فەرماندە سمکۆ هێمای تێکۆشانێکی بێ‌وێنە

شۆڕش ئاڵان

بە پازدەمین ساڵوەگەری شەهید بوونی فەرماندەی هێژامان فەرماندە سمکۆ سەرهەڵدان دا تێپەر دەبین. پازدە ساڵ پێش ئێستا لە ئەنجامی شەڕ لە دژی داگیرکەری ئێران، لە چیای قندیل بە فەرماندەیی هەڤاڵ سمکۆ تێکۆشانێکی بێ‌وێنە بەڕێو چو. لە ئەم تێکۆشانە دا، لە ئەم شەڕەدا، گریلاکانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرماندەهی هەڤاڵ سمکۆ گەیشتنە سەرکەوتنێکی بێ‌وێنە، بەم بۆنەیوە، لە پازدەمین ساڵوەگەری شەهید بوونی شەهید سمکۆ، هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بە ڕێز داری بە بیر دێنینەوە. بەتایبەت لەم ساڵەی دووایش دا لە چەند مانگی ڕابردوو چوار هەڤاڵمان لە مهاباد بە فەرماندەهی هەڤاڵ ئارژین گارزان شەهید بوون، هەروەها لە نێوان بانە و مەریوان بنەماڵەی وڵات پاڕێز و هێژامان، بنەماڵەی شەهید مەهدی تەوەکۆلی راستی کۆمەڵکوژیێ هاتن و شەهید بوون، ئەو شەهیدانەیش بە ڕێزداری بە بیر دێنینەوە. سۆز و پەیمان مان ئەوەیە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بگەینە سەرکەوتن و بو کوردستانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیک، هەتا دووا هەناسەمان، بە سەرفەرازی و بەردەوامی، تێکۆشانمان درێژە پێدەدەین. ئەمە بەڵێنمانە بەرامبەر هەموو شەهیدانمان؛ بە تایبەتی ئەو شەهیدانەی ڕێگای ئازادی کوردستان کە بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد، گیانیان لەم ڕێگایەدا بەخت کرد و بە فیداکارییەکی بێ‌وێنە، تێکۆشانیان بەڕێوە برد.

بەم بۆنەوە، بە تایبەتی شەهید سمکۆ، کە وەک فەرماندەیەکی نەتەوەیی گەلی کورد، لە تەواوی تێکۆشانی لە ناو گریلای ئازادیی کوردستان، لە بەرامبەر داگیرکاریی کوردستان، هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە باکوری کوردستان، تێکۆشانێکی بێ‌وێنەی بەڕێوە برد و بوو بە فەرماندەیەکی نموونە. ئەو خاوەن تێگەیشتنێکی تازە بوو لە شەڕی گریلایی، لە ژیانی گریلایی و لە داهاتووی کورد؛ ئەو دەیزانی کە کوردێکی ئازاد چۆن دەبێت بژی و نموونەی فەرماندەیەکی کوردی ئازاد بوو.

هەروەها، تەنیا لە سنوورەکانی کوردستان نەماوە، بەڵکو لەو پەڕی سنوورەکانی کوردستانیش تێکۆشانی بەڕێوە برد و بەتایبەتی هەتا «بەحری ڕەش» چوو. هەڤاڵ سمکۆ لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیە، ماوەیەکی دوور و درێژ بەرپرسیارێتیی نەکۆڵکردنی گەلی کوردی گرتە ئەستۆ و لە بەرامبەر ئەوەش شەڕێکی بێ‌وێنەی بەڕێوە برد.

کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویست بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتیی گرتە سەر شانی و فەرماندەی کرد و بوو بە خەتی تێکۆشانی فەرماندەیی هەتا ئەمڕۆ. هێزەکانمان لەسەر ئەو خەتەی تێکۆشانەی فەرماندە شەهید سمکۆ هەتا ئەمڕۆ خۆیان ڕێکخستووە و ئەمڕۆ وەک تاقانە هێزی خۆپاراستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تێکۆشانێکی بێ‌وێنە بەڕێوە دەبەن.

هەموو گریلاکانمان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر شێواز و ڕێبازی فەرماندەی شەهید سمکۆ توانایان هەیە هەتا ئەم کاتە و هەتا ئەم قۆناخە، تێکۆشانێکی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە یارمەتیی گەلەکەمان، لە هەموو چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەڕێوە ببەن.

ئەو خەباتەی کە ئەمڕۆ دەیکەین و ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ تێگەیشتووین، لە ئەنجامی ڕەنج و خەبات و تێکۆشانی فەرماندە سمکۆ و هەڤاڵانی و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانە. بۆ ئەوەیە، لە پازدەهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندە شەهید سمکۆدا، هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بە ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە.

