دەقی راگەێیندراوەکە:
بۆ ڕای گشتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
هەر وەک دەزانین ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ دوای پلانگێڕیەکی ناونەتەوەیی لە زیندانی ئیمرالی دایە و لە ماوەی سێ ساڵی دوایی گۆشەگیری تەواو خراوەتە سەری. دەوڵەتی تورکیە رێگە نادات پارێزەرو ماڵبات دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن.
ئێمە لەو باوەڕە داین کە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆلە لایەک پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ و دژی هەموو پرنسیپە ئەخلاقی، ئینسانیە و لە لایەکیتر پێداگریە لەسەر ئینکاری ناسنامەی گەلی کورد و چارەسەر نەکردنی کێشەکان. هاوکات کرانەوەی دەرگاکانی ئیمرالی کلیلی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە.
ئێمە وەک رێکخستنەکانی پژاک و کژار لە سکاندیناڤیا ئەو گۆشەگیریەمەحکوم دەکەین و داوا دەکەین کە پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سی پی تی و هەموو سازیەکانی مافی مرۆڤ کە ئەرکی خۆیان بەجێبێنن.
هاوکات بانگ لەگەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەکەین و هەروەها هەموو ئازادیخوازان و دۆستانی گەلەکەمان دەکەین لە کەمپینی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا بەشدار بن و بەشداری چالاکیەکانی گرێدراوی کەمپینەکە ببن.
جارەکیتر دوبارەی دەکەینەوە ئازادی رێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەریە و تا ئازادی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.
رێکخستنەکانی پژاک و کژار لە سکاندیناڤیا
ا بژی سەرۆک ئاپۆ
ژن ژیان ئازادی