وێنە

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک لە وڵاتی فینلەند بە رێکخستنی سیمینارێک بۆنەی ٦٧مین ساڵوەگەری کۆماری کوردستان پیرۆز کرد کە ژمارەیەک لە کوردستانیان و ڕیکخراوە سیاسیەکان بەشداری سیمینار بوون.

سەرەتا بە دەقەیەک ڕێز گرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان وسرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەست بە سیمینارەکە کرا، پاشان سیمینار بە پێشکەشکردنی سینەویزیۆنی مێژووی کۆمار و نرخاندنەکانی ڕێبەرئاپۆ لەسەرگرینگی کۆماری کوردستان و خاوەندەرێتی کردن لە نرخەکانی کۆمار پێشکەشی بەشدار بووان کرا.

ڕۆڵی تێکۆشانی ئەمڕۆی کۆرد لە کوردستان و دەرەوەی ۆڵات و هاوچەرخی مێژووی کوردو نرخەکانی کۆمارو هەستیاری قۆناخی خەباتی نەتەوەکەمان لە لایەن رۆژنامەوان هیوا گۆڵ محەمەدی نرخاندنی لەسەر کراو راستیەکانی کۆماری کوردستان و رۆحی نەتەوەیی کۆمار سەرنجی بەشدار بووانی ڕاکێشا و مێژووی کۆماری کوردستان بە پێشەنگایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە ڕوانگەیەکی ترەوە شڕۆڤە کراو گەلی کورد بانگهێشتی تێکۆشانی ڕاستەقینە و ڕەوتی ئازادی خۆازی لە هەموو بەشەکانی کوردستان کرا.

پاشان پارت و لایەنەکانی بەشداربوو پەیامی خۆیان پێشکەشی بەشدار بووان کرد وبیرو بۆچوونی جیاواز لەسەر کۆمار خرایە بەر باس و ساڵوەگەری دامەزراندنی کۆماری کۆردستان لە گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرا.

پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە سەر بنەمای بەهێز کردنی خەباتی نەتەوەیی و تێکۆشانی هەمەڵایەنە و بە بنەماگرتن وهەروەها خاوەندارێتی کردن لەکۆماری کوردستان و تێکۆشانی بەساڵانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆ بەڕێوەبەری دیمۆکڕاتیک و ڕامانی شەهیدانی کوردستان پێشکەشی کوردستانیان کرا.

بەڕێز کەریم فەرخە پوور لە لایەن کۆمیتەی یەکبوون پەیامی یێکێتی نەتەوەیی و بە هێز کردنی خەباتی نەتەوەیی هەروەها خاوەنداری کردن لە نرخ و بەهاکانی مێژوویی گەلەکەمان و تێکۆشان هەتا ئازادی کوردستان پێشکەش کرا و لە لایان نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەساسی خەباتی کوردستانیان و ژیانی کۆماری کوردستان و ڕۆڵی کۆمار پەیامی پیرۆز بایی وبەردەوام کردنەوەی خەبات پێشکەش کرا، هەر وەها لەلایەن بەرێز جەعفەر کەریمی وتارێک لەسەر ڕاستیەکانی کۆمار و هەستی بەرپرسیارێتی ئەمڕۆی پارت و لایەنەکان دە قۆناخی ئێستای کورد و ناوچەکە پێشکەش کرا.

سیمینارەکە بە دەنگ و سروودی ئەی شەهیدان لە لایەن هونەرمەندی دەنگخۆش ناهید هەورامی کۆتایی پێ هات.