هەروەها، دوو ساڵ لەمەوبەر، فەرماندەی هێژامان، هەڤاڵ ئامەد سەرحەد، هاوکات لەگەڵ هەڤاڵ شوان چیا، لە ئەنجامی هێرشی هەواییی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە شەهید بوون. چەند ڕۆژی دیکە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو دوو هەڤاڵەمانەیە؛ ئەوانیش بە ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە. هەر دوو هەڤاڵیش لە تێکۆشانی گریلای ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناو یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پەرەپێدانی خەباتی پارتیمان «پژاک» لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ڕەنجێکی بێ‌وێنەیان دا و خەباتێکی بێ‌وێنەیان بەڕێوە برد.

بۆ ئەوەش، تەواوی ئەو شەهیدانەمان، ئەو فەرماندانەمان و ئەو هەڤاڵانەمان کە لەم ڕێگەیەدا شەهید بوون، هەموو نموونەی سەرفرازیی گەلی کوردن، نموونەی ئەو کەسانەن کە مێژووی ئازادیی گەلی کوردیان سەرلەنوێ نووسیوەتەوە و مێژووی ئازادیی گەلی کوردیان بە پیتی زێڕین تۆمار کردووە؛ بە ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە.

هەر وەک ڕای گشتی ئاگادارن، دوای شەڕێکی دژوار لە نێوان دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، و دوای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی زەربەیەکی زۆر گەورەی لەو شەڕەدا خوارد، هەروەها هەرچەندە هەر دوو لاش سەرنەکەوتن لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا، ئەوە سەلمێندرا کە ئەگەر ئیرادەی گەلان لە ناو تێکۆشانێکدا بەشدار نەبێت، ئەگەر ئیرادەی گەلان نەبێت، هیچ شەڕێک بە ئەنجام ناگات. شەڕی دەسەڵاتداری، شەڕی هەژموون، ئەنجامەکەی تەنیا وێرانکارییە، تەنیا تێخڕیباتە کە لەگەڵ خۆی دێنێت. بۆیە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا زەرەر و زیانێکی گەورە بە هەر دوو لایانیش گەیشت و هەر دوو لاش سەرنەکەوتن.

لە ڕابردووشدا دیارمان کردبوو، وەک پارتیمان دەستنیشانی کردووە، وەک پژاک و هاوسەرۆکایەتی پارتیمان گەلێک جار ئەوەیان دووپات کردووەتەوە کە ئێمە لەسەر هێڵی سێیەم تێکۆشانمان بەڕێوە دەبەین؛ لەسەر هێڵی ڕێکخستنی گەل، لەسەر هێڵی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک تێکۆشانمان بەڕێوە دەبەین.

لایەنی هیچ کەسێک ناگرین، لەگەڵ هیچ لایەنێک هاوکاری ناکەین؛ تەنیا لەسەر بنەمای ڕێکخراوبوونی گەلمان، خۆپاراستنی گەلەکەمان، تێکۆشان بەڕێوە دەبەین. ئەوە وەک بنەمای تێکۆشانمان بوو، ئەوەمان سەلماند و ئەمڕۆش سەلمێندرا کە ئەگەر تێکۆشانێک، ئەگەر گۆڕانکارییەک کە گەلان تێیدا بەشدار نەبن، سەرنەکەوێت. ئەگەر لە ئێراندا دەمانەوێت گۆڕانکارییەک هەبێت، گۆڕانکارییەکی ڕژیم هەبێت، یان هەر گۆڕانکارییەک لە بواری کۆمەڵایەتیدا بێت، ئەوە تەنیا بە پێشەنگایەتیی گەلان دەبێت؛ ناو گەلانیشدا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان دەبێت.

لە دەیرۆکی ٤٨ ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەوە سەلمێندراوە کە هەتا ئەو شۆڕشەی لەسەر ئەو ڕەنجی ژنان و گەنجان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بەدی هات، دوای لەڕێدەرچوونەکەی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەگەر بنەمایەک بۆ گۆڕانی ئەو ڕژیمە هەبێت، ئەوا بە ڕەنجی گەلان دەبێت؛ بە ڕەنج و پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجانی تەواوی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەدی دێت.

