چیمەن شنە، ئەندامی پژاک
سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٢٨
سەرەتا بەڕێوەچوونی كۆنگرەی حەوتەمینی پەژاک لەرێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدانی رێگای ئازادی و شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و گەلی كوردستان و گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان پیرۆز دەكەم.
لەهەرچوارلای كوردستان و دەرەوەی وڵات و لەزۆربەی وڵاتانی جیهان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەنێو تێكۆشاندان، ئەو تێكۆشان و هەوڵدانانە بەرز دەنرخێنم و سڵاویان ئاراستە دەكەم.
كۆنگرەی حەوتەمینی پەژاك لەكەش و هەوایەكی زۆر قورس و گراندا بەڕێوە چوو و لەدۆخێکدا کە هەڵمەتی ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد و جۆش و خرۆشی گەل لەلوتکەدایە بەڕێوە چووە. بێگومان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەهەرچوارلای كوردستان و لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، تێكۆشانێكی بەهێز و مەزن و هێژا لەئارادایە، هاوكات بەرامبەر بەگەلی كورد لەهەرچواربەشی كوردستان لەلایەن دەوڵەتانی داگیركەرەوە، بەتایبەتی دەوڵەتی داگیركەری تورك، شەڕێكی گەورە لەئاستی قڕكردن و لەناوبردن بەڕێوە دەچێت. هاوكات قارەمانێتیەكی مەزن لەلایەن گەریلاكانی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك و هاوچەرخ ئەنجام دەدرێت.
لەكەشێكی وەهادا كۆنگرەی حەوتەمی پەژاکمان بەست و بێگومان كۆنگرە گۆڕانكاری زۆر بنەڕەتی و گرنگ و هەنگاوێكی زۆر بوێرانەش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. لەچوارچێوەی فكر و رامانی رێبەر ئاپۆ و لەكەشێكی وەهادا كۆنگرە بەرێوەچوو. بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ نەك تەنیا لەرۆژهەڵاتی كوردستان؛ بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانی و هەرچوارلای كوردستان دەنگێكی مەزن بڵند بووە و ئەوەش جاری یەكەمینە كە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ كەمپینێكی وەها خەبات بەرێوە دەبات. ئێمە لەقۆناخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبین. رەوشی جەستەیی رێبەر ئاپۆش لەم چوارچێوەیەدا گەیشتووەتە دۆخێكی هەستیار. ئیدی بەپەلە دەبێت لایەنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ راوەستەی لەسەر بكرێت. گەلی كوردستان، ژنانی كورد، فارس، عەرەب، بەلووچ، ئەرمەن و …هتد لەئێستادا تێكۆشانێكی زۆر مەزن بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن.
بێگومان بیست و پێنج ساڵ بە سەر سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ كۆتایی هات و دەربازی بیست و شەشەمین ساڵەی سیاسەتی قڕکردن بووین. وەك ژنانی تێكۆشەری رۆژهەڵات بێگومان كارمان دانەناسین و تێگەیاندنی كۆمەڵگەیە لەسەر بیروهزری رێبەر ئاپۆ، بەو نزیكبوون و گرێدانەوە كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكمان بەرێوە برد.
سیاسەتی گۆشەگیری لەبەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ لەئاستی قڕكردن و لەناوبردن بەڕێوە دەچێت. خەبات و تێكۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و پشتیوانی كەمپینی ئازادی جەستەیی، وەك ئەوە وایە كە بۆ ئازادی خۆمان خەباتمان بەڕێوە بردوە. خەباتكردن بۆ كەمپینی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، خەبات كردنە لەپێناو ئازادی ژنان. كەمپینی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، هاوکات بۆ ئازادی گەنجان و هەموو كۆمەڵگەیە. رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ لەهەموو بەشەكانی تری كوردستان زیاتر كاروخەبات لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرێوە ببات، لێرەدا جێگای پرسیارە کە بۆچی؟
بێگومان بۆ ئەوەی ئازاد ببین، پێویستە رێبەر ئاپۆ، فكر و رامان و پەرتووكەکانی بخوێنین و بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەسەر هزری رێبەرتی خۆمان پەروەردە و رێکخستن بكەین. لەبەر ئەوەش كۆنگرە بەجۆش و هەیەجانێكی مەزن داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بەرزكردەوە. هەموو بەشداربووان، نرخاندنێكی قارەمانانەیان نیشاندا. لەبەر ئەوەش ئەركی كۆنگرە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بڕیاری وەرگرت. فكر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لەرۆژهەڵاتی كوردستان، دەنگدانەوەیەكی جیهانی ئافراند. بانگی ئازادی لەكۆنگرە بەشێوەیەكی بەهێز بەرز كرایەوە. داواكاریەكان زۆر و بڵند بوون. راو بیرو بۆچوونی هەموو ئەندامان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هاوچەشن بوو. ئەو شۆڕشەی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ماوەی ساڵ و نیوێكە سەریهەڵداوە، لەلایەنی هزرییەوە، سیاسەتی گۆشەگیری پووچەڵ كردەوە. بەڵام ئیدی كاتی ئەوە هاتووە كە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لەناو هەموو گەلانی ئێران دا بەڕێكخستن بكەین. داواكاری یەكەمینی كۆنگرەی حەوتەمین بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەوە بوو.
