ئامه‌د شاهۆ –
به‌رخۆدانی گه‌لی كورد له‌شاری جزیری بۆتان و شاره‌كانی تری باكوور تا ده‌ڕوات به‌رفراوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت. له‌و به‌رخۆدانه شهرافهتمهندانهیهدا هاولێتی ته‌مه‌ن 7 سالأ تا 70 سالأ به نه‌به‌زانه له‌دژی تیرۆری ئاكه‌په په‌رژینی تێكۆشانی ره‌وایان دروست كردووه. تا ئێستا به ده‌یان هاولێتی مه‌ده‌نی كه مندالأ و ژنیش له‌ناویاندایه، به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان دڕندانه شه‌هید كراون و تهرمهكانیشان نادرێته‌وه به كه‌سوكاره‌كانیان. زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك ئاكه‌په ئاو و كاره‌با و ئه‌نتێرنێتی به‌سه‌ر هاولێتیانی جزیری بۆتان پچڕاندو هاتووچۆیشی بۆ شاره‌كه قه‌ده‌غه كرد. ته‌نانه‌ت رێگری له‌چوونی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و وه‌زیری حكومه‌تی كاتی توركیا بۆ شاره‌كه كرد. ماڵی هاولێتیانی به تۆپ و ده‌بابه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان خاپوور كردووه. شاره‌كه تا ئێستا ملیتاریزه كراوه‌و باكووری كوردستان به ناوچه‌ی قه‌ده‌خه‌كراوی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوه. ئه‌وه‌ش مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردانی زیاتر كردووه. چۆنكه كرده‌وه‌كانی ئاكه‌په له‌دژی كوردان له‌و شاره‌دا، له‌كرده‌وه‌كانی داعش له‌كۆبانێ هۆڤانهتره.
گهماڕۆیهكی راگه‌یاندنی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه‌و به‌شێك لهراگهیاندنهكانیش چاوپۆشی له‌راستیه‌كان ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرده‌وه هۆڤانه بێده‌نگیه‌كی جیهانی و هه‌رێمی له‌ئارادایه. چۆنكه بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیه‌ته‌ی ئاكه‌په، به‌واتای په‌سه‌ندكردنی فاشیزمی ئه‌ردۆغانه. هاوكات له‌دۆخێكی وه‌هادا نوێنه‌ری چه‌ند پارتێكی باشووری كوردستان به‌جێگای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی جزیری بۆتان و شاره‌كانی تری كوردستان بكه‌ن تا له‌نزیكه‌وه كول و ئێشی كوردان ببین و هاوخه‌می و پاڵپشتی خۆیان بۆ هاولێتیه خۆڕاگره‌كان رابگه‌یه‌نن به پێچه‌وانه‌وه روویان كرده ئه‌نقه‌ره و به‌شداری كۆنگره‌ی ئاكه‌په‌یان كرد و گوێبیستی قسه‌و بانگه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بوون و چاوپۆشی یان لهداخوازه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌یان كرد.
ئایا گه‌لی كورد هه‌ڵوێستیان وه‌ك ئه‌و پارتانه‌یه؟ ئایا كوردان سه‌یركه‌ری ئه‌و دۆخه ده‌بن؟ ئایا له‌دژی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئاكه‌په بێده‌نگ ده‌بن؟ ئایا جزیری بۆتان و باكوور به ته‌نیایه؟ ئایا گه‌لی كورد چۆك له‌به‌رامبه‌ر فاشیزمی ئه‌ردۆغان داده‌نێت؟ وه‌لێمی ئه‌و پرسیارانه‌و به‌ده‌یان پرسیاری تر ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد ئیدی له‌دژی تیرۆری ئه‌ردۆغان و سیاسه‌تی پارته دهسهلێتخوازو بهرژهوهندپارێزهكان بێده‌نگی ده‌شكێنێت و باكووری كوردستان بۆ ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كاته گۆڕستان.
تایبه‌ت گه‌لی رۆژههلێت كه له‌مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد هه‌رگیز رۆڵی سه‌یركه‌ری په‌سه‌ند نه‌كردووه‌و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه سینگی كردووه‌ته قه‌ڵغان و خاوه‌ندارێتی لهكهرامهت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كردووه‌و خاوه‌ندارێتی لهكۆبانێو شهنگالأیش دواهه‌مین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه. بۆیه جارێكی تر به رۆحی خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی كۆبانێ‌و شهنگالأ، خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی جزیری بۆتان و باكووری كوردستان ده‌كات. ئیدی پێویسته شه‌قامی شاره‌كانی رۆژههلێت به‌وێنه‌و ده‌نگی پشتگیری له‌به‌رخۆدانی باكوور دابپۆشرێت. چۆنكه ئه‌م دۆخه‌ی گه‌لی كورد له‌باكوور رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، له‌په‌لاماره‌كانی سه‌ر كۆبانێ مه‌ترسیدارتره‌و گه‌لانی ئێران و رۆژههلێتی كوردستانیش راشكاوانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن و بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی و تێكۆشان دژ به فاشیزمی ئاكه‌په روو له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ن. هاوكات گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران رێچكه‌ی شه‌هید ئاریه‌ل كۆبانێ و رۆژوان كۆبانێ له‌یاد نه‌كه‌ن و به خاوه‌ندارێتی لهجزیری بۆتان و باكووری كوردستان درێژه‌پێده‌ری رێبازی قاره‌مانی و نێونه‌ته‌وه‌یی رۆڵه‌كانیان ده‌بن.
قه‌لێی ئازادی و دیموكراسی دوای كۆبانێ‌و رۆژئاوا گوازرایه‌وه بۆ جزیری بۆتان و باكووری كوردستان. به‌پێ ئه‌وه ئاكه‌په بۆ شكاندنی قه‌لێی ئازادی و دیموكراسی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاندووه. به‌لێم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م ئازادیخوازه‌كان به راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی سه‌رتاسه‌ری چه‌كی پاراستن ده‌كه‌نه شانیان و باكووری كوردستان كه مه‌یدانی ئازادیخواز و دیموكراتیخوازه‌كان له‌دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌یه كۆده‌بنه‌وه و به یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی نێوانیان كۆتایی به دوا پاشماوه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی كه ئاكه‌په‌یه ده‌هێنن.