زه‌ینه‌ب خۆراسان، ئەندامی مەجلیسی پژاک
سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٣١
وه‌رزی پاییز بوو، هه‌وره ره‌ش و تاریكه‌كان دیسان ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتیان داگرت، كڕێوه روخسارمانی ئازار ده‌دا و كازیوه ماته‌مین بوو. گه‌ڵای داره‌كان هێدی هێدی ده‌ستیان به هه‌ڵوه‌رین كردبوو و هه‌ساره‌ی گه‌لاوێژی هاوڕێ «شۆڕش» له رێگای سه‌ركه‌وتندا گه‌شاوه‌تر ده‌بوو. كاتی ماڵئاوایی نه‌بوو، چوون هێشتا پێكه‌نینی منداڵانی وڵاتی خۆره‌تاو به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕا. شه‌ڕڤانی حه‌قیقه‌ت سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌یانی خۆشتر و گه‌شتر ده‌كرد. شه‌ڕڤان به‌بێ راوه‌ستان له‌سه‌ر رێگای «خۆره‌تاو» سه‌رچۆپی هه‌ڵپه‌ڕكێی بوو و چۆپیه‌كه‌ی ده‌شه‌كانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چرا و مۆمێكی رووناككه‌ره‌وه بۆ ئاوات و ئایه‌نده‌ی گه‌له‌كەی. خۆشه‌ویستی ته‌نیا به قسه نه‌بوو، به‌ڵكوو به ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی بوو كه ده‌ژیا و به‌و هیوایه‌ی بوو كه ده‌یبه‌خشی به هه‌موو گه‌لانی كوردستان. خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و خاك، ئه‌وینداری خه‌بات و خۆڕاگری بوو. به هه‌ڵوێست و هه‌ڵسووكه‌وتی خۆی، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی له خۆیدا پێكهێنابوو و زۆرێك له‌سنووره‌كانی كۆیلایه‌تی تێپه‌ڕاندبوو. به‌ڵێ، ئه‌و هاوڕێ «شۆڕش قه‌ڵات» بوو. ئه‌و رێبواری رێگای ژیانی به‌واتا‌بوو. به‌و هێزه‌ی كه له ئه‌وینی حه‌قیقه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ری گرتبوو، بۆ بونیادنانی ژیانێكی ئازاد و به‌ڕوومه‌ت رێگای ده‌پێوا.
هاوڕێ شۆڕش له‌وه تێگه‌یشتبوو كه ناكرێ خۆشه‌ویستی هه‌ره‌قه‌تی بۆ وڵات له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورانه‌دا كه دوژمن ده‌ستنیشانی كردوون قه‌تیس بكرێت. سه‌ره‌كی ترین ئه‌ركی هه‌ر كوردێك ئه‌وه‌یه كه بتوانێ فه‌رهه‌نگ، خاك، هه‌بوون، نرخ و پیرۆزییه هه‌زاران ساڵه‌كانی بپارێزێت. هه‌ڤاڵ شۆڕش له‌و كاته‌وه كه به‌شداری ریزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی بوو، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه بۆ هه‌میشه له‌نێو هزر و دڵماندا جێگای گرت و په‌یوه‌ست بوو به كاروانی نه‌مرانه‌وه، بێ وچان و بێ چاوه‌ڕوانی له‌نێو كار و خه‌باتدا بوو. ئه‌و ئه‌وینداری كار و خزمه‌ت بوو، له‌گه‌ڵ ره‌نج و كاردا گه‌وره ببوو. ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌ی سه‌رچاوه‌ی جۆش و موڕاڵی بوو و به‌و عه‌شقه‌وه تێكۆشانی ده‌كرد. رێبه‌ر ئاپۆ له چاوپێكه‌وتنێكیدا وه‌ها ده‌ڵێت: « سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌وانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن». هاوڕێ شۆڕش یه‌ك له‌و هه‌ڤاڵانه بوو كه ئه‌م گوتنه‌ی رێبه‌ر ئاپۆی بۆ خۆی به بنه‌ما گرتبوو و به‌و پێیه‌ش به‌رده‌وام بۆ پێشخستنی خه‌باتی هه‌وڵی ئه‌دا، به‌م پێیه‌ش زیاتر له‌هه‌ركه‌س شیاوی ئه‌و سڵاوه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بوو. دڵێك كراوه و به‌رین وه‌ك ده‌ریا و سه‌برێك له‌چه‌شنی سه‌بری حه‌زره‌تی ئه‌یووب. جێ په‌نجه‌ی ره‌نج و تێكۆشانی شه‌هید شۆڕش له هه‌ر شوێن و لایه‌ك دیاره و هیچكات پاك نابێته‌وه و له‌بیر ناچێته‌وه. ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆر و ئاگر بوو. له‌بنا‌رەكانی زاگرۆسه‌وه به‌دوای ژیانی به‌واتا كه‌وتبوو.