گەل لەهەشتی ئادار و نەورۆز سەلماندنیان فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی گەرەنتی ئازادییانە
بێگومان كاتێك نەورۆزی ئەمساڵ لەرۆژهەڵاتی كوردستان سەیر دەكەین بەدەیان و هەزاران مرۆڤ لەكۆڵان و شەقامەكان، لەگوند و شار نەورۆزیان پیرۆز كرد و دروشمی ژن، ژیان، ئازادیان بەرز كردەوە، ئەم دروشمە بێگومان دروشم و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە. لەچوارچێوەی ئەم فكر و فەلسەفەیەدا بۆ ئەوەی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان ئازاد ببن، پێویستە بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا لەفكر و رامان و كەسایەتی رێبەر ئاپۆ خاوەندارێتی بكەین. پارێزنامەو هەڵسەنگاندنەكانی رێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە، رامانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئیكۆلۆژی، كۆمەڵگە، ژنان، گەنجان، ژینگە، ئەخلاق و هەموو بەشەكانی تری ژیان لەپێناو ژیانی ئازاد و بەرقەراری دادپەروەری کۆمەڵایەتی کەڵکی لێ وەربگرین.
فەیلەسوف و زاناكانی تر نەیانتوانیوە لەهەموو رەهەندێکەوە لەئاستی رێبەر ئاپۆدا هەڵسەنگاندن و هزر پێشبخەن و بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێ هەوڵدانیان هەیە و خەباتیان كردوە، بەڵام بەدروشمی ژن، ژیان، ئازادی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران ئەوەیان هەڵبژارد و ئەوەیان نیشاندا و ئەوەیان بەئاشكرا راگەیاند كە ئەوان بەفكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانن ئازاد ببن و كۆنگرەكەی ئێمەش ئەوەی پێناسە كرد. بۆچی ئەو پێناسەیەی كرد؟ لەبەر ئەوەی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و هەموو بەشەكانی تری كۆمەڵگە چەقبەستووییەكی زۆر لەئارادایە.
لەبەرامبەر بەڕژێمی داگیركەری ئێران، كاردانەوەكان زۆر قووڵ و بنەڕەتین. ئەوەیان لەهەشتی ئادار و نەورۆز بەئاشكرا دەربڕی. پێشتر لەوانەش، لەئاستی مامۆستایان، ئاینداران، دكتۆر و پەرستار سەیر كەن، لەهەموو بەشەكانی كۆمەڵگە لەبەرامبەر بە رژێمی قڕكەر و بەتایبەتی تر نزیكبوونەوەی ئەو رژێمە لەبەرامبەر بەژنان ئەوەی پێشەنگایەتی سیاسەتی قڕكردن و لەناوبردن دەكات، بەپلەی یەكەم رژێمی ئێرانە. لەبەرئەوەش هەموو گەلانی ئێران بەدروشم و فەلسەفەی وەك ئەوەی كە رزگاربوونی خۆیان لەوێدا بینیوە بەیەكدەنگ راپەڕین و تا ئێستاكەش ئەو شۆڕش و راپەڕینە بەردەوامە. لەبەر ئەوەش كۆنگرەی ئێمە بەئەركی خۆی زانی كە ئەو قۆناخە هەڵسەنگێنێت.
