ئێواره‌ی رۆژی یه‌ک شه‌ممه، ۱۸‌ی ژانویه کومیته‌ی پەژاک لە پارێزگای ڤهرملهندی وڵاتی سوێد، له شاری کارلستاد بۆ ڕێزگرتن له ۲ی رێبه‌ندان و ۶۹مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان سیمینارێكی بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌هوه‌ن چیاکۆ به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردستانیانی نیشته‌جێی شاری کارلستاد و ده‌ور و به‌ری پێک هێنا.
سه‌ره‌تا سیمیناره‌که به خوله‌کێک بێده‌نگی ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بێده‌نگیه‌که شکا و به دوای ئه‌ودا کورته فیلمێک له سه‌ر دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر ئه‌و کۆماره نیشاندرا و دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌هوه‌ن چیاکۆ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک سه‌ره‌تای وته‌کانی به‌ئه‌وه ده‌ست پێ‌کرد که کۆماری کوردستان جارێکی‌تر له کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژئاوای کوردستاندا له ۲۰۱۴ دا زیندوو بوه‌وه و له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه هه‌ر دوو بۆنه‌که‌ی له گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و به تایبه‌ت دایکی شه‌هیدان و به‌شداربووانی سیمیناره‌که پیرۆز کرد و دواتر ئاماژه‌ی به ئه‌وه کرد که چی بوو به هۆی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و ئه‌و جه‌ساره‌ته‌ی خوڵقاند، که کۆمه‌ڵگای کوردی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تابڵۆانهی که داگیرکه‌رانی کوردستان که ده‌یانه‌وێ نیشانی بده‌ن که گوایه کورد لاوازه و ناتوانێ و لیاقه‌ت و شه‌هامه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نیه. کورد له مێژووی خۆیدا سەڵماندی که هه‌م هێز و توانایی هه‌یه و ده‌توانێ و شه‌هامه‌تی سیسته‌می خۆ به‌ڕێوه بردنی خۆی هه‌یه و کۆماری کوردستان و سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای کوردستانی وه‌ک به‌ڵگه هێنایه‌وه.
[gdl_gallery title=”salyadi-komari-kurdistan-karlstad-18012015″ width=”83″ height=”60″ galid=”1″ ]
ئه‌هوه‌ن چیاکۆ له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به به‌شداری کردنی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له کۆماری کوردستان له مهاباد و شاری کۆبانی له ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی ئه‌و شۆڕشه توانیویه‌تی به یهکرگرتوویی، پیلانی پارچه کردنی خاکی کوردستان له ڵایه‌ن زلهێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی واگیرکهرانی ناوچه‌که‌وه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و هه‌ر وه‌ها زۆر مژاری تری به وردی بۆ به‌شدار بووان شیکرده‌وه، به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که ته‌رخان کرا بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و ڕخنه و پێشنیاری به‌شداربووان و پاشان به سرودی خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی که سروودی میلی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان بوو کۆتایی به سیمیناره‌که هات.
کومیته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک لە پارێزگای ڤهرملهند
۱۸/ ۰۱/ ۲۰۱۵