له ئاوایی سیسه‌ر، سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شت و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێزدا له‌دایكببوو و به فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری و شۆڕشگێڕیه‌وه په‌روه‌رده كرابوو. ئه‌و له موكریانه‌وه هاتبوو، له هه‌وار و مەڵبەندی قازی موحه‌مه‌د، عاكیف مامۆ زاگرۆس، سمكۆ سه‌رهه‌ڵدان، رێزان جاوید، نووری یه‌كتا، زیلان گابار و هه‌زاران قاره‌مانی دیكه كه گیانی خۆیان فیدای ئازادی گه‌ل و وڵات كردووه. شه‌هید شۆڕش له نزیكه‌وه ئاشنای ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كەی بوو. ئه‌و به هه‌موو هه‌ست و هزر و هه‌بوونیه‌وه له ئازار و ئێشی كۆمه‌ڵكوژی قاڕنێ و قه‌ڵاتان، كیمیابارانی سه‌رده‌شت، كاره‌ساتی شیناوێ، كوژرانی رۆژانه‌ی كۆڵبه‌ران و سه‌دان و هه‌زاران زوڵم و ناحه‌قی دیكه كه رۆژانه گه‌ل رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، تێگه‌یشتبوو. ئه‌گه‌رچی به‌پێی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنابوو و هاوژین و منداڵی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ كات دۆخی ناله‌باری كۆمه‌ڵگا و ئه‌و زوڵمه‌ی په‌سند نه‌كرد و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا. بۆ كۆتایی هێنان به‌م دۆخه‌ش، رێگای خه‌بات و خۆڕاگری گرته‌به‌ر و به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی بوو. له قوتابخانه‌ی «رێبه‌ر ئاپۆ» فێر بوو كه چۆن له‌دژی كۆیلایه‌تی سه‌رهه‌ڵدان بكات و روو له ئازادی بكات. له‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی نه‌مروود و زوحاكانی هاوچه‌رخ ده‌بوویه‌وه و تۆڵه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی لێده‌كردنه‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م راستیه خۆی په‌روه‌رده و ئاماده ده‌كرد و كه‌سایه‌تی ئازادی سه‌رله‌نوێ بونیاد ده‌نایه‌وه.
هەڤاڵ شۆڕش له قوتابخانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا باشتر و قوڵتر له راستی خۆی، گه‌ل و نه‌یاران تێگه‌یشت. ئه‌و له‌وه تێگه‌یشت كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی و مێژووییمان، لاوازی له پێشه‌نگایه‌تی، په‌روه‌رده و به‌رێكخستنبووندایه. هه‌ربۆیه به‌و هێزه‌ی كه له رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان وه‌ری ده‌گرت، هه‌وڵی ئه‌دا كه له ژیاندا فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ پێكبهێنێت، گه‌ل په‌روه‌رده و به‌ڕێكخستن بكات، تاكوو بتوانێ خۆی بپارێزێت و خاوه‌نداریه‌تی له ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات، له‌م رێگایه‌شدا گیانی خۆی فیدا كرد.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه گه‌لۆ هه‌ڤاڵ شۆڕش بۆ بوو به ئامانجی هێرشی دوژمن؟ بێگومان یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وه بوو كه شه‌هید شۆڕش چاوی به شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ده‌گه‌شایه‌وه، هه‌وڵی زۆری بۆ دا و هیوای پێ هه‌بوو. چه‌ندین ساڵ بوو كه بێ وچان، به‌شه‌و و رۆژ خه‌باتی ده‌كرد و ده‌یویست گه‌ل له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ژن ژیان ئازادی تێبگه‌یەنێت. له‌و باوه‌ڕە‌دام هه‌ركه‌س كه جارێك هه‌ڤاڵ شۆڕشی بینیبێت، هه‌ڤاڵیه‌تی