ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە میانەی بەشداری کردن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆ دەنگی وڵاتدا وتی” خاوەنداری گەلی ڕۆژهەڵات لە 3 رەشەمە بۆ ڕێبەر ئاپۆ گوڕزێكی جەرگبڕ بوو بۆ ئەو هێزانەی كە بەشداری پیلانگێڕیان كرد. ئەمەش تۆڵەی خەڵكی ڕۆژهەڵات بوو لە دەوڵەتی داگیركەری ئێران بۆ بەشداری كردنی لە ئەم پیلانگێڕیە “
ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی PJAK لە میانەی بەشداری کردنی لە ڕادیۆ دەنگی وڵات بەرنامەی ڵاپەرەدا، پیلانگێڕێ ٢٥ ڕێبەندان و هەروەها ٣ رەشەمە خاوەنداری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لە ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند، هەروەها لەسەر ناوی پارتەکەیان ١٥ شوباتی شەرمەزارکرد و چالاکی مانگرتنی کە بەپێشەنگایەتی لەیلاگوڤەن لە کوردستان و ئەوروپادا بەڕێوەدەچن پیرۆز کرد و سڵاوی ئاڕاستەی هەموو ئەندامانی ئەو چالاکیان کرد.
ئامەد شاهۆ لە سەرەتادا وتی” بازنەیكی نێودەوڵتی لە داگیركردنی خاكی گەلی كورد و پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ رۆل دەگێرن و پیلانەكان جێبەجی دەكەن. واتە لە ئەم پیلانە هێزە هەژمۆنیكەكان و دەوڵەتانی داگیركەری هەرێمی و هەن لایەن و هێزی بەكرێگراوی كوردی لە ناو ئەم بازنەیە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی كورد رۆل دەگیرن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو” ئامانجی پیلانگێڕی 5 قۆناخ تێپەر دەكات 1- بەم پیلانگێڕیە گەلی كورد تەسلیم وەر بگرن.2- ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر داگیركەران بەچوكدا بێت 3– قۆناخی تیرۆریزە كردنی PJAK وPKK پیش دەكەوێت. بەمەش ویستیان قتل عام و كوشتن و زیندان کردن و ئیعدامی لایەنگران و كادری ئاپۆی رەوا بكەن وە داگیركاری كوردستان رەوا بكەن. 4- قۆناخی پاکتاوکاەری كردنی گەلی كوردە، داگیركەرانی کوردستان دەیانەوێت لە كەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی كورد پاکتاوبکەن بكەن. 5- نكۆڵی كردنی كوردانە، لە نێو بازنەی نێودەولەتی بریاری قڕكردن و نكۆڵی لە كورد گیراوە.
ئەو ئەندامەی مەجلیسی پژاک لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە خاوەندارێتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکات و دەڵێت” خاوەنداری گەلی ڕۆژهەڵات لە 3 رەشەمە بۆ ڕێبەر ئاپۆ گورزێكی جەرگبڕ بوو بۆ ئەو هێزانە كە بەشداری ئەم پیلانگێڕیان كرد. ئەمەش تۆڵەی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە دەوڵەتی داگیركەری ئێران بۆ بەشداری كردنی لەم پیلانگێڕیە بوو. ئەمەش بوو بە هۆكار تا لە دژی پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ كاردانەوەیكی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر بازنەی نێودەوڵەتی سەرهەڵبدات. بەمەش دیار دەبێت كە یەك كۆمەڵگا و یەك ڕێبەر هەیە واتە یەك رێكخستن هەیە كە ئەمرو ڕێبەرایەتیەكەی ڕێبەر ئاپۆیە.
شاهۆ بە پێویستی دەبینێت کە هاوشێوەی ٣ ڕەشەمە جارێکی دیکە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئۆجەلان بکەن، ناو براو تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە” پێوستە گەلی ڕۆژهەڵات لە 3 رەشەمە وەڵامی قۆناخی دووەمی پیلانگێڕی بە چالاكی ئیدی بەسە بدات و خاوەنداری لە ڕێبەرەكەی بكات. بۆ ئەمەش پێویستە هەموو كۆمەڵگا چالاك بن و هێزی پاراستنی خۆیان بەهێز بكەن و هەموو رێكخراوەكانی ڕژیمی ئێران تێك بدەن. بەمەش سیاسەتی داگیركاری لە كوردستان كۆتایی دێت. بە وتەی شەهید ڤیان سۆران کە كاتی گوتن كۆتایی هاتووە و ئیدی كات كاتی چالاكیە، پێویستە چالاكیەکی بەهێز و بێ وێنە پێك بێت، تا سیاسەتەكانی داگیركەران مایەپوچ ببێت وە ڕێبەرئاپۆ ئازاد بكەین”
ئامەد شاهۆ ئەوەش دەڵێت” دامەزراندانی PJAK توڵەیكی مێژووی لەدژی پیلانگێڕی بوو. فتوای خومینی لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان له سهرهتاکانی شۆڕشی گهلانی ئێران، قۆناخی پاکتاو کردنی حزبهکانی ڕۆژههڵات و ئازادیخوازان بوو. بە دووای ئەم قۆناخە، دامەزراندنی PJAK ڕوناکی و هیوایکی نوێ بو خهڵکی ڕۆژههلاتی کوردستان بهدی هێنا. بەمەش ناسنامەی سیاسی گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتدا سەر لە نوێ زیندوو بوو.
لە کۆتایی قسەکانی دا ئەندامەی مەجلیسی پژاک داوای لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمووکراتی کوردستان- عێراق دەکات کە لەبەرامبەر گەلەکەیاندا ڕەخنە داین بدەن، ئامەد شاهۆ بەم جۆرە کۆتایی بە هەڵسەنگاندنەکانی دەهێنێت” ڕێبەر ئاپۆ حەقيقەتی هێز و لايەنە هەژمونيك و داگيركەران و هەرێمی روون كردەوە و بۆ ئەمەش ئەوان دژبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەكەن. PDK و YNK كە لە سەرەتای پیلانگێڕی دەستيان هەبووە و پێويستە لە بەرامبەر گەل ڕەخنەداينی خۆيان بدەن. بەڵام دەبينين كە لە قۆناخی دووەمی پیلانگێڕی رۆل دەگێرن. ئەم پارتانە بەجێگای ئەوەی كە داگيركەر لە خاكيان دەربخەن، گەلی ئازاديخواز سەركوت دەكەن كە نمونەی شێلادزێ بوو. حكومەتی داگيركەری كوردستان هەبوونی PKK بۆ هێرشەكانی توركيا خەتابار دەكات كە ئەمەش دیماگۆژی يا دورويەتیە. بەڵكو حيزبەكانی ڕۆژهەڵات بەشداری پیلانگێڕی نەبوون بەڵام دەبينين بێدەنگن و دەستەواژەی داگيركەران لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەكار دەبەن. ئەو ئەدەبياتەی وا لە كوردستان رەوا دەبێت واتە رەوا كردنی چاندی داگيركاريە. جاشی رۆشنبير و جاشی حزبی بە بە كاربردنی دەستەواژەی كوردستانی ئێران و كوردستانی توركياو… داگيركاری كوردستان رەوا دەكەن. ڕێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هێلی سوورە و هەركەس پێويستە سنووری خۆی بزانێت. هەركەس با بزانێت ئەوەی وا لە گەڵ ئێران و توركيا دانوستاندنی هەيە تەسليم بووە و ئەوی وا لە ئيمراليە بەرخۆدانی دەكات.