بۆ رای گشتی:
لە رێکەوتی 19ی گوڵانی 2013 لە هەرێمی جاندارانی سەر بە سەردەشت، هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دژی گەریلاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کرد. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیەدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای پاسداراندا پێکدادان هاتە ئاراوە و دوو بەکرێگیراوی رژێم کە یەکێکیان سەرۆکی بەکرێگیراوەکان بوو گوژراون چەند کەسێکیشیان بریندار بوونە.
لەم پێکدادانەدا هیچ زیانێکی گیانی وەبەر هەڤاڵانی ئێمە نەکەوتووە. دوابەدوای پێکدادانەکە، هێزەکانی رژێم هەرێمەکەیان بەسەختی تۆپباران کردووە.
بێگومان لە قۆناخێکی وەها هەستیاردا هاتنە ئاراوەی پێکدادانی بەم شێوەیە بەقازانجی هیچ لایەنێک نیە و پێویستە بە پێی هەستیاریەکان هەڵسوکەوت بکرێت تا رێگە بۆ رووداوی لەم چەشنەیە نەکرێتەوە.
سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
21.05.2013