ژمارەی 37هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە
ژمارەی ئەمجارەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو راوەستەی لەسەر دوو تەوەر كردووە: یەكەم؛ دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا سەبارەت بە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوكیان و چارەسەركردنی كێشەی وزەی ئەتۆمی لەو چوارچێوەیەدا ئاڵتەرناتیو تیشكی خستۆتەسەر ئەو پێنج گەڕەی دانوستانەكان كە گوایە بۆ چارەسەری كێشە كەڵەكەبوەكانی نێوانیانە و كەچی هیچ خاڵێكی سەبارەت بە كێشە و ئاریشەكانی گەلانی ئێران تێدا نییە و هیچ مافێكی پێكهاتەكان و بارودۆخی كۆمەڵایەتی و گوزەرانی گەلان نەبۆتە بابەتی ئەو گفتوگۆ و دانوستانانە ئەوەیش نیشانەی ئەوەیە كە ئەو دانوستانانە هیچ پەیوەندیەكی بە گەلان و كۆمەڵگەوە نییە و بەڵكو گفتوگۆی دوو هێزی دەسەڵاتە.
لە تەوەرێكی تری گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا سەرنج خراوەتە سەر دوانزەیەمین كۆنگرەی بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان و هەڵوەشاندنەوە و كۆتایهێنان بە خەباتی چەكداری و تێپەڕبوون بۆ خەباتی سیاسی و یاسایی و دیموكراتیك. بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان پەكەكە لە روانگە و باوەڕی بە سۆسیالیزمی كۆمەڵایەتی و ئەساس وەرگرتنی فەلسەفەی گۆڕان و وەرچەرخان هەڵوەشانەوەی خۆی وەك دەستپێكردنی قۆناخێكی نوێ و خەباتێكی نوێ لە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی خۆیدایە. بۆیە ئاڵتەرناتیو پێی وایە ئەم هەنگاوەی پەكەكە كاریگەریەكی راستەوخۆی لەسەر دۆزی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پرسی دیموكراتیزەكردنی ئێران دادەنێت و لە هەمان كاتدا دەوڵەتانی دەسپۆت و ناوەندگەرای هەرێمی ناچار بە وەرچەرخان و گۆڕانكاری دەكات.
خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 73 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك PJAK.NET بكەن.