ڕۆژی 4ی ژوئه‌ن بۆ یه‌که‌مجار کۆنفڕانسێک له ژێر ناوی “قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران و کوردان” له پارڵمانی ئه‌وروپا له بروکسێلی پایته‌ختی به‌لژیک به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م کۆنفڕانسه له لایه‌ن کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان “ک ن ک” به هاوکاری گروپی دۆستانی گه‌لی کورد له پارڵمانی ئه‌وروپا و گروپی ئاشتی ئه‌وروپا و دێموکراسی ڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها گروپی کۆنفیدرالی یه‌کێتی چه‌پگران و سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه چوو.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌مه یه‌که‌مجاره وه‌ها کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و داهاتووی گه‌لانی نیشته‌جێ له‌م وڵاته پێکدێت.
ئه‌م کۆنفرانسه که له کاتژمێر 9ی به‌یانیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له چوارچێوه‌ی دو دانیشتن‌دا به‌رێوه‌چو و کاتژمێر 13:30 کۆتایی پێهات.
له یه‌که‌م دانیشتن‌دا دوکتور ثاهر الکعبی نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌حواز ، علی اصغر سلیمی نوێنه‌ری خه‌ڵکی گیله‌ک، بهرام رحمانی که‌سایه‌تی ئازه‌ری، رێبوار ڕه‌شید نووسه‌ر و چالاکی مافی مرۆڤ، و ناصر بۆلیدێهی نوێنه‌ری به‌لوچ له پارتی خه‌ڵکی به‌لوچستان وتاریان پێشکه‌ش کرد.
له دووهه‌م دانیشتنی ئه‌م ڕۆژه‌دا عه‌بدوره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی هاوسه‌رۆکی پژاک، عومه‌ر ئێلخانیزاده سکرێتێری پارتی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، ناوخاس نه‌زه‌ری نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان، سۆران زه‌کی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانی کوردستان وتاریان پێشکه‌ش کرد.
هەروەها پلاتفۆرمی زاگرۆس، پلاتفۆرمی هۆرام، کۆمەڵەی دایکانی کورد-سوید و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (ک.م.م.ک) لەم کۆنفەرانسە بەشدار بوون و بابەتی رێکخراوەکەیان پێشکەش کرد.
ئاده‌م ئوزون ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفڕانس له وتاری کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌دا به ئاماژه‌کردن به ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه کرد که شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵگیرساوه و ئێرانیش ده‌یهه‌وێت ڕۆلێکی گرینگ به‌خۆی بگرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا کوردان ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی و ستراتێژیک له‌م ههلومهرجهدان .
ئوزون جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئێران ده‌یهه‌وێ هاوکات له‌گه‌ڵ به پێشه‌وه‌بردنی وتووێژه‌کانی ناو‌کی ده‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهانی ، له ناوخۆدا، گه‌لان، ئه‌تنیکه‌کان، ئایینه‌کان و ژنان سه‌رکوت بکات.
له‌م کۆنفرانسه‌دا باس له سیاسه‌ته‌کانی سه‌رکوتکاری و میلیتاری ده‌وڵه‌تی ئێران کرا و ئاماژه به‌م خاڵه کرا که ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یه که بۆ به‌رده‌وامی ههژمونیای خۆی، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی شه‌ڕێکی پاراستنی ئه‌نجام بدات.
له به‌رده‌وامی کۆنفڕانسه‌که‌دا نوێنه‌رانی هه‌ژمارێک له پارته‌کانی کوردستانی، فارس، ئازه‌ری، به‌لوچ و یارسان، و هه‌روه‌ها پارڵمانتاران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌وروپاییش په‌یامیان دا.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆنفڕانسه، گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه به هێزه‌کانی ڕۆژئاوایی بوو که نابێ مافی مرۆڤ و به تایبه‌ت مافی گه‌لان، ئه‌تنیکه‌کان و ژنان ببنه قوربانی وتووێژه‌کانی ناو‌کی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه وڵاتانی ڕۆژئاوایی به هۆی مژاری ناو‌کی له زوڵم و سته‌می ئێران چاوپۆشی ده‌که‌ن ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ ئێران کرا. هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داران له وتاره‌کانی خۆیاندا باسیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری له ئێران و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، ئازاد و دێموکراتیک کرد و شێوازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه به سیاسه‌ته‌کانی ئینکاری ڕژێمی ئێرانیان تاووتوێ کرد.
له‌م کۆنفڕانسه له ته‌واوی گه‌لانی نێو ئێران که له ژێر سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمدان داوا کرا که یه‌کێتی خۆیان به‌هێز و پته‌و بکه‌ن. هه‌روه‌ها باس له‌وه کرا که مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێموکراتیک، هاوشێوه‌ی ئه‌م مۆدێله‌ی که له کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان و به‌رخۆدانی کۆبانی هه‌یه ببێته مۆدێلێکی سه‌ره‌کی بو چاره‌سه‌ری پرسی گه‌لان له ئێران‌دا.
له کۆتاییدا ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆکان وه‌کوو ئه‌نجامنامه‌ی کۆنفڕانس پێشکه‌شی پارڵمانی ئه‌وروپا کرا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریش، به‌ستنی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ی وه‌کوو یه‌که‌م هه‌نگاو له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌باتێکی هاوبه‌شی گه‌لانی ئێران نرخاند و ڕایانگه‌یاند که له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوی دیکه‌ش هه‌ڵده‌گرن.