بۆ ڕای گشتی
تێکۆشانی بێ وچان و بەردەوامی بزووتنەوەکەمان گەییشتۆتە قۆناغێکی گرینگی مێژوویی و لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوامە؛ هێز و ئیرادەی نەسرەوتووی کوردیی زیندوو کرایەوە، دەستی ناپاکی نەیاران و خائینانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان کورت کردەوە. بێ گومان فەداکاری و پێشەنگایەتی گریلای ئازادی کوردستان لەم دەستکەوتانەدا دیارکەرە و لە ئاستی پێشەنگایەتی دایە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە پێشەنگایەتی جەوانان و ژنانی تێکۆشەر، گەلی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر نێزیکی سەرکەوتن بۆتەوە.
گەلی کورد لە پێواژۆیەکی زۆر هەستیار دایە و هێزە هێژمۆنگەراکان، داگیرکەرانی کوردستان بە تایبەت دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک و خائینانی ئازادی وڵات بە هەموو شێوازێک لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو دەستکەوتانەی تا ئەمڕۆ گەلەکەمان بە دەستی هێناوە لە ناو بەرن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە ساڵانە گورزی گران لە گریلای ئازادی کوردستان دەخوات و لە دۆڕان و بەزین تێر نابێ لە هەر چوار لای کوردستان، لە کوێ نرخێکی گەلەکەمان ببێ و ئەو ناوچانەی کە گریلا خۆی تێدا بەجێ کردووە؛ بەردەوام هێرشی هەوایی دەکاتە سەر.
لە یەکێک لەم هێرشانە دا لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤-٠٩-٠٥ لە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی ئەندامی کۆنسەی فەرماندەییمان هەڤاڵ ئامەد سەرحەد و هەڤاڵی فەرماندە شوان چیا شەهید بوون. هەر دوو هەڤاڵی شەهید بە درێژایی تەمەنی بەشدار بوونیان لە ناو ڕیزەکانی گریلای ئازادی کوردستان لە هەموو بەرەکانی تێکۆشان دا بە گیانبازانەبەشدار بوون و بە فەداکاری، بوێری، دڵسۆزی و ئەوینداری بێ وێنە تێکۆشانیان بەڕێوە برد.
بە بۆنەی شەهادەتی هەر دوو هەڤاڵی فەرماندەمان سەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرز و نیشتمان پەروەری هەر دوو هەڤاڵی شەهیدمان و هەروەها سەرجەم گەلی نیشتمان پەروەری کوردستان دەکەین و بەڵێن و پەیمان هەتا گەییشتن بە سەرکەوتن و پێک هێنانی خەیاڵی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان و بەدیهێنانی وڵاتێکی ئازاد، لە گەڵ هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
ناسنامەی هەر دوو هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەیە: ناو و پاشناو: ئیسلام دۆتکانلوو
ناوی ڕێکخستنی: ئامەد سەرحەد
ڕێکەوت و شوێنی بەشدار بوون: (٢٧٠٢)٢٠٠٢سەلماس
ڕێکەوت و شوێنی شەهادەت: ٢٠٢٤-٠٩-٠٥ -١٥)خەرمانان(٢٧٢٤-شارباژێڕ
ناو و پاشناو: ئاکام شێخە ناوی ڕێکخستنی: شوان چیا
ڕێکەوت و شوێنی بەشدار بوون: (٢٧١٦)٢٠١٦سەردەشت
ڕێکەوت و شوێنی شەهادەت: -١٥)٢٠٢٤-٠٩-٠٥خەرمانان(٢٧٢٤-شارباژێڕ
هەڤاڵ ئامەد سەرحەد لە ناو بنەماڵەیێکی نیشتمان پەروەر و هەژاری شاری ماکۆ لە دایک بوو. بە چاند و فەرهەنگی کوردەواری و بە چیرۆکی بەرخۆدانی ئەفسانەیی چیای ئاگری و شەڕی حەماسەیی گریلای ئازادی کوردستان گەورە بوو. هەر لە تەمەنی منداڵیدا بوو بە شاهیدی بەرخۆدانی بێ وێنەی گریلای ئازادی کوردستان لە بەرانبەر دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک. دانووستاندن و دروستی و هەڤاڵێتی گریلا کاریگەری لێکرد و بە خەیاڵی ئەوەی کە ڕۆژێک ببێ بە گریلا و دژی داگیرکەران شەڕ بکات هەنگاوێ بەرەو ژیانێک لێوانلێو لە تێکۆشان هەڵبگرێ. چەندە زیاتر هەڤاڵانی دەبینی، زیاتر ئاشنای تێکۆشانی ئازادی دەبوو و زیاتر ڕێبەر ئاپۆی دەناسی و هەوڵدانی بۆ ناسینی ئەو فکر و ڕامانە نوێیە زیاتر پەرەی دەستاند. لەو پێواژۆیە دا بوو کە پیلانگێڕی ناودەوڵەتی ١٩٩٩ روویدا و بە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ و سەرهەڵدانی سەرتاسەری گەلی کورد لە کوردستان و هەموو جیهان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی
وڵات بوو بە هۆی ئەوەی کە هەڤاڵ ئامەدیش وەکوو زۆربەی گەنجانی کوردستان، بۆ تۆڵە گرتنەوە لە دەوڵەتانی پیلانگێڕ و بە تایبەت دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک، بڕیاری بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بدات.
