ژمارەی بیست و شەشەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو، زمانحاڵی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان چاپ و بڵاوكرایەوە.

ژمارە 26 گۆڤاری ئالتەرناتیو لە ساڵی 13هەمین و خولی سێیەم چاپ و بڵاوكرایەوە.

لەژمارەی بیست و شەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە رێبەر ئاپۆ و گەلی كورد و بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردستان و هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد وەك كات، كاتی ئازادییە و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی زمانی سەدەی بیست و یەكەم و چاند و هونەری شۆڕشگێڕی و هێڵی راستەقینەی بەرخۆدان جێ دەگرن.

لەسەر ئامانجە سەرەكیەكانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەزمانی رێبەر ئاپۆوە كراوە و رێبەر ئاپۆ تیشك دەخاتە سەر لایەنە هزری و فەلسەفی و سیاسیەکانی پیلانگێڕی و دەڵێت؛ ئامانجی سەرەكی پیلانگێڕان دامەزراندنی قەوارەیەكی هاوشێوەی ئیسرائیل ـ فەلەستین لەرۆژهەڵاتی ناوین بوو و دەڵێت؛ ئەو پیلانگێڕیە چەندە لەكەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەبەرامبەر بەگەلی كوردە، ئەوەندەش لەدژی گەلی توركە.

لەلایەكی تر و لەوتارێكی تردا بەشیكاركردنی هەندێ لەئامانجەكانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر بەرێبەر ئاپۆ، رووناكی دەخرێتە سەر ئەو لایەنە شاراوانەی پیلانگێڕیەكە و ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئامانجێكی تری ئەو پیلانگێڕیە تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردستان”پەكەكە” و لەناوبردنی گەریلایە. هەرچی سەبارەت بەئامانجەكانی پیلانگێڕیەكەیە؛ راوەستە لەسەر ئاشكراكردنی ئەو هێزانە دایە و وەك لەهەمووان روونە، رێبەر ئاپۆ لەلایەن گلادیۆی ناتۆوە دەڕفێندرێت.

لەبەشێكی تری ئاڵتەرناتیو؛ ئاماژە بەنوێ كردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نەگریس لەبیست و پێنجەمین ساڵی دا دەكرێت كە بەرێگەی سی پی تی سەر بەكۆنسەی یەكێتی ئەوروپا و دەوڵەتی داگیركەری تورك و ئیسرائیل ـ ئەمریكا بەسەپاندنی گۆشەگیری لەنێوگۆشەگیریدا نایانەوێت بیر و هزر و هەڵسەنگاندنەكانی رێبەر ئاپۆ لەزیندانی ئیمراڵی بگاتە رای گشتی جیهانی و گەلی كورد و ژیان و تەندروستی رێبەرایەتی لەبیست و پێنجەمین ساڵی پیلانگێڕییەكە رووبەرووی مەترسی بووەتەوە.

هاوكات لەم ژمارەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو، راوەستە لەسەر هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد كراوە و ئەم قۆناخە لەتێكۆشان بەقۆناخی كات، كاتی ئازادیە بەناو دەكرێت.

هەر لەم ژمارەیەی ئاڵتەرناتیو، راوەستە لەسەر نزیكبوونەوەی رژێم و بەكارهێنانی زیندان وەك دواین قەڵای تێكشكاندنی ئیرادەی ئازادیخوازان دەكرێت و سیمبۆلی راستەقینەی بەرخۆدان و تێكۆشان لەزیندانەكانی ئێران و ئەو سیاسەت و نزیكبوونەوانەی رژێمی داگیركەری ئێران لەبەرامبەر بەزیندان و بەتایبەتی زیندانیانی ژن دەیگرنە بەر بەكۆمەڵگە دەداتە ناسین و دەڵێت؛ سیمبۆلانی راستەقینەی بەرخۆدان و ئازادی، ئەوانەن لەزیندانەكاندا تەسلیمی پروپاگەندە چەواشەكاریەكانی رژێم و بەڵێنەكانی سەرخەرمان نابن.

ئاڵتەرناتیو ئەم ژمارەی خۆی پێشكەش بەرۆحی ئەو ئازادیخوازانە دەكات كە بەدروشمی”كەس ناتوانێت رۆژمان لێ تاریك بكات”، دەكات.