ژمارەی 32هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. لەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا هەڵسەنگاندن بۆ ساڵی 2024ی زاینی كردووە و ئاماژە بە سیاسەتە بنكەوتوو و شكستخواردووەكانی یەك لەدوای یەكی رژێمی ئێرانی لەلایەنی ئابووری، ژنان، گەنجان، دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە و هەڵسوكەوتە چەواشەكار و بێ بەرپرسیارانەی رژێم لە بەرامبەر بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەكات و لە هەمانكاتدا باس لەوە دەكات كە؛  بەرخۆدان و راستینەی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان بۆتە حەقیقەتێكی كۆمەڵایەتی و تا پرسی ژنان و ئازادیان چارەسەر نەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی ناگاتە ئامانج و ئاشتی و ئارامی كۆمەڵایەتی دەستەبەر نابێت و ئەوەش بۆ هەموان رون بۆتەوە كە بێ لەبەرچاوگرتنی چارەسەری پرسی ژنان هیچ هێزێك نە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و نە نزیكبوونەوەی سیاسی ـ ئاینی ناتوانن چارەسەری بئافرێنن.

تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان و ژنانی ئازادیخواز گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە كە بەمۆدیلی هێڵی سێیەم و مۆدیرنیتەی دیموكراتیك دەتوانن بگەنە ئامانجەكانیان و چارەسەركردنی پرسەكانی ئازادی ژن و كۆمەڵگە.

هەروەها لەم ژمارەیەدا تیشكخراوەتە سەر سیاسەتی شكستخواردووی رژێم لەبەرامبەر بە هەژمونی وڵاتانی زلهێزی سەرمایەداری و دەوڵەتی داگیركەری تورك لەناوچەكە و تاكە بژاردەش لەبەردەم رژێمی ئێراندا یا تەسلیمیەتە یا وەرچەرخانێكی دیموكراتیانەیە.

گۆڤاری ئاڵتەرناتیو  ئەم ژمارەیەی خۆی پێشكەشی شەهیدی فەرماندە هەڤاڵ ئامەد سەرحەد و هەڤاڵ شوان چیا دەكات.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 32 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن.