ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەرەکە
گریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ی نیسان، ٧٦ەمین ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ و ٢١ساڵەیی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکیان بە ڕێوڕەسمێکی لەشکەری پیرۆز کرد.
لە پیرۆزباییەکەدا ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چیا مەهاباد سەرەتا ئەو ڕۆژەی لە ڕێبەری ڕێبەران ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گریلاکانی ئازادی کوردستان، هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز کرد. هەروەها ٢١ەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکی لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کورستان و دایکی شەهیدان پیرۆز کرد. چیا مەهاباد هەڤاڵ عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی بەبیر هێنایەوە و گوتی: شەهید حاجی ئەحمەدی زیاتر لە نیو سەدە لە نێو تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا بێ ماندوو بوون و ڕاوەستان خەباتی کرد. هەڤاڵ حاجی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکەمانەوە تا ئەو کاتەی کە گەییشتە پلەی بەرزی شەهادەت بە ئەزموون و ڕێنماییەکانی، وەک پاڵپشتێکی گەورە بوو بۆمان. شەهید حاجی ١٢ساڵ لە نێو پژاک دا وەک سەرۆک و هاوسەرۆک خزمەتێکی کەم وێنەی بە ئازادی کوردستان کرد.
چیا مەهاباد لە بەردەوامی دا وتی: ڕێپێوانی ڕێبەرایەتی کە ئەمڕۆ دەکەوێتە ٧٦ ساڵییەوە و وەک جێژنی چواری نیسان پێناسە دەکرێت؛ مێژوویێکی زۆر بە نرخ و هێژا بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆهەتا ئەمڕۆ پێک هاتووە و ئێستا بووە بە هیوای هەموو مرۆڤایەتی و گەلانی جیهان، رێبەر ئاپۆ کە وەک خۆر لە مێزۆپۆتامیا هەڵات؛ فکرێکی تازە، هیوایێکی تازە، نرخێکی تازە و باوەڕیێکی نوێی ئازادی بە تایبەت بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی خولقاند. ئەمڕۆ بە هەموو پیرۆز بوونی خۆیەوە ڕێ دەپێوێ، بەرخۆ دەدا و بەرەو سەرکەوتن دەچێ.
ئەو کوردەی کە لە سەدەی ڕابردوو بێ کەس مابوو و دەیوت ئیدی نەماوم، باوەڕی بە خۆی نەبوو؛ بە لە دایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ نە تەنیا هاتە بوون و متمانەی بە خۆ پێشکەوت؛ لە سایەی فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گریلایەی کە ڕێبەرمان پێی گەیاند؛ لە هەر چواربەشی وڵات دا بوو بە هیوایێک بۆ ژیانی نوێ. ئەم ژیانەوە لە ماوەی ٥٢ ساڵدا سەلماندی کە داگیرکەرانی وڵاتمان نەیانتوانی گەلی کورد قڕ بکەن. ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ گەلی کورد و گریلای ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر پێی گەییشتوون، بۆ هەموو دونیا بوو بە دەرسێکی گەورە.
ڕێبەر ئاپۆ دەرسێکی گەورەی دا، دەرسی ئاشتی و دەرسی ئازادی، هەرکەس دەست بۆ چەک دەبا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ گەلان درێژ دەکاتەوە. ئەوەش نیشانەی جەسارەت و خۆباوەڕیێکی گەورەیە؛ ڕێبەر ئاپۆڤ ئەمڕۆ بە چەکی ئاشتی مەیدان بۆ هەموو جیهان دەخوێنێت. لە هەمبەر جیهانی کاپیتالیست و ئێمپریالیست مەیدان دەخوێنێت. دەیهەوێ بەم کارەی جارێکیتر نرخی ئاشتی و ئازادی لە جیهان دا بونیاد بنێتەوە. لە سەردەمێکدا کە کەس ناوێرێ باسی چەک دانان و گؤڕانکاری بنەڕەتی بکات، ڕێبەر ئاپۆ بە بوێری و خۆباوەڕیێکی مەزنەوە دەیهەوێ ئەم گۆڕانکاریە هەم لە ئاستی بزووتنەوە و هەم لە ئاتی هەرێمی دا جێبەجێ بکات. پێویستە هەرکەس ئەو حەقێقەتەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات؛ ببینێ. جگە لەوە هیچ ڕێگایێکی تر نیە وهەمووی ماڵوێرانی و دەربەدەریە.
