ژیاننامە و نامەكانی شەهیدی سەركردە، شەهید”ڤیان جاف” لەسۆرانیەوە كرایە هەورامی.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پەژاك، ژیاننامە و نامەكانی شەهید”ڤیان جاف”ی بەشێوە زاری كوردی”هەورامی” وەرگێڕ كردوە.
شەهیدی فەرماندە”ڤیان جاف” ساڵی 1981 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و ساڵی 1997 بەشداری رێزەكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان”پەكەكە” بووە. ساڵی 1998 بەشداری كۆنفرانسی باشور دەبێت و ساڵی 2000 لەچیاكانی قەندیل بەشداری كۆنفرانسی رۆژهەڵاتی ناوین دەبێت. ساڵی 2002 بەشداری یەكەم كۆنگرەی پەچەدەكە”پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان”دەبێ و دەبێتە ئەندامی دەستەی كارگێڕی و لەچوارەمین كۆنگرەی پارتی ژنی ئازاد”پەژەئا” دەبیتە ئەندامی ئەنجوومەن و لە ساڵی 2003یشدا بەشداری كۆنگرەی گەل دەبێت.
شەهید ڤیان جاف لەلایەن رێبەر ئاپۆەوە وەك ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری لەسەرنوێ بۆنیادنانەوەی پەكەكە ئەركدار دەكرێت و دوابەدوای سەرلەنوێ بۆنیادنانەوەی پەكەكە دەچێتە وەك فەرماندەیەكی خۆنەویست دەچێتەوە ناو هێزەكانی پاراستنی گەل و دەبێتە فەرماندەیەكی لێهاتووی یەژئا ـ ستار لەحەفتانین و ساڵی 2006 لەبەرامبەر بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی”15ی شوباتی 1999″ و بەئامانجی شەرمەزاركردنی ئەو پیلانگێڕیە لەچالاكیەكی گیانبازیدا دەگاتە پلەی بەرزی شەهادەت.
خوێنەرانی هێژا بۆ دانلود كردنی ژیاننامە و نامەكانی شەهیدی فەرماندە”ڤیان جاف” دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی”PJAK.EU” بكەن.