كۆنگرە لەقۆناخێكی ئاسایی دا پێكنەهات. تەنیا وەك ئەوەی پرۆسەیەك بێت، بەڕێوە نەچوو. كۆنگرە لەبەرامبەر بەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و گەلانی ئێران بەپێشەنگایەتی ژنان، لەبەرامبەر بەو شۆڕشەی ساڵ و نیوێكە بەردەوامە وەك ئەركێك گرتیەدەست و كۆنگرەش لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوە چوو. لەبەر ئەوەش وەك ئەركێكی سەرەكی كاروخەبات ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بەبنەما وەرگرت و بەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هەموو گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە بەشداری لەهەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئازادی خۆیان گەرەنتی دەكەن، ئەوەش هەڵوێست و جەسارەتێكی مەزن بوو و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری پێویست وەرگیران. هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لەكوێ بڵاوببێتەوە، ئەوا ئەو جێ و شوێنە ئازاد دەبێت، كاریگەریەكی هاوچەشنی ئەتۆمی هەیە. فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێراندا دەنگدانەوەی لەئاستی شۆڕش بەدی هێنا. ئەم شۆڕشە دەبێت گەشاوەتر و بڵاوتر و بەهێزتر ببێ و بەئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بگاتە لووتكەی سەركەوتنی خۆی. تا ئەو كاتەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئەوا لەهەربەشی كوردستان هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێ و لەرۆژهەڵاتی كوردستانیش ئێمەش بە هەموو هێزمانەوە ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەكەین، تا ئەو كاتەی رێبەر ئاپۆ لەلایەن جەستەییەوە ئازاد دەبێ. هاوکات ئەوەش دەبێتە رەخنەدانێک بۆ ئێمە. گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان، دایكانی شەهیدان، گەلی وڵاتپارێز، مرۆڤی دیموكراتیخواز و ئیكۆلۆژیست، مرۆڤێك كە بۆ ئەوەی لەكۆمەڵگە ژنكوژی روونەدا، نەكوژرێت. کۆتایی بە سیاسەتی لەسێدارەدان بهێنرێت. ئەوەی کارەساتە ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە لە جێبەجێ کردنی سزای سێدارەدان رکابەری نییە. نموونە؛ لەمانگی یەكەمی ٢٠٢٤ لەئێران چوار ژن لەسێدارە درا. لەبەر ئەوەش كۆنگرەكەمان لەسەر پرسی لەسێدارەدان و هەڕەشە و گوڕەشەکانی سەر ژنان راوەستەی كرد. هەرچۆن ژن لەهەموو شوێنێك پێشەنگە، بەڵام عەقڵیەتی رژێمی داگیرکەری ئێران ئەو رۆڵەی لەژنان زەوت کردووە. بۆیە لەکۆنگرەدا باس کرا کە پێویستە جارێکی دیکە لەرۆژهەڵاتی كوردستانیش ژنان ببنە هێزی پێشەنگی کۆمەڵگا و بەفەلسەفە و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بۆ سەرکەوتنی شۆڕش هەنگاو هەڵبگرین.
كۆنگرەی حەوتەمی پەژاك، جەختكردنەوەی ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئێمە لەبەرامبەر بەشۆڕشی گەلانی ئێران بوو
كۆنگرەی حەوتەمی پەژاك جارێكی تر؛ ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئێمە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران چییە بەبەرفراوانی پێناسە كرد. پرۆژە و رێگا چارەسەری دەستنیشانكرد. چارەسەری و دەرمان هەمووشیان فكر و رامان و پارادایمی رێبەر ئاپۆیە. واتا لەئاستی هەموو گەلانی ئێراندا كاروخەبات لەو ئاستەدا بەرێوە ببەن و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیار وەرگیرا. لەناو كۆمەڵگە و ریزەكانی گەلدا بڵاوكردنەوەی فكر و رامانی رێبەر ئاپۆ و كاروخەباتی ئاكتیڤ لەچوارچێوە و تەوەری ژناندا و بۆ گەنجان و بۆ ئازادی خۆمان كاروخەبات بەرێوە ببەین.
