کۆمیتەی کچانی خۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژی گۆشەگیریی سەختی سەر ئیمڕالی، چالاکییەکیان رێکخست و هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینەکەی کەژار دووپات کردەوە، کە دژی سێدارە رایانگەیاندووە.
لە بەیاننامەیەکدا ئەندامانی کۆمیتەی کچانی خۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتووندی سەرکۆنەی گۆشەگیری سەختی سەر رێبەر ئاپۆیان کرد و رایانگەیاند ئەو گۆشەگیرییە بەواتای گۆشەگیری تەواوی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان دێت.