پاك و بێگرد و ژیانی ده‌روێشانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناوه و زۆر شتی لێ فێربووه. بۆ هه‌مووان وه‌ك مامۆستا بوو، ملیتانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م قۆناخه‌بوو. بۆ هه‌ر كار و خه‌باتێك ئاماده بوو و به ئامانجی گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستن، هه‌وڵی بۆ ئه‌دا. پێوانی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی له كه‌سایه‌تی خۆیدا به‌جێ كردبوو. له كردار و گوتاردا یه‌ك بوو، ئه‌وه‌ی كه ده‌یگوت، پێكیده‌هێناو و ئه‌مه‌ش ببوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ببێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك. به‌باشی ده‌یزانی كه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سدا چۆن هه‌ڵسووكه‌وت بكات. كه‌سایه‌تییه‌كی بێگه‌رد و دڵنزم بوو. سه‌رچاوه‌ی بێگه‌ردی و دڵنزمیش، تێگه‌یشتنه. تێگه‌یشتن له مرۆڤ و ژیان. واتهای ژیانی هه‌ركه‌س به‌قه‌د تێگه‌یشتنیه‌تی. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت: «تێگه‌یشتن، پێكهێنانه«. هه‌ڤاڵ شۆڕش ئه‌وه‌نده‌ی كه تێگه‌یشت، پێكیهێنا. ئه‌و رۆڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خاوه‌ن وزه‌یه‌كی خرۆشان بوو.
رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت: «شۆڕش به دوای پێشه‌نگدا ده‌گه‌ڕێت». هاوڕێ «شۆڕش قه‌ڵات» یش ببوو به ئه‌م پێشه‌نگه. بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران وه‌ك هه‌ڤاڵ شۆڕش بوون به پێشه‌نگ، هیچ كات له‌بیر ناكرێن. ره‌نج، خوێن و خه‌باتیان له هه‌موو شوێنێك ده‌بێته هۆكاری بەڕێكخستنبوون، باوه‌ڕ و هیوای سه‌ركه‌وتن. له دژوارترین قۆناخه‌كاندا، ئێش و ئازاری دایكانی له‌بیر نه‌كرد و بۆیان بوو به ده‌رمان. به‌رده‌وام به‌چه‌شنی شه‌ڕڤانێكی فیدایی حه‌قیقه‌ت، له‌نێو خه‌ڵكدا بوو و پێشه‌نگایه‌تی كرد. به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵ، هێز و هه‌ڵوێستانه‌یه‌وه له لایه‌ن ئه‌و نه‌یارانه‌وه كه به‌دوورن له مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاق، كرایه ئامانج و په‌یوه‌ست بوو به كاروانی شه‌هیدانه‌وه. لای ئێمه شه‌هید نامرن، ئه‌وان، رێباز، حه‌قیقه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی به روومه‌تن. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت ئێمه شه‌هیدان نه به خاك، به‌ڵكوو به دڵمان ده‌سپێرین. ئه‌وان، فه‌رمانده، رووناكی رێگا و چاودێری ژیان و خه‌باتمانن. به شه‌هیدبوونی هه‌ر هه‌ڤاڵێك، بار‌مان قورس‌تر ده‌بێ، پێویسته ئاوات و ئامانجیان كه بونیادنانی ژیان و وڵاتێكی ئازاده، پێكبهێنین. بێگومان پێویسته به ده‌یان «شۆڕش»ی دیكه ئه‌و رێگا و رێبازه به‌رده‌وام بكه‌ن و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن. به پێشخستن و به‌هێزتركردنی خه‌بات و خۆڕاگریه كه ده‌توانین بڵێین هه‌تا ئاستێك به‌و سوێند و په‌یمانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شه‌هید شۆڕش به‌ستوومانه پابه‌ندین و یاد و بیره‌وه‌ری به‌رز و پیرۆز راده‌گرین. بێگومان هه‌موو هه‌وڵ و هێزی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ كه ببین به لایقی هه‌ڤاڵیه‌تی شه‌هیدان، رێگایان به‌رده‌وام بكه‌ین و ئاوات و ئامانجه‌كانیان پێكبهێنین.