بۆ ئەوەی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە لەژنان و گەنجانەوە بگرە، تا هونەرمەندان و باوەڕیەكان، خوێندكاران و مامۆستایان و ئاینداران بۆ ئەوەی بەئازادی بژین، دەبێت هەر هەموومان فكر ورامانی رێبەر ئاپۆ بخوێنین و لەو پێناوەشدا خەبات بكەین. تەنانەت وەك گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان ئەگەریش رۆژانەش نەبێت، دەتوانن هەر دە رۆژ جارێك بەیەكەوە كۆببنەوە و بەشێك لەپارێزنامەكانی رێبەر ئاپۆ لەپێناو ئازادی خۆیاندا بخوێننەوە. یاخود مانگی جارێك كۆببینەوە و بیرو بۆچوونەكانی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئازادی ژن بخوێنن. وەك گەنجان دەتوانن مانگی جارێك كۆببنەوە و هزری رێبەر ئاپۆ لەسەر گەنجان بخوێنن و گفتۆگۆ بكەن. ئەوانە وەك پرۆژەیەك بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەیان دەكەین. هەرچۆن لەسەر ئاستی گەردوونیدا گەلان ئازادی خۆیان لەفكر و رامانی رێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە، گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانیش زیاتر لەهەركەس ئەوەی بینی و دەرك كرد؛ بۆچی؟ چونكە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی سەرەتا لەباكوری كوردستان بەرزكرایەوە و پاشان لەرۆژئاوای كوردستان لەئاستێكی بەرفراوانتردا بڵاوبوویەوە و وەرچەرخایە سەر بەرپابوونی شۆڕش. بەڵام لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دروشم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لەدنیادا بڵاوبوویەوە. راستە ژینا ئەمینی سیمبۆلێك بوو، بەڵام دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لەئاستی دنیا، گەلان بۆ ئەوەی ئازاد ببن، ئەمەیان وەك نەخشە رێگەیەك بۆ خۆیان هەڵبژاردوە. كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكیش ئاماژە و راوەستەی لەسەر ئەمە كرد و جارێكی تر ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئێمەی هەم لەرۆژهەڵاتی ناویندا و بەتایبەتی تر لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رۆڵی پەژاك خستەڕوو. بۆیە هەر تاکێکی ئازادیخواز پێویستە هزری رێبەر ئاپۆ زیاتر بخوێنێت، تا لەئازادی نزیک ببێتەوە. بۆیە پێویستە زیاتر لەبەرامبەر بەسیاسەتی قڕكردنی كۆمەڵایەتی و گەلان لەسەر بنگەی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ كۆمەڵگە بەڕێكخستن بكەین.
كۆنگرەی حەوتەم لە گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و دۆستان و كەسانی ئازادیخواز لەكۆمەڵگەی ئێران بەگشتی جارێكی تر پیرۆز دەكەم. بانگەوازیمان بۆ گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە بڕیارەكانی كۆنگرە لەكۆمەڵگە بەهەڵوێستێكی هەری بڵند پراكتیزە بكەن. هێڵی سێیەم و پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیك بەر بەئازادی ژن و پارادایمی كۆمەڵگەیەكی ئەخلاقی ـ سیاسی و ئیكۆلۆژیك بەڕێكخستن بكەین. لەهەر شوێنێك، كۆمیتە و لق و شانەی رێكخستنی بونیاد بنێین. بەدەنگێكی بڵند خاوەنداری لەڕێبەر ئاپۆ و هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بكەین؛ چونكە ئیدی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەنگی ژن، ژیان، ئازادی بەرزكرایەوە و وترایەوە و ئەوەش دەنگی رێبەر ئاپۆ بوو. ئەرك و بەرپرسیاری سەرەكی ئێمە لەبەرامبەر بەكۆنگرەی حەوتەمی پەژاك ئەوەیە و ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرەكیش دەكەوێتە ئەستۆی ژنان و گەنجانەوە و بەڕۆحی سەفەربەری پێشەنگایەتی ئەم قۆناخە بكەن. دەبێت لەبەرامبەر بەڕژێمی فاشیست و داگیركەری ئێران دروشم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرزتر و گەشاوەتر و شەكاوەتر بكەین و گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەبێت فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بكەنە نەخشەڕێی چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگە بەگشتی.