ژمارەی 34هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. لەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا شیكاری لەسەر رۆژی رەش واتە ١٥ی فەوریە بەرامبەر بە 26ی رێبەندانی 1377 کراوە كە پیلانگێڕیەكی گەورەی نێونەتەوەیی بەرامبەر رێبەر ئاپۆ و گەلی كورد و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کراوە و راوەستە لەسەر رۆڵی كلیلی رێبەر ئاپۆ لە چارەسەركردنی پرسی كورد و قەیرانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵە بەردەوامانەی بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان و دیموكراسی لە ناوچەكەدا پێکهاتووە. هەرەوەها خاوەنداری گەورەی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە رۆژی سێی رەشەمەی 1377 دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی و هێزە هەژمونگەراكان کراوە کە رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران چاوی بەو هەڵوێستە گەورەیەی گەلەكەمان هەڵنەهات و بەشێوازێكی زۆر دڕندانە هێرشی كردە سەر گەلان و لەرۆژی ئەمرۆیشدا لەو سیاسەتانەی بەردەوامە و ئەوەیش نیشاندەری ئەوەیە كە رژێمی ئێرانیش لەو پیلانگێڕیەدا جێ دەگرێت.

لەم ژمارەیەی گۆڤاردا تیشك خراوەتە سەر شۆڕشی گەلانی ئێران و دەستبەسەرا گرتنی ئەو شۆڕشە لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژێمی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیە و هەروەها خەبات و تێكۆشانی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پێكەوەژیان و ئازادی و باس لە سیاسەتەكانی رژێم دەكات لەبەرامبەر پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و ژنان و گەنجان و ئەو شەڕە جەستەیی و دەرونیەی كە بەڕێوەی دەبات و هاوكات خۆڕاگری و تێكۆشانی چین و توێژەكان لەبەرامبەر ئەو هەوڵدانانەی رژێم بۆ سەركوت و لەناوبردنی گەلان.

لە بەشێكی تری گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا سەرنج خراوەتە سەر هەوڵەكانی رێبەر ئاپۆ لەپێناو چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراتیانە بەڕێبازی سیاسی و یاسایی و ئەو بەرخۆدانە بێ وێنەیەی گەلەكەمان و هێزە ئازادیخوازەكەی لەهەر چوارلای كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین و مسۆگەر بوونی ئاشتی و سەقامگیری لەرۆژهەڵاتی ناوین بە چارەسەركردنی پرسی كورد پەیوەستە.   

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 34 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.