فرانکفۆرت

دەقی لێدوانەکە:

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕانە دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ ،شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کُردستان

هەروەها کە هەموومان ئاگادارین  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ و لەم قۆناخە دا پێویستە هەموو مرۆڤێکی  ئازادیخواز  بە ڕۆحێکی فەدایی و ویژدانەوە خاوەنداری لە کەرامەتو شۆناسی گەلان بکات بە تایبەت گەلی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی کُرد. لەم دۆخەدا زیاتر لە هەر کات دەبێ بە جدی بوونێکی بێ وێنە بەرانبەر بە داگیرکاری و قڕ کردنی سیستماتیکی دەوڵەت نەتەوەکانی  ئیران ،تورکیە ، ئیراق و سووریا بە سەر کُردستاندا، خاوەن هەڵوێست بین. هەر بۆیە ئازادی جەستەیی هەموو زیندانیانی سیاسی، بە تایبەت ڕێبەری گەلی کُرد، ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سووری شۆڕشی کُردستانە و ئازادی زیندانیان و چارەسەری پرسی کُرد دوو داخوازی جدی ئیمەیە کە لە پێناویدا شەو و رۆژ خەبات پێش دەخەین.

کۆمیتەی پەژاک فرانکفورت

کۆمیتەی جەوانانی رۆژهەڵاتی کُردستان KCR لە ئورووپا

بژی ڕێبەر ئاپۆ

ژن، ژیان، ئازادی