بانگەوازی فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان

بۆ رای گشتی

ئەمرۆ لە سەر گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان هێڕشێکی بەرفراوانی کۆمەڵکوژی لە لایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریە و تورکیە بە پشتگیری هێزی هەرێمی و هاوپەیمانی ناودەوڵەتی دەستیپێکردووە. ئامانجی ئەو هێرشانە کۆتایی هێنان بە دەسکەوتی گەلی کوردە کە بە خوێنی هەزاران شەهید و بەرخۆدانی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە دەست هاتووە. ڕۆژئاوا نرخی نەتەوەیی و ئازادی و دێمۆکراسی گەلی کورد، هەموو ژنان و ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆ ئەوە ئەرکی ئەخلاقی، وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیە کە لە ئەو کاتە مێژووییە دا خاوەن لە گەلەکەمان و رۆژئاوای کوردستان دەربکەوین.

سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سەر گەلەکەمان لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کۆمەڵکوژی بەرێوە دەچێ و گەلی کورد و گەلانی ئێران بۆ ئازادی تێکۆشانێکی بێ وێنە دەکەن ، جارێکی دیکە ڕۆژئاوای کوردستان نوێنەرایەتی هەموو گەلی کورد دەکات و پێویستە بە هەڵوێستی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی خاوەن لە ڕۆژئاوا دەرکەوین. بۆ ئەوە بەرپرسیارەتی هەر کەسە کە بە هەموو هێزەوە بەشداری لە ناو شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکات. هەر وەکوو لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی و شەنگال جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرپرسیارتی نەتەوەییەوە بەشداری ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بوون و بە سەدان جەوان لە ئەم رێگایەدا شەهید بوون، ئەمڕۆکەش پێویستی بە هەڵوێستێکی وەها مێژوویی هەیە. ئێمە یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) و هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) ئامادەبوونی خۆمان بۆ بەشداری لە شەڕی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ڕادەگەیێنین .

بە ڕۆحی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و دروشمی “پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی کوردستانە“ هەموو گەلەکەمان بە تایبەت جەوانان و ژنان دەبێ بە هەڵوێستی سەفەربەریەوە بەشداری لە شەڕ و بەرخۆدانی نەتەوەیی لە رۆژئاوا بکەین.

٣٠ بەفرانباری ١٤٠٤

فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار