گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ کە زمانی حاڵی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پەژاكە چاپ و بڵاو کرایەوە.
ژمارە 14ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤی ساڵی نوێ زایینی و بەسەردێری ساڵی 2022 ساڵی ژن بوو و بەرخۆدان تاكە رێگەی چارەسەرە و ئیسلامی كەلتوری دەریچەی رزگاربوونە لەبن بەست و قەیرانی ئیسلامی سیاسی ـ دەوڵەتی و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بەرێبەر ئاپۆ بەواتای كۆمەڵكۆژی نەتەوەیی كوردانە كەوتە بەردیدی خوێنەران.
لەگۆڤارەكەدا تیشك خراوەتە سەر شۆڕشی ژنان و بەربەرەكانی لەدژی زۆڵم و زۆرداری، هاوکات ساڵی 2022 بە ساڵی بەربەرەكانی گەل و دەسەڵات گەییشتۆتە ئاستی دەستەویەخە و بە راپەڕێنی گەل و دەستپێكی شۆڕشی ژن و ئەم شۆڕشە خۆی گەیاندە لوتكەی خۆی. ئەم شۆڕشە، نیشانی دا كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێك كە كۆنەپەرەستی و دواكەوتویی كراوەتە نەریتێكی ناوچەیی، بەم دەستپێشخەریەی ژنان و گەنجان، بە تایبەت پێشەنگایەتی ژنی كورد، ئەم تابۆیە شكاو تابڵۆیەكی راستین و سروشتی كۆمەڵگەی ئێمەی دەرخست. ئەم رەوشەی كە ئەمڕۆكە روبەڕوی بووینەتەوە دەرئەنجامی تێكۆشانی هەزاران ساڵی ئینسانی شۆڕشگێڕ و تێكۆشەرە كە بە رەنج و زەحمەتی خۆیان و تەنانەت بە پێشكەشكردنی گیانیان ئەمڕۆكەیان پێكهێناوە. تێكۆشانێكی بەردەوام و ئامانجدار لە راستای گەییشتن بە ئازادی و یەكسانی كۆمەڵگە، بێگومان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە بنگەیەكی بەهێز لە سەر تێكڕمانی دیكتاتۆریەت و هەنگاونانەوە بۆ كۆمەڵگەیەك كە لە سەر ئەساسی مودیرنیتەی دێمۆكراتیك، ژێرخانی خۆی دابڕێژێتەوە و گەلانی ئێران وبەتایبەت گەلی كورد لە ناوچەكە، بتوانن بە شووناس و كەسایەتی خۆیان بە ئازادی ژیان بكەن.
هاوكات لەبەشێكی تری گۆڤارەكەدا ئاماژە بەبەرخۆدان و خۆڕاگری گەلانی ئێران دەكرێت و وەها پێناسەی بەرخۆدانی گەلان و تێكۆشانی تێدا کراوە، لەئێستادا كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان لەبەرامبەر بەرژێمی داگیركەر و فاشیست، داستانی مێژوویی و فیدایانە بۆ گەلەكەمان تۆمار دەكەن، پێویستە هەموو چین و توێژەكانی گەلان لەم قۆناخە هەستیار و چارەنووسسازدا رۆڵ و پێشەنگایەتی خۆیان بەرێ و رێبازی بەرخۆدانڤانانە، تێكۆشانیان بەهێزتر بكەن. ئەمڕۆكە گەلان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئازادیخوازی ئێران بەپێشەنگایەتی ژنان و بەدرۆشمی”ژن، ژیان، ئازادی”كە گەوهەرەی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە لەنێو شۆڕشێكی مێژوویی دان. ئەم فكر و شۆڕشە لەلایەن هەموو ئازادیخوازانی جیهانەوە پشتیوانی لێدەكرێت و رۆژبەرۆژ بەهێزتر و بەرفراوانتر دەبێت، بۆیەش بەرخۆدان و تێكۆشان تا سەركەوتن تاكە چارەسەرییە و دەربازبوونە لەبن دەستی و گەیشتنە بەئازادی.
