چیا مه‌هاباد
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو زه‌خت و سه‌ركوتكاریه‌كانی رژێمی داگیركه‌ر، ئه‌م شۆڕشه له لایه‌ن گه‌لانی ئازادیخواز و خۆڕاگره‌وه به شێواز و رێبازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه و تا ده‌چێت، له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پاڵپشتی زیاتر به ده‌ست ده‌خات. به هاتنی به‌هار و ساڵی نوێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه پێ بنێته قۆناخێكی نوێ و به‌گوڕ و تینێكی به‌هێزتره‌وه به‌ره‌و پێشەوە بچێت. له‌م ماوه‌دا، پاڵپشتی، یهكیێتی و یه‌كڕیزی گه‌لانی ئێران و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان و ژنان له‌پێناو سه‌رخستنی شۆڕش، بۆته هۆكاری ترس و دڵهڕاوهكهی له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشیست و رژێمی داگیركه‌ری ئێران. به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و هێزی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه به هه‌ر شێوازێك كه بۆیان بكرێت، ئه‌م شۆڕشه یان سه‌ركوت بكه‌ن یان به‌لاڕێیدا ببه‌ن. به‌شداری و پێشه‌نگایه‌تی به‌رچاو و بوێرانه‌ی ژنان و گه‌نجان به‌تایبه‌ت خوێندكاران و قوتابیان، جارێكی دیكه به‌روونی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه رژێمی داگیركه‌ری ئێران له زۆر لایه‌نه‌وه تووشی چه‌قبه‌ستوویی و شكست بۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م رژێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه، هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانه‌كانی كۆمه‌ڵگا و وڵاتی زه‌وت كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر راگه‌یاندن و سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا داگرتووە و به‌رده‌وام خه‌ریكی بانگه‌شه و پهرهپێدانە به عه‌قڵییه‌ت و بنه‌ما فكری و هزریه كۆنهپهرهستانهكانی خۆی. سه‌رهه‌ڵدانی ژنان و گه‌نجان و پێشه‌نگایه‌تیان بۆ شۆڕش، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه رژێم به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی به‌