ئێمەش وەکوو گریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو هێزی پژاک، کە ئەمڕۆ ٢١ساڵ بە سەر خەباتمان دا تێپەڕ دەبێت؛ بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی لەو پێواژۆیەی کە لە باکووری کوردستان و تورکیە دەستی پێکردووە؛ دەکەین. بەم بۆنەوەی دەڵێین با هەموو داگیرکەرانی کوردستان بە ئێرانیشەوە با پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن. پێداچوونەوە بە سیاسەت و ڕووبەڕوو بوونەوەیان لە هەمبەر گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەدا بکەن. ئەم شانسە بۆ ئێرانیش دەرفەتێکی گەورە درووست دەکات. ئەگەر وانەبێ هەموو ئەو هێزانەی کە پێداگری و داکۆکی لەسەر دەوڵەتپارێزی دەکەن، بە دڵنیاییەوە بەرەو تێکشکان دەچن.
وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ: ئەم پرۆژەیەی من تەنیا بۆ بەشێکی وڵات یان هەر کوردان نیە، هاوکات پرۆژەی دووبارە بونیاد نانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بؤیەش ئێمە وەک پژاک پشتیوانی لە پرۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەکەین و بەو قەناعەتەی کە ژیانی ئازاد و بەڕوومەت لەوە دایە؛ بە جۆش و مۆراڵێکی گەورەوە تێکۆشان دەکەین.
پژاکیش لە سایەی ئەم ڕێنموونیانەدا خۆی نوێ دەکاتەوە و بۆ بەرزتر کردنەوەی ئاستی تێکۆشان زیاتر لە جاران ئامادەیە. ئەو هیوا و جۆش و خرۆشەی کە لە مانگی ڕەشەمە دا بۆ گەلان پێکهات و لە نەورۆز دا ڕەنگی دایەوە، پێویستە هەموو داگیرکەرانی کوردستان بیبینن و هەنگاوی پێویست و بەرچو هەڵبگرن؛ چون ئەم شانسە جارێکیتر دووبارە نابێتەوە. پیرۆزباییەکانی نەورۆز کە سەرۆک ئاپۆیش پیرۆزی کرد؛ ئەوەی سەلماند کە گەلی کورد ئیدی وەک جاران نیە ناتوانن قڕی بکەن و لە ناوی بەرن. و ئەوە خەیاڵێکی بێ واتا و هیچە، ئەنجامی نەگرتووە و نایشیگرێت. ئەمڕۆ گەلی کورد وەکوو ئەستێرەیێک لە جیهانی مرۆڤایەتی ددا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەمووان بووە بە ئیلهام.
کەس ناتوانێ ئەم ڕاستیە بشارێتەوە و حاشای لێ بکات. ئەو ڕێگایەی کە گەلی کورد گرتوویانەتە بەر، گەڕانەوەی نیە و جگە لە ئازادی بە تایبەت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ ڕێگایێکیتر ناناسێت. ئاشتیێکی بێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نابێ و مومکین نیە؛ نابێ کە چەند ساڵیتریش ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان بێت. لەو باوەڕەداین کە ئەمساڵ ببێ بە ساڵی کۆتایی هاتن بە گەلەکۆمە و گۆشەگیری و ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. و بەم بانگە ئیدی ڕێبەر لە ماوەیێکی نێزیک دا لە زیندان دەرکەوێ و بێتە ناو گەلی خۆیەوە و پێواژی ئاشتی و دێموکراسی بەڕێوە ببات. بێ ڕێبەرایەتیێکی ئازاد ژیان نابێ، بێ وڵاتێکی ئازاد ژیان نابێ. ئێمە سوێندمان خواردووە و لێرەش جارێکیتر دووارەی دەکەینەوە؛ چ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ یان هەر بەشێکیتر، ئێمە ئەو ڕێبوارییەی کە دەستمان پێکردووە؛ بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەکەین؛ پشتیوانی دەبین و لە گەڵی داین.
بەم بۆنەوە ئەم ڕۆژە پیرۆزە جاڕیکیتر لە دایکی پیرۆز دایە ئۆڤەیش کە ئەم نرخە مەزنەی بۆمان هێناوە، پیرۆز دەکەین. لێرەوە هەتا ئیمرالی ئەم جێژنە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. وەکوو گریلای ڕۆژهەڵات ئەو ڕێز و نرخەی کە ڕێبەر ئاپۆ نیشانی ئێمە و گەلی کورد و ژنی ئازادی داوە؛ پێی دەزانین و لە گوێرەی ئەوە هەڵسووکەوت دەکەین.
بەم هیوا و باوەڕیەوە ئەم جێژنە لە هەموو هەڤاڵانی ئێرە، ئەو هەڤاڵانەی کە لەسەنگەرەکانی بەرخۆدان دان، هەموو گەلی نیشتمانپەروەر، دایکانی ئاشتی و دایکانی لەچک سپی و هەموو ئەوانەی کە ئەمساڵ زۆر بە شکۆ نەورۆزیان پیرۆز کرد؛ پیرۆز دەکەین و دەڵێین:
بژی سەرۆک ئاپۆ
بێ سەرۆک ژیان نابی
ژن ژیان ئازادی
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەرەکە
٠٣-٠٤-٢٠٢٥