راگەیەندراوی یەرەکە 

فەرماندەیی یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٥ نیسان بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێچەوانەی بانگەشەکان لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشی ئاسمانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندروێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “١٥ی نیسان گروپێک لە هەڤاڵانمان کاتێک لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی تیایدا بوون لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی داگیرکەریی تورکەوە لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٨:٣٠ لە دەوروبەری پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی  ئاسمانی. لەو هێرشە نامرۆڤانەیەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، ئەو زانیارییەی لەو بارەوە بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن زیانی گیانیمان بەرکەوتووە راست نین. ئێمە ئەو هێرشانەی داگیرکەران کە هیچ پێودانگێک و ئەخلاقێکی مرۆیی ناناسن شەرمەزار دەکەین و لە بەرمابەریاندا گوڕ بە تێکۆشانمان دەدەین”.

 

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی یەرەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە:

 

“داگیرکەریی تورکیا ماوەیەکە لە بەرامبەر هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن هەم جموجۆڵی ئاسمانی و هەمیش هێرشی ئاسمانی خۆی زیاتر کردووە. ئەم هێرشەش لە کۆنسێپتی گشتیی دابڕاو نییە، پەیوەندی بە شەڕی هەمەلایەنەوە هەیە لە دژی گەلانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی. بەتایبەتی لەم قۆناغەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئارادایە لە ئاستێکی بەرزدا توانای گەلی خستەگەڕ، بەڕێکخستنی کرد و ئەوەش بۆ داگیرکەری ئێران دەبێتە مەترسییەکی گەورە، لەبەر ئەوەش هێزە دەسەڵاتدارەکان زیاتر روودەکەنە سەرچاوەی ئەو ئایدۆلۆژیایە کە سات بە سات فراوانتر و بەربڵاوتر دەبێت و دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە لەناوی ببەن. لەسەر ئەو بنەمایە لە سیاسەتی قڕکردندا کە دژی کوردستان پەیڕەوی دەکەن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیاندا کۆدەبنەوە و یەکدەگرن. ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو درک بەو راستیە دەکەین و پێویستە گەلەکەمان لە بابەتی تێگەیشتن لە راستی دوژمن و تێکۆشان بەرامبەر بەو راستیەدا بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و بەرزکردنەوەی خۆبەڕێکخستنکردن هەوڵەکانی زیاتر چڕبکاتەوە. لەبەر ئەوەش خاوەنداری لە خاکی خۆی و بەرگریکارانی خاکەکەی بکات”.