێوەندی بە هێزەكانی ئێمەوە نیە.
سڵاو و رێزی شۆرشگێری
كوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK
12.06.2013