وێنە –
کۆمیته‌ى ڕێکخستنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان له ستۆکهۆلمى پایته‌ختى سوید سیمینارێکى بۆ به‌رزڕاگرتن یادى کۆمارى کوردستان ڕێکخست . له سیمیناره‌که‌دا ههلوومهرجهکانى دامه‌زرانی کۆمارى کوردستان و ده‌ستکه‌وت و ئه‌زموونى دیموکراتی کۆمارى کوردستان تاووتوێ کرا .
سیمیناره‌که له یه‌کێک له هۆڵه‌کانى بینای” ئا بێ ئێف” له ناوه‌ندى ستۆکهۆلم کاتژمێر 12.00ی نیوه‌ڕۆ به‌کاتى ناوه‌ندى ئه‌وروپا به خوله‌کێک ڕێزگرتن له یادى ئه‌و که‌سانه‌ى له تێکۆشانى ئازادى کوردستان دا گیانیان به‌ختکردووه ده‌ستى پێ‌کرد .
هۆڵى سیمیناره‌که به پۆسته‌رى ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، پۆسته‌رى پێشه‌وا قازى موحه‌مه‌د، ئاڵاى کۆمارى کوردستان له مه‌هاباد، ئاڵاى PJAK و پۆسته‌رى ژنه سیاسه‌تمه‌دارانى کورد” سه‌کینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز” که له پاریس تیرۆر کران، خه‌ڵمێندرا بوو.
له سیمیناره‌که‌دا به‌رپرسى رێکخستنه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ژیانى ئازادى کورستان PJAK “ئه‌میر که‌ریمی”
له سه‌ره‌تایى قسه‌کانى دا سه‌رنجى ڕاکێشایه سه‌ر گرنگى کۆمارى کوردستان له مێژووى گه‌لى کورد دا ڕایگه‌یاند که ئه‌وان له‌و بڕاوایهدان ڕووداوه مێژووییه‌کان به شێوازى جیاواز و له کاتى جیاواز دا دووباره ده‌بنه‌وه بۆیه پێویسته له ئاماژهکردنێکى ڕووکه‌شانه به ڕووداو مێژوویه‌کان ده‌بێ له چۆنیه‌تى پێکهاتنى و ئه‌و وانانه‌ى لێوه‌رده‌گرێ وه‌رد ببێنه‌وه.
ئه‌میر که‌ریمى له به‌رده‌وامى قسه‌کانى دا سه‌رنجى بۆ سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ى له ماوه‌ى سه‌ده‌ى ڕابردوودا له سه‌ر کوردستان داسه‌پێندراوه، ڕاکێشا‌و و گووتی:” له به‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ردمى شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌م دا گه‌لى کورد به باشى قۆناغێ مێژوویان نه‌خوێنده‌وه، بۆیه زه‌ربه‌ى زۆریان به‌رکه‌وت سیسته‌مى نکوولى و له‌ناوبردن له سه‌ر گه‌لى کورد داسه‌پێندرا. کۆمارى کوردستان له مه‌هابادیش له کاتێک دا هاته ئاراوه، که شه‌ڕى جیهانى دووهه‌م له سه‌ر سه‌قامگیربوون یان ناسه‌قامگیرى ئه‌و سیسته‌مه سهیههڵدابوو و کۆتایى پێهاتبوو. ”
که‌ریمى له به‌رده‌وامى قسه‌کانى دا کۆمارى کوردستان وه‌کوو ئه‌زموونێکى دیموکراتیک ناودێر کرد و به‌و شێوه‌یه باسى کۆمارى کرد ڕایگه‌یاند:”ئه‌وه‌ى کوردستانى دابه‌ش کردووه، په‌یمانى لۆزانه. ئه‌گه‌ر له به‌شێکى کوردستان دا تێکۆشان بکرێ، به‌ڵام له هه‌مانکات دا به‌شه‌کانى دیکه له بیر بکرێ، ڕێگه بۆ پارچه چیه‌تى ده‌کاته‌وه و کوردانى له یه‌کدى بێگانه ده‌بن .”
ئه‌میر که‌ریمى له کۆتایى قسه‌کانى دا ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ده‌بێ ئێمه به ئاوردانێکى ڕه‌خنه گرانه، له مێژووى خۆمان، ئاستنهگیهکان وه‌ڵاوه بنێن و بناغه بۆخۆبهرێوهبهرى دیمواتێک خۆش بکرێ .
سیمیناره‌که به پرسیار و و‌ڵامى به‌شدار بووان کۆتایى پێهات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرات
(so.firatnews.com)