ژمارەی 23 لەخۆلی سێیەمی ساڵی سێزدەهم چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو زمان حاڵی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانە كە هەرمانگە جارێك چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
ئاڵتەرناتیو ئەم ژمارەی خۆی تایبەت كردوە بە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد و هاوكات تێڕوانیەكانی رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پرسی ژن و ئیكۆلۆژی و كۆمەڵگە و چارەسەری پرسی نەتەوەیی.
هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد لە حەفتا و چوار وڵات وەكو سیمبۆلی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ دەستی پێكردوە. ئەم هەڵمەتە بەهۆی كاریگەری جیهانی فكر و فەلسەفەی و بڕوابوونی بەتێكۆشان لەبەرامبەر بەسیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری. رێبەر ئاپۆ ماوەی بیست و پێنج ساڵە وەكو خۆی بەناوی دەكات لەچاڵی مردنی ئیمرالی دا گۆشەگیر كراوە و ماوەی سی و یەك مانگی تەواوە رێگە بەكەس و كار و پارێزەرانی نادرێت چاویان پێ بكەوێت و دەوڵەتی داگیركەری تورك هەرجارە بەبیانۆی سەپاندنی سزای دیسپلین رێگە بەپارێزەران و كەس و كاری نادەن چاویان پێ بكەوێت.
هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد لە 9ی ئۆكتۆبەر؛ هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ ورێككەوتنی 9ی ئۆكتۆبەر لەسەر تەسلیم وەرگرتنی ئیرادەی ئازادی شەنگاڵیەكان لەلایەن بارزانی و دەوڵەتی تورك و بەغداوە دەستی پێكردوە.
ئاڵتەرناتیو وەكو زمان حاڵی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان راستەوخۆ بەم ژمارەی خۆی بەشداری كەمپینەكەی كردوە و سەرخستنی كەمپینی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد بەسەرخستن شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەبەستێتەوە.
لەبەشێكی تردا ئاڵتەرناتیو هەوڵیداوە كاریگەری هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەسەر كۆمەڵگەی ئێران و كۆمەڵگەی رووناكبیری و شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی گەلان لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەستنیشان بكات و پەیوەست بوونی ئازادیخوازان و گەلانی ئێران لەم هەڵمەتەدا بەئەركێكی ئەخلاقی، شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و ئازادیخوازانە دەزانێت…
ئاڵتەرناتیو ئەم ژمارەی خۆی پێشكەشی ئەو شەهیدانەی بەدروشمی”كەس ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات”بەئاگری جەستەیان بوونە بازنەی بەدەور رێبەر ئاپۆ دەكات.
خوێنەرانی هێژا دەتوانێت بۆ وەرگرتنی ئەم ژمارەی گۆڤارەكەمان ئێرە دابگرن