لێدوانی فەرمانداری YRK سەبارەت بە شەهید بوونی هەڤاڵ دەرسیم بەهار(پویان کریمی)

تێکۆشانی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێشەنگایەتیی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، لە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. ئەم تێکۆشانە لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد، لەسەر بنەمای هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بە ئامانجی گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، بەرفراوانتر دەبێتەوە. بە تایبەتی دوای شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی»، کۆمەڵگەی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، بە ورە و هۆشیارییەکی زیاترەوە ڕۆڵ و کاریگەریی پژاک وەک پارتێکی نوێ لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەبینێت.

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان لە قووڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەنگەری گرتووە و ئەمەش وای کردووە کە بەردەوام لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناو دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ببێتە ئامانجی هێرش. لە ماوەی ڕابردوودا، لە چیا سەرکەشەکانی شاهۆ و هەورامانەوە تا دارستانەکانی بانە و مەریوان، ڕژیم بە تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان. لە دوایین ڕووداودا، لە سەردەشت جارێکی دیکە لەنێوان هێزەکانمان و سپای پاسداراندا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.

شەوی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١١ی مانگی مژدار (٢٠ گەڵارێزان)، گرووپێک لە هەڤاڵان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە سەردەشت، لە نێوان کاتژمێر ٩ تا ١٠ی شەودا، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی دوژمن، لەلایەن سپای پاسدارانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر. هێزەکانی ڕژیم بە چەکی قورس و درۆن هێرش دەکەنە سەر هەڤاڵانمان. لەو پێکدادانەدا، کە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت، هەڤاڵ دەرسیم بەهار بریندار دەبێت.

هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم(جاش) شان بە شانی سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن. هەروەها دوژمن بۆ نزیکبوونەوە و هێرشکردنە سەرهەڤاڵانمان، درۆن بەکاردەهێنێت. بە توندبوونەوەی پێکدادانەکە، شەڕ دەگاتە ئاستی پێکدادانی ڕووبەڕوو. هەڤاڵ دەرسیم بریندار دەبێت و بە قارەمانانە هەتا فیشەکی دوایی خۆڕاگری دەکات و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن بە دوایین فیشەک خۆی شەهید دەکات.

تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە خوێنی شەهیدان پەرەی سەندووە و هەستی بەرپرسیارێتی و خۆراگری لە نێو گەلی کورددا بەهێزتر کردووە. وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ی.ر.ک)، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و بەرگری لە خۆدا، وەک چۆن لە ڕابردوودا لە بەرانبەر هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بێ وەڵام نەماونەتەوە و تۆڵەی شەهیدانمان کردۆتەوە، ئەمجارەش بەڵێنی خۆمان بۆ وەڵامدانەوە بە شەهیدبوونی هەڤاڵ دەرسیم بەهار دووپات دەکەینەوە و جارێکی دیکە پەیمانی خۆمان بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگای شەهیدان نوێ دەکەینەوە.

فەرمانداری YRK

ناسنامەی شەهید بەو شێوازەیە:

ناوی ڕێکخستنی : دەرسیم بەهار 

ناو و پاشناو : پویان کەریمی 

مێژوو و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٨٣، بروجێرد

ناوی دایک: هەڵاڵە

ناوی باوک: ئەمجەد 

مێژوو و شوێنی بەشداربوون : ٢٠١٥، قەندیل 

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٦.١١.١١، (٢٠ی گەڵاڕێزان) سەردەشت

بابەتی پەیوەندیدار