بۆ رای گشتی
یەک لە هاوڕێیانمان بە ناسناوی هەڵۆ سوورێن لە کاتێک کە لەسەر ئەرکی شۆڕشگێڕیدا بوو لە ئەنجام رووداوێکی نەخوازراو لە هەرێمی ئاسۆس گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت.
لەسەرەتادا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ شەهیدمان هەڵۆ سوورێن بەناوی کۆد کوردە دارا، لە عەشیرەی جاف و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن و پەیمان لە کەسایەتی هاوڕێ شەهیدمان هەڵۆ سوورێن دوپات دەکەینەوە، تا گەیشتن بە وڵاتێکی ئازاد و ئاواکردنی کۆمەڵگایەک دیمۆکراتیک لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین، خەون و خەیاڵی شەهیدەکانمان بە ئاواکردنی وڵاتێک ئازاد و رێبەرایەتیەک ئازاد بەدی بهێنین.

ناسنامەی هاوڕێمان بەم شێوازەیە:
ناسناو: هەڵۆ سوورێن
ناو و پاشناو: کوردە دارا
ناوی دایک: ئایشە
ناوی باوک: دارا
شوێنی لەدایکبوون: شارەزوور
شوێن و رێکەوتی شەهیدبوون: ٢٠ی بەفرانباری ٢٠٢٥- ئاسۆس
هاورێمان کوردە دارا بە ناسناوی هەڵۆ سوورێن هەر لە منداڵیەوە بە شۆڕشەوە لە نێو کۆمەڵگایەک خاوەن کەلتووری کوردەواری لە نێو عەشیرەی جافدا بە نرخ و بەها رەسەنەکانی خۆڕاگریەوە چاوی لە جیهان کردەوە. هاوڕێمان هەڵۆ بە بەشداربوونی لە نێو هێزەکانی گەریلادا بە شێوازێک بەهێز خاوەنداری لە نرخ و بەها رەسەنەکانیوە کرد، لە نێو عەشیرەی جافدا فێری کەلتووری خۆڕاگری ببوو و هەر لە تەمەنی منداڵیەوە بەو کەلتوورەوە گەورە کرا. هەروەها بە گەورایی چیای سوورێن هیچکات دوژمنان نەیانتوانی سینوورداری بکەن و بەو هەستە پیرۆزەوە رێگای ژیانی شۆڕشگێڕی لەبەر گرت و بەشداری بزووتنەوەی ئاپۆیی بوو.
شەهید هەڵۆ سوورێن لە ژیانیدا هەرکات لە نێو لێکۆڵین و فێربوون و زانین دا بوو، لە دوای چەندین ساڵ خوەندن و تەجرۆبە وەرگرتن لە ژیاندا گەیشتە ئەو ئاستە کە بڕیاری ئەوە بدات کە خۆی بناسێت. لەبەر ئەم بڕیارە چەندە کە خۆی دەناسی کۆمەڵگا و وڵاتەکەی دەناسی و هەر بەوەوە بە ناسینی رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئاپۆیی بە باوەڕیەکی گەورەوە تەنیا رێ رزگاری وڵات و ئازادی کۆمەڵگا لە هزر و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆدا دەبینێ. لە کاتی بەشداربوونیدا بە ناسینی بزووتنەوەی ئاپۆیی هاوڕێیەتی هاوڕێیانی کاریگەری لەسەر کرد و بە حەقیقەتی ئاپۆییوە سوێند و بەڵێنی دا، لەبەر ئەمەش تا دوایین دڵۆپی خوێنی بێ وچان لە تێکۆشاندا خۆی رازاندەوە.
لەدوای بەشداربوونی بەبینینی پەروەردەی سەرەتایی گەریلایەتی و ناسینی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی هەر چوارپارچەی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارتی لە نێو کار و خەباتاندا بێ دوودڵی و راوەستان جێگای خۆی کردەوە. لە ژیاندا بە کەلتوور، ئەخلاق و تایبەتمەندیەکانی کە لە کۆمەڵگای وەریگرتبوو جێگای خۆی لە نێو دڵی هاوڕێیەکانی کردبووەوە و ببوو ناوەندی خۆشەویستی و حەزکردن لە چاوی هەڤاڵانیدا. بە زانابوونی رێبواربوون لە رێگای شەهید ڤیان جاف و هەڵمەتەکان هەرکات تێکۆشانی دووپات دەکردەوە، بە ناسینی شەهید ڤیان خەتی ئازادی ژن بۆ خۆی وەک بنەما دەزانی و لە بواری زهنیەتی ئازادی دا زانستی خۆی قۆڵ دەکردەوە. بۆ ئەوەی کە لایقی شەهیدان و رێبەر ئاپۆ بێت بە پێشنیاری خۆی بەشداری لە خوولی پەروەردەیی نیشانەشکێن کرد، تاکوو خۆی بگەینێتە ئەو ئاستەی کە لە بەرانبەر دوژمنانی وڵاتەکەی راوەستێت. بۆ ئەوەی تۆڵی شەهیدان بکاتەوە بە هەموو هێزی خۆی بەشداری لە خوولی پەروەردەیی دەکات تا بتوانێت باشتر بەشداری لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بکات.
هاوڕێ هەڵۆ سوورێن بە خۆ پەروەردەکردن لە مەکتەبی رێبەر ئاپۆدا ببوو بە خاوەن رۆحی فەدایی و نەتەوەیی، بۆ هەموو کار و خەبات لە هەر جێگایەک خۆی ئامادە کردبوو. بە حەستی نەتەوایەتی ئامادەی خەبات و تێکۆشان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بوو، هەر بەو حەستەوە بە رێبازی فەدایی لە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا لە یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ی ر ک دا جێگای گرت و بە رۆحی فەدایی چرکە بە چرکە بۆ ئازادی وڵات لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێکۆشانی کرد. هاوڕێمان هەڵۆ بەو رۆحەوە لە کاتێک کە لە سەر ئەرکی شۆڕشگێڕی دا بوو لە بەر رووداوێکی نەخوازراو گەیشتە ئاستی بەرزی شەهادەت.
با بنەماڵەی هێژامان وەک هەموو کات سەرەفراز بن کە خاوەن رووڵەیەکی بوێر و قارەمانێک وەک شەهید هەڵۆن. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هاوڕێمان، عەشیرەی جاف و گەلی باشووری کوردستان دەکەین، ئێمەیش وەک رۆڵەی بنەماڵەی شەهید بەڵێن دەدەین هەتا دوایین هەناسە بێ وچان لە رێگای شەهید هەڵۆ سوورێندا بمێنینەوەو بە ئاواکردنی وڵاتێک ئازاد، کۆمەڵگایەک ئازاد، ئارمانج، ئاوات و خەون و خەیاڵی شەهیدان بەدی بێنین.