دوای ماوەیێک خەبات و تێکۆشان لە ناو گەل، لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ئەوەی خەیاڵ و حەسرەتی منداڵی پێک بێنێ و تۆڵە لە داگیرکەران بکاتەوە، لە سەڵماس بەشداری گەریلای ئازادی کوردستان بوو. هەر لە سەرەتای بەشدار بوونیەوە، یەک لە ئاواتەکانی ڕۆیشتن بۆ
باکووری کوردستان و شەڕ دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بوو. هەڤاڵ ئامەدیش وەک سێ فەرماندەی پێشەنگی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان شەهیدان سمکۆ سەرهەڵدان، عەگید تووشپا و ڕێناس ڕۆژ چووە باکووری کوردستان و ماوەیێک دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک شەڕ و تێکۆشانی کرد. بە پێی پێویستی تێکۆشان و هاوشان لە گەڵ هەر سێ فەرماندەی شەهید ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بەو ئەزموونەی لە باکوور لە ژیان و تێکۆشان دا بە دەستی هێنابوو، لە ڕۆژهەڵات بە ڕەنجێکی بێ هاوتا بوو بو فەرماندەیێکی شارەزا و لێهاتووی گریلا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە کاتی فەرماندەیی لە ماکۆ و ئورمیە تا موکریان و هەورامان ئەرکی پێشەنگایەتی گریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ئەستۆ گرت. لە قۆناغی سەرلەنوێ بونیاد نانەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)هەرەکە( بوو بە یەکێک لە پێشەنگانی ئاوەکەر و دامەزرێنەری یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)یەرەکە( و دوو ئەرکی گرینگی گرتە ئەستۆ، هەم لە خەباتی مەیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی فەرماندەیی بەجێ هێنا و هەم بە ڕەنج و فەداکاریێکی بێ وێنە ئەرکی پیرۆزی پەروەردە کردنی هەڤاڵانی پێک دەهێنا و بە سەدان گەنجی پەروەردە کرد؛ بە سەدان شۆڕشگێڕ کە بەرهەمی پەروەدەی هەڤاڵ ئامەد بوون، لە هەموو بەرەکان فەداییانە تێکۆشانیان کرد و بوون بە قارەمان و نرخی پیرۆزی گەل و مرۆڤایەتی.
هەڤاڵ ئامەد سەرحەد کاتێ کە لە سەر ئەرکی شۆڕشگێڕی بوو لە گەڵ هەڤاڵ شوان چیا لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤-٠٩-٠٥ی زایینی بەرانبەر بە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی هەوایی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک گەییشتنە پلەی بەرزی شەهادەت.
هەڤاڵ شوان چیا لە گوندی گۆڵێی گرێدراوی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت لە بنەماڵەیێکی ڕەنجدەر و نیشتمان پەروەر لە دایک بوو. بە فەرهەنگ و چاندی کوردەواری و وڵاتپارێزی هاوکات لە گەڵ بەرەو پێش چوونی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا گەورە بوو. هەر لە منداڵیەوە گریلای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە نێزیکەوە بینی و چاند و ئەخلاقی گریلای ناسی؛ دیتنی گریلا و هەڵسوکەوتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاریگەریێکی ئێجگار زۆری لە سەر ڕەوشت و بەردەوامی ژیانی هەڤاڵ شوان دانا. هەر کە زیاتر گریلای دەبینی و گفتوگۆ و ڕاوێژی لە گەڵیان دەکرد؛ زیاتر هەستی بە پێویستی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادیدا دەکرد.
