ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳٠/۱/۲٠۱٦ لە ناوەندی شاری هێلسینکی بە ئامادەکاری کۆمیتەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پەژاک” و کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “کەژار”، چالاکی جەماوەری بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی فینلاند و چەندین حیزب و لایەنی سیاسی بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بەڕێوە چوو.

پەیامی هەر یەک لە کۆمیتەکانی پەژاک، کەژار، کۆمسیۆنی ژنانی کورد، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) و حیزبی کۆمنیستی کرێکاری کوردستان خوێندرانەوە. لە پەیامەکان دا وێرای پشتیوانی لە بەرخۆدانی باکووری کوردستان و شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، بێ دەنگی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی مەحکووم کرا.

 

[gdl_gallery title=”idane-kirdini-heresekani-turkiye-bo-ser-bakur-le-finlend-2016-01-30″ width=”120″ height=”120″ galid=”1” ]