بەوە باوەڕ دەکەین و باوەڕمان بەوەیە کۆمەڵگایەک هەرچەندە بە ڕێکخراوبوون بێت، کۆمەڵگایەک هەرچەندە لەسەر ئیرادەی خۆی، لەسەر هێزی خۆی و لەسەر باوەڕی خۆی بێت، ئەوەندە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت. هیچ هێزێک، نە لە دەرەوە و نە لە ناوەوە، ناتوانێت ئازادی بۆ گەلان بەدی بێنێت و هیچ هێزێکیش ناتوانێت ئیرادەی گەلان بۆ ئازادی بشکێنێت.

ئەوەی کە ئەمڕۆ ئاراستە و قەدری تێکۆشان دیاری دەکات، جارێکی دیکەش لە ئیرادەی گەلانەوە سەرچاوە دەگرێت؛ لە ئیرادەی گەلانی ئێران بە گشتی و بە تایبەتی لە ئیرادەی گەلی کوردەوە. بۆیە باوەڕ دەکەین کە لەو هەلومەرجە زەحمەت و دژوارەدا کە گەلەکەمان تێیدا تێدەپەڕن، بە تایبەتی دوای ئەو شەڕە، ئێران ویستی بە زەخت و گوشار لەسەر گەل و بە سێدارەکردنی مرۆڤەکان، سەرکەوتنی خۆی نیشان بدات.

سێدارەکردن چەند بەرابەر لە ساڵانی ڕابردوو زیادە بووە؛ بە ڕۆژان مرۆڤ دەگیرێن و ئەشکەنجە دەدرێن. هەروەها هەندێک مانۆری سیاسی و نیزامی دەکەن و دەیانەوێت وا نیشان بدەن کە هێشتا سەرکەوتوون و لەسەر پێی خۆیانن. بەڵام لە حەقیقەتدا شتێک بە ناوی دەوڵەت و شتێک بە ناوی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە نێوانیاندا نییە؛ ئەوەی کە ئەمڕۆ لەسەر دەسەڵاتە، گروپێکی گەندەڵ و فاسد، گروپێکی چەتەیە.

هەموو شارەکانیان، بە تایبەتی کوردستانیان، تەسلیمی گروپێکی چەتە کردووە کە زەخت لە گەل بکەن و زەخت لە نەتەوە بکەن. ئیزنی هەر جۆرە کۆمەڵکوژییەکیان پێدراوە. لە سنوورەکاندا کۆڵبەرانی بێ‌پەنا و بێ‌تاوان دەکوژن؛ لە ماشین‌دا دایکی تەمەن ٧٠ ساڵ بۆ سەرەوە گولەباران دەکەن. مرۆڤێک کە بۆ مافی خۆی تێکۆشانی بەڕێوە بردووە و لە ڕێپێوانەکاندا جێی گرتووە، بە ناحەق ئێعدام دەکەن و سێدارەی دەدەن.

زەخت و گوشار لەسەر گەلان هەر دەچێت و زیاتر دەکەن. بە سیاسەتی بێ‌وەختەدار و بە برسی‌هێشتن دەیانەوێت ئیرادەی گەل بشکێنن؛ هەم بە ترس، بە زۆر، بە توندوتیژی و بە سێدارە، هەمیش بە برسی‌کردن دەیانەوێت کۆمەڵگای ئێمە، کۆمەڵگای ئێران و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەربیه بکەن.

بەڵام حەقیقەت ئەوەیە ئیرادەی گەلان نە بە زۆر، نە بە سێدارە و نە بە برسی‌کردن تێک ناچێت. بە تایبەتی ئەمڕۆ لە کوردستاندا، ئەو هێزانەی کە لەسەر دەسەڵاتن، دەبێت بزانن کە ڕۆژی کۆتاییان نزیک دەبێتەوە. ئەوانە بێ‌حساب نابن؛ بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە وەک کورد خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەری سێدارە دەکەن، ئەوانەی کە وەک کورد هەم لە بەڕێوەبەریی سیاسی‌دا جێگە دەگرن و هەم وەک چەتە و جەردە چەک بەدەستن، دەبێت بزانن کە ڕۆژێک دێت کە لە بەرامبەر گەلەکەیان دەبێت حساب بدەنەوە. ئێمە بە دەیان جار ئەمساڵ لە ساڵانی رابردووش دا دیار مان کرد، دەستنیشانمان کرد و چەند جاریش ئەو ساڵ هەم وەکوو پارتیمان پژاک، هەم وەکوو یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەڕەکەش هەڵوێستمان ڕابەر کرد. بەتایبەتی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە سیخۆری بۆ دەوڵەت دەکەن، دەیانەوێت بە جۆرێک زیان بە هێزەکانمان بگەیەنن و جێگەی گریلاکانمان ئاشکرا بکەن. ئەوەمان هۆشیار کردەوە و دووبارە هۆشیاریان دەکەینەوە کە ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی شۆڕشگەرانی کوردستان ئاڵوودە دەبێت، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیان بە گریلاکان و گەلەکەمان بگەیەنن، بە هیچ جۆرێک لێیان خۆش نابین.

