کتێبی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) کتێبێکە ناوەڕۆکەکەی لەسەر شەڕی سەردەمە. لەم کتێبەدا جۆرەکانی شەڕ، رێ و رێبازەکانی سەردەمیانەی شەڕی رژێم لەدژی گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد شیکاری بەرفراوانی تێدا ئەنجام دراوە. هاوکات پێناسە، ئامانج، تایبەتمەندی، رەهەند، ئامراز و قۆناخەکانی شەڕی هیبریدی بە تێر و تەسەلی باسیان لێوە کراوە.
لەکتێبەکەدا رۆڵ و پێگەی میدیا و راگەیاندن، ژیری دەستکرد، هێرشی سایبری، پڕوپاگاندە و ئاژیتاسیۆن و چەواشەکاری لەشەڕی تێکەڵاودا لەلایەن دەسەڵات و دەوڵەتانی سەردەستەوە خراونەتەڕوو.
لەكتێبی هیبریدیدا؛ تیشک خراوەتە سەر تۆمەتە بێ بنەماکانی دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان”پەژاک”دا و هاوكات لەسەردەمی شەڕی تێکەڵاودا، ستراتێژی تێکۆشانی کورد و گەلانی ئازادیخواز لەبەرامبەر پانتایی شەڕی تێکەڵاو هەڵسەنگاندن و شیکاری پوخت ئەنجام دراوە.
کتێبەکە لە ٨ بەش پێکهاتووە کە لەهەر بەشێکدا رەهەندێکی شەڕی تێکەڵاوی بە فراوانی تاوتوێ بۆ کراوە.
کتێبەکە لەلایەن ئامەد شاهۆوە بە زاراوەی سۆرانی نووسراوە و لەلایەن ناوەندی پەژاکەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
خوێنەرانی کتێبەکە بۆ وەرگرتنی فایلی کتێبی شەڕی تێکەڵاو دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی WWW.PJAK.NET بکەن.