بەلژیکا

کۆمیتەکانی پژاک و کژار لە وڵاتی بەلژیکا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە گەلی کورد، بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، لە هەر شوێنیک هەن بەشداریی هەڵمەتی جیهانیی “ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد” بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی نووسراوە، هاتوووە: “با بەیەکەوە ئەم ڕاستییە بخەینە ڕوو کە مرۆڤایەتی بۆ ئازادی ، ئاساییش و سەقامگیری پێویستی بە ئازادیی فیزیکیی سەرۆک ئاپۆ و چارەسەریی مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سی.پی.تی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەنجوومەن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکار لە ماڤی زیندانیانی سیاسی لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە چیتر ئیرادەی ئەم گەلە پشتگوێ نەخەن و تەسلیمی خواستی داگیرکەرانی کوردستان نەبن.”