ئەم نامیلكەیە كراوەی مانیفیستۆی شارستانێتی دیموكراتی پەرتووكی پێنجم رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان”رێبەر ئاپۆیە”، سەبارەت بەشەڕی شۆڕشگێڕی گەل كە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی پەژاكەوە راوەستەی لەسەركراوە.
رێبەر ئاپۆ لەم بەشەی مانیفستۆی شارستانێتی دیموكراتی پەرتووكی پێنجم وەها ئەم قۆناخە و سیتراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل شرۆڤە دەكات و دەڵێت:”ئێستاش لەو بڕوایەدام ئەگەر لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموكراتیانە پەرە بەرێگە چارەیەك نەدرێت، ئەوا ناچارین ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل وەك ئامرازی سەرەكی بەدەستهێنانی ناسنامە و ئازادی تاقی بكەینەوە. لەو بڕوایەدام كە چارەسەر لەرێگەی سیاسەتی دیموكراتیانەوە بەدی دیت. تاكە مەرجی پێویست لەو پێناوەدا ئەوەیە كە حكومەتەكانی توركیا، سوریا و ئێران”هێزە دیاریكەرەكانی دەسەڵات” ئیرادەی رێگەچارەی سیاسییانە پیشان بدەن. لەدۆخێكی پێچەوانەدا، ئەوەی دەكەوێتە رۆژەڤەوە، چالاكیی شۆڕشگێڕانەی گەل و پێشكەوتووترین شێوەكەی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلە كە كۆنە، بەڵام تا ئێستاش نۆژەنبوونی خۆی دەپارێزێت؛ چونكە شەڕی شۆڕشگێڕی گەل كە لەرابوردودا لەمیانەی تەكتیكە ئاساییەكانەوە سەركەوتنی خۆی سەلماندووە، دوای ئەو هەموو ئەزموونە، سەرنەكەوتنی چاوەڕواننەكراوە”.
ئەم نامیلكەیە بەزمانی كوردی”كرمانجی ژێرین” و زمانی فارسی ئامادە و چاپ كراوە.