ژمارەی 31هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. لەم ژمارەیەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیودا تیشك خراوەتە سەر سێ تەوەری سەرەكی لەوانە:

یەكەم؛ تێكۆشانی ژنان كە لە ئێستادا شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كە بڵێسەكەی لەهەڵكشانە، گەشتر دەبێت و رۆژانە ژنان و گەنجان بە رێبازی دەوڵەمەند و سەردەمیانە و رادیكاڵ لە بەرامبەر رژێم كۆنەپارێز و چەقبەستووی ئێران دەوەستنەوە و لە ئان و ساتی نزیكبوونەوەی رۆژی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سەر ژنان، دەبێتە هەموو  گۆڕەپانەكانی ژیان بكەینە بەرخۆدان و تێكۆشان لەبەرامبەر بەزیهنیەتی دەسەڵاتداریەتی پیاوسالار و دیكتاتۆر و لەدەوری كەمپینی نابۆ سێدارە و بەڵی بۆ ژیانی ئازادی گۆڕ بەخەباتی ئازادیخوازانە و دیموكراسیانە بدەین و هەموو رۆژ و هەموو ساتێك بكەینە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی زیهنیەتی پیاوسالاری و بۆنیادنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان.

دوەم؛ لەهەمان چوارچێوەدا، لەدووهەمین ساڵیادی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كوردا  ئەرك و بەرپرسیاری دەكەوێتە سەر شانی ئازادیخوازان و ئاكادیمسین و رووناكبیران و بەتایبەتی ژنان و وگەنجان. سەرخستنی هەڵمەتی  ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێتە هەوێنی دیهێنانی ئێرانێكی كۆنفیدراڵ و دیموكراتیك.

سێیەم؛ لەتەورێكی تری ئاڵتەرناتیڤدا ئاماژە بە خاوەنداریكردن لەشەهیدان كراوە و خاوەنداری كردن لەشەهیدان بنەمای بۆنیادنانی ژیانێكی ئازادە و شەهیدان بەخوێنی خۆیان داری ئازادیان ئاو داوە و بوونەتە بنەمایەك لە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دا.

گۆڤاری ئاڵتەرناتیو  ئەم ژمارەیەی خۆی پێشكەشی شەهیدی هەمیشە لە دڵ و یاد هەڤاڵ شۆڕش قەڵات دەكات.

خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی نوێی ژمارەی 31 گۆڤاری ئاڵتەرناتیو سەردانی ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پەژاك”  PJAK.NET بكەن