لەبەشێكی دیكەی گۆڤاری ژمارە 14ی ئاڵتەرناتیڤدا؛ ئاماژەی راستەوخۆ بەبن بەستی ئیسلامی سیاسی ـ دەوڵەتی رژێم دەكرێت و ئیسلامی فەرهەنگی وەكو تاكە دەریچە بۆ دەربازبوون لەقەیرانەكانی رژێمی دیكتاتۆر و فاشیست و داگیركەری رژێمی ئێران دەكرێت و هاتووە؛ لەئێستادا لەئاستی كۆمەڵگە و سیستەمی دەسپۆتیزم و دەسەڵاتداردا دوو خوێندنەوە بۆ ئیسلام دەكرێت، لەلایەكەوە خوێندنەوە ئیسلامە لەلایەن دەوڵەتەوە و ئەوی دیكەشیان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی كۆمەڵگەیە لەدین و ئیسلام. لەگەڵ ئەوەشدا بەلەبەرچاوگرتنی شۆڕش لەچوارچێوەی نەتەوە و گەلان و ژنان و گەنجان كە داواكاری شۆڕشگێڕیی و دیموكراتیكیان هەیە، دەتوانین ئاماژە بەروویەكی دیكەی ئیسلام كە ئەویش ئیسلامی فەرهەنگییە بكەین. واتا بەدەر لەشۆڕشێكی زیهنی، كەلتوری، هۆنەری، سیاسی و رەگەزی و نەتەوەیی لەهەمانكاتدا دەتوانین ئەم شۆڕشە، بەشۆڕشی ریشەیی لەئیسلامیشدا گرێ بدەینەوە. چونكە درزە كۆمەڵایەتی، چینی، ئابوری و كەلتورییەكان درزێكی گەورەیان لە ئیسلامدا كردۆتەوە. ئیسلامی سیاسی ـ دەوڵەتی و دەسەڵاتدار كە لەلایەن چینی سیاسی و سەرمایەدارەوە قۆرخكراوە لەگەڵ ئەو ئیسلامەی لەئاستی كۆمەڵگە بەشێوەی كوولتور و باوەری لەدڵ و زیهنی گەلانە جێگرتووە، جیاوازە. بێگۆمان یەكێك لەئەركە بنەڕەتیەكانی دینی یەك خۆدایی، هەڵوێستی ئەخلاقی و پێداگری ئەوانە لەبەرامبەر بە سیستەمی سیاسی دەوڵەتی دینی دەسەڵاتدارەكان لەقۆناخە جیاوازەكانی مێژوودا.
لە شرۆڤە وتارێكی ئەم ژمارەی گۆڤارەكەدا ئاماژە بەپیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر رێبەر ئاپۆ دەكرێت و لەو رووە، تیشك دەخرێتە سەر مانگی شوبات و لەناودا، پیلانگێڕی پانزدەی شۆبات و تێپەڕبوونی بیست و چوار ساڵ لەسزای گۆشەگیری و زیندانیكردن بەسەر رێبەر ئاپۆدا کراوە کە شوێنگەی رێبەر ئاپۆ و زیندانی تاكەكەسی ئیمرالی لەپرۆسەی”كۆمەڵكۆژی گشتی” كوردان و داگیركەری كوردستان، ستراتیژیك و گرنگە. چونكە ئەو هێزەی رێبەر ئاپۆی لەزیندانی تاكەكەسی ئیمرالی بەدەر لەیاسا نێونەتەوەیەكان ماوەی بیست و پێنج ساڵە وەكو بارمتەیەك راگرتووە و ئەو هێزەی دەرگاكانی سیاسەت و دیبلۆماسی نێونەتەوەیی بەتەواوەتی بۆ بنەماڵەی بارزانی بەكراوەیی هێشتووەتەوە لەیەك ناوەندەوە سەرچاوە دەگرن. پرۆسەی كۆمەڵكۆژی گەلی كورد و داگیركردنی كوردستان لەچوارچێوەی شێوەگرتنی سیاسی و یاسای هێزە نێونەتەوەییەكان بەنیسبەت پێگەی سیاسی رێبەر ئاپۆ و بنەماڵەی بارزانی دارێژراوە، تا ئەو كاتەی سیاسەت و یاسای نێونەتەوەیی لەبەرامبەر بەم دوو ناوەندە سیاسیە لەكوردستان گۆڕانی بەسەردا نەیەت یا خود ناچار بەگۆڕانكاری نەكرێن، پرۆسەی كۆمەڵكۆژی گەلی كورد و كوردستان بەردەوام دەبێت و گەلی كورد و ئازادیخوازانیش تەنیا بەتێكۆشان لەدژی سیستەمی ئیمرالی و جەستەیی لەبەرامبەر بەرێبەر ئاپۆ دەتوانن پێش بەكۆمەڵكۆژی سەرخۆیان و دەستەبەركردنی ئازادی مسۆگەر بكەن.
بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤارەکە دەتوانن کلیک لێبدەن.