کۆنفرانسی ١٠٠ ساڵ دەوڵەت ـ نەتەوەی ئێران لە کوردستاندا


پلاتفۆڕمی زاگرۆس کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات لە ژێر ناوی:
کۆنفرانسی ١٠٠ ساڵ دەوڵەت ـ نەتەوەی ئێران لە کوردستاندا


بابەت: لە ڕایڵکەی تێکۆشانەوە بەرەو کوردستانی ئازاد و دێمۆکراتیک
بەڕێوەبەر: پلاتفوڕمی زاگرۆس
ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس: ٢٥/٠٤/٢٠٢٦
(ڕۆژی تاج لەسەرنانی ڕەزا شای پالەوی لە ساڵی ١٩٢٦ دا)

شوێنی بەڕێوە چوونی کۆنفرانس: ئاڵمان ـ کۆڵن
کاتژمێری دەست پێکردن: ١١:٠٠
ناوبڕی نیوەڕۆ: ١٣:٣٠ تا ١٤:٣٠

کاتژمێری کۆتایی کۆنفرانس: ١٧:٣٠
 
ڕیزبەندی بەرنامەی کۆنفرانس:
ـ بە خێرهاتنی میوانان لە لایەن پێشکەشکارانی (مۆدێراتۆرەکان) کۆنفرانسەوە
مۆدێراتۆرەکان: سورەیا مەحموودی و هەڤاڵ جەماڵ حاجی
ـ کردنەوەی کۆنفرانسەکە لە لایەن نوێنەری پلاتفوڕمی زاگرۆسەوە
نوێنەری پلاتفورمی زاگرۆس: هەڤاڵ دیمەن سۆهرابی
 
بەشی یەکەم: تاریکایی ١٠٠ ساڵ دەوڵەت نەتەوەی ئێران بەسەر ئاسمانی کوردستانەوە
(ئەم بەشە بەشێوەی وتاردان (سۆخەنران) بەڕێوە دەچێت)

مۆدێراتۆرەکان: سورەیا مەحموودی و هەڤاڵ جەماڵ حاجی

بابەتەکان:
١ـ هەوڵی تواندنەوە و قەڵاچۆکردنی چاندی و زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
وتاربێژ: بێهروز چەمەن‌ئارا
٢ـ سەرکوتکاری سەربازی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
وتاربێژ: عەباس وەلی
٣ـ ژنانی کورد لە گەمارۆی پیاوسالاری و دەوڵەت ـ نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
وتاربێژ: فەریبا محەممەدی
٤ـ ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کورستان لە بەر هێرش و تاڵانکاریدا
وتاربێژ: زاهیدی حەنبەلی
٥ـ سیاسەتی برسیکردن و تاڵانی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
وتاربێژ: ئازاد حاجی ئاغایی
٦ـ گرتن، زیندان، ئیعدام و تۆقاندن
وتاربێژ: ئاگر ئیسماعیل نەژاد
 


بەشی دووهەم: بەرەو ژیانی ئازاد و جێگرەوەی دێمۆکراتیک
(ئەم بەشە وەک پانێل بەڕێوە دەچێت)
مۆدێراتۆرەکان: جەمال حاجی، ژاڵانە هەورامی

بابەتەکان:
١ـ نەتەوەی ـ دێمۆکراتیک
پانێلیست: دیاکۆ مورادی
٢ـ کۆمەڵگای دێمۆکراتیک
پانێلیست: سەعید ساعدی
٣ـ خۆبەڕێوەبەری دێمۆکراتیک (دێمۆکراسی خۆجێیی)
پانێلیست: مەریەم فەتحی
٤ـ ژن، ژیان، ئازادی ناسنامەی ئازادی و دێمۆکراسی
پانێلیست: زێنەب باییزیدی

بەشی کۆتایی پانێل: پرسیار و وڵام

بابەتی پەیوەندیدار