لێدوانی یەرەکە
ڕۆژی ١٨ی ئۆکۆبەری ٢٠٢٦ بە درۆنی کامیکازە و هاوەن هێرشێک لە ناوچەی مەریوان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانەوە ئەنجام درا. ناوچەکە بە 2 درۆنی خۆکوژ و دواتر زیاتر لە 30 هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کرا. لەو هێرشەدا رەز و باخی گەلەکەمان زیانی پێگەیشت، بەڵام هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی (یەکینیکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان) یەرەکە
19-10-2026