هەرچەندە بە تەمەن گەنج بوو، بەڵام لە قووڵاییەوە لە حەقیقەتی نەبوونی ئازادی لە ژیاندا تێگەییشتبوو و هیوای ئازادی نیشتمانی لە بزووتنەوەی ئاپۆیی دا بەدی دەکرد. وەکوو لێگەڕێکی حەقیقەت بە دڵسۆزی و هەستی شۆڕشگێڕانە بە ئاراستەی ئازادی یەکەم هەنگاوی لە بەهاری ساڵی ٢٠١٦هەڵگرت و لە تەمەنی ١٨ساڵی دا وەکوو دووبارە لە دایک بوون، ژیانێکی نوێ واتا ژیانی شۆڕشگێڕانەی دەست پێکرد.
هەڤاڵ شوان بە بنەما وەرگرتنی ئەو ڕێنموونیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێ: **هەم بیر بکەوە هەم پێک بێنە و هەم پێک بێنە و هەم بیر بکەوە** بەردەوام ڕێبەر ئاپۆی دەخوێندەوە و هاوتەریب لە گەڵ تێکۆشانی بێ وچان خۆی بۆ پێک هێنانی ئەرکی پێشەنگایەتی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان ئامادە دەکرد. لە ماوەیێکی زۆر کەم دا لە ناو هەموو هەڤاڵان وەکوو کەسایەتیێکی نموونە و گریلای پێشەنگ ئەرک و بەرپرسیاری هەڵگرت و لە بەشێکی زۆر لە چیاکانی ڕۆژهەڵات لە موکریان هەتا شاهۆ بە بێ وچان تێکۆشانی کرد. لە گەڵ هەر گۆڕانکاریێکی پێویست بە پێی هەلومەرجی شەڕ و تێکۆشان هەم خۆی دەگونجاند و هەم هەڤاڵانیشی پێش دەخست.
هەڤاڵ شوان وەکو فەدایێکی هێڵی ئاپۆیی بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی لە ناو هاوڕێیانی دا نموونەیێکی بەرچاو بوو، هەر ئەمەش وای کردبوو کە خۆشەویستی هەڤاڵ شوان لە دڵی هەموو هەڤاڵان دا جێگای خۆی بکاتەوە. هەڤاڵ شوان هیچکات گەنج بوونی خۆی وەکوو بیانوویێک بۆ بێ ئەزموونی و خاو بوون لە تێکۆشان دا بەکار نەهێنا و بە پێچەوانەوە گەنجێتی وەکوو کانیێکی خرۆشان بۆ پێشوازی کردن لە ئەرکی شۆڕشگێڕانە و سەرخستنی تەواوەتی بۆ خۆی بە بنەما دەگرت و هەتا سەری نەخستبا هەدای نەدەدا.
هەڤاڵ شوان بۆ هەموو گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نموونەی کۆڵنەدەری و فەداکاری بوو و وێڕای هەموو ئەو کاولکاریانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە سەر گەنجان دا دەیسەپێنێ، توانی خۆی بپارێزێ و بە خاوێنی بمێنێتەوە و هەر ئەم تایبەتمەندیەش وای کرد کە لەم ماوەیێکی زۆر کەم و بە پێی ڕاستی فەلسەفەی ئاپۆیی ببێت بە فەرماندەیێکی نەبەز و لێهاتوو. وهك گەنجێكی كورد هەتا دوا هەناسەی خۆی لە پێناو شۆڕشی ئازادی كوردستان تێكۆشانی کرد.
هەڤاڵ شوان کاتێ کە لە سەر ئەرکی شۆڕشگێڕی بوو لە گەڵ هەڤاڵی فەرماندەمان ئامەد سەرحەد لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤-٠٩-٠٥ بەرانبەر بە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٠٢٤ لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی هەوایی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەی تورک گەییشتنە پلەی بەرزی شەهادەت.
وەکوو یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر لە پێناو بەدیهێنانی شۆڕشی ئازادی کوردستان، لە بەرانبەر هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان سوێند و پەیمانمان دووبارە دەکەینەوە و هەتا گەییشتن بە خەیاڵ و ئاواتەکانیان بە هەموو هێزەوە تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.
سڵاو وڕێزی شۆڕشگێڕی
٢٠٢٤-١٢-١٧
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەرەکە
شەهید ئامەد سەرحەد:
شيهید شوان چیا: