گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2725ی كوردی و بەهۆی هەڵكەوتەی ئەم بۆنەیە لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناخی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی رۆژهەڵاتی ناوین، ژمارەیەكی تایبەت بە ناوی نەورۆزانەی ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاو کردەوە.

لەم نەورۆزانەی ئاڵتەرناتیودا باس لە رەگ و ریشەی نەورۆز وەك هێمای ئازادی و بەرخۆدان و دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ دەكات و چەمكی چاندی نەورۆز و چارەسەری ئاشتیانەی پرسە كۆمەڵایەتیەكان دەبەستێتەوە بەو رۆحە خۆڕاگریەی لە نەورۆزی پیكەوەژیانی ئازادانە و دیموكراتیانەی گەلان سەرچاوەی گرتووە.

نەورۆزی ئاڵتەرناتیو هەوڵ دەدات بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و دیموكراتیانە لەگەڵ رۆحی نەورۆزی سەردەم‌دا تێكهەڵكێش بكات و زەمینەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و دیموكراتی بە ئازادی و بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی گەلان گرێ بدات.

ئاڵتەرناتیو؛ نەورۆزانەكەی پێشكەش بە گەلی نەورۆز، هۆگرانی چاند و هونەر و خەمخۆرانی ئازادی و دیموكراسی و لایەنگرانی پێكەوەژیانی ئازادانەی گەلان بەتایبەتی هونەرمەندان و هونەردۆستان و كەس و كاری شەهیدان و گیراوانی زیندان و سەرجەم دۆست و لایەنگر و ئەندامانی پەژاك و خوێنەرانی ئاڵتەرناتیو دەكات.

نەورۆزانەی ئاڵتەرناتیو پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی 2725ی كوردی و جەژنی نەورۆزتان لێ دەكات.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نەورۆزانەی ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.