بۆیە داوا دەکەین لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ خزمەتی داگیرکەر دەکەن، چەکی دوژمنیان لە دەستدایە، یان تەنانەت بێ‌چەکیش لە گۆڕەپانی مەیداندا، لە سیاسەتدا یان لە شارەکاندا خزمەتی داگیرکەر دەکەن، دەست لەو کردەوانەی خۆیان هەڵبگرن، دەست لە خزمەتکردنی داگیرکەر هەڵبگرن و بیر لە داهاتووی خۆیان بکەنەوە. دەبێت بزانن کە کۆتایی ئەو ڕژیمە نزیکە، چۆنیش بێت؛ بە زۆر بێت یان بە هەڵوێستی گەل.

ڕاستە، ئێستا دەوڵەت دەیەوێت بە زەخت و گوشار خۆی لەسەر پێ بگرێت، بەڵام هیچ دەوڵەتێک، هیچ دیکتاتۆرییەک، لە مێژوودا نەسەلمێندراوە کە بتوانێت بە زۆر و بە دەسەڵات و بە شەڕ و بە توندوتیژی خۆی لەسەر پێ بگرێت و بەردەوام بێت. ئەوەی کە ڕەوایی خۆی لەدەست داوە، ئەوەی کە مەشرووعیەتی خۆی لەناو گەلەکەیدا لەدەست داوە، ئەوەش کۆتایی پێ دێت. بۆ ئەمڕۆ، گەلی ئێمە پێویستە هەم ئەو کەسانەی کە خزمەتی داگیرکەر دەکەن باش بناسێت، لە ناو خۆیدا ڕەدیان بکاتەوە، دووریان بخات و هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵیان بپچرێنێت.

لە لایەکی دیکەش، گەلەکەمان، بە تایبەتی وڵاتپارێزانی هێژای کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتپارێزانی گەلانێکی ئێران، هەموو لە جێیەک فەقیرێک هەبێت دەبێت یارمەتی‌دەری بن؛ لە جێیەک هێرشێک لە بەرامبەر ژنێک بکرێت، لە بەرامبەر گەنجێک بکرێت، لە بەرامبەر ئەوانەی خاوەن هەڵوێستن بکرێت، دەبێت لەگەڵ ئەوان خاوەن هەڵوێست بن، خاوەن شەڕەف و کەرامەتی خۆیان دەرکەون. ترس و دوودڵی بدەنە لایەک؛ ترس ئیرادە تێک دەشکێنێت، بەڵام ئەوەی کە جەسوور بێت، ئەوەی کە بە دڵ و جۆرئەتەوە نزیک ببێتەوە، دەبێت بزانێت کە سەر دەکەوێت. نە زیندان، نە سێدارە، نە مانۆری لەشکری و نە هێزی چەکداریش ناتوانێت ئیرادەی گەلان تێک بدات. هەر بۆیە پێویستە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دەبێت یەک بە یەک و کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ، خۆیان ڕێک بخەن و بە هەڵوێستی خۆیان دەرکەون.

لە هەلومەرجی زەحمەتدا، ئەو هەلومەرجە تێدەپەڕێت. ئەگەر زەحمەتیش نەبێت، خۆشی بەدەست ناکەوێت؛ هیچ شتێکی ڕاحەت بەدەست ناکەوێت. ئێمە داوای مافێک دەکەین، داوای مافی ژیانمان دەکەین، داوای مافی بوونمان دەکەین؛ ئەوەش لەو ڕێگەیەدا، ئەو داواکارییەمان ڕەوایە و لەو ڕەوابوونەشدا سەر دەکەوین.

لە قۆناغێکی وەک ئەمڕۆدا، بە بیرەوەریی شەهیدانمان، بە بیرەوەریی ئەو کەسانەی کە ٤٨ ساڵ لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرەدا تێکۆشانیان بەڕێوە بردووە، لەسەر بنەمای ئەوانەی کە ئەمڕۆ تێکۆشان دەکەن؛ هەم لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، هەم لە شارەکاندا خاوەن هەڵوێستن و هەم لە چیاکاندا لە سەنگەری تێکۆشاندا، بەو باوەڕە و بۆ هەموویان سەرکەوتن دەخوازین و سڵاو و ڕێزمان ئاراستەی هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی دەکەین.

مطالب مرتبط