ژمارەی بیست و پێنجەمین لەساڵی نۆهەم، نەورۆزی 1402ی هەتاوی گۆڤاری ژیلەمۆ چاپ و بڵاكرایەوە. ژیلەمۆ ئەم ژمارەی خۆی، پێشكەش بەرۆحی فەرماندەی شەهید”رێزان جاوید”كردوە.

گۆڤاری ژیلەمۆ، زمان حاڵی كۆمەڵگەی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەجەرە” و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان”یەژەجەرە”یە و لەم ژمارەی خۆیدا، لەسەر سێ تەوەری سەرەكی لەوانە، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و رۆڵی گەنجان و بەرپرسیاریەتی لەم قۆناخەی شۆڕشی تێدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها لەبەشێكی تری گۆڤارەكەدا، نەورۆز وەكو رۆحی گەنجان و بەرخۆدانی جیلی گەنج لەدژی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەدار و تان و پۆوەكانی ئەو سیستەم و لەهەمانكاتدا لەبەرامبەر بە سیاسەتەكانی رژێمی داگیركەری ئێران راوەستەی لەسەر كراوە. لەبەشی سێیەمی گۆڤارەكەشدا، لەدایكبوونی رێبەر ئۆجالان وەكو لەدایكبوونی بیرو هزری كوردی هاوچەرخ و ئازاد لەكوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین خوێندنەوەی بۆ كراوە و چواری نیسانی وەكو رۆچنی ژیانەوە و ئازادی گرتووە دەست.

گۆڤاری ژیلەمۆ جەژنی نەورۆز و سەر ساڵی ٢٧٢٣ کوردی لە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیرۆز دەکات و دەڵێت بە روحی کاوەی هاوچەرخ و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەبینە داینەمۆی شۆڕشی هەنوکەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

بۆ بەدەست خستنی ژمارەی نوێی گۆڤاری ژیلەمۆ خوێنەرانی هێژا دەتوانن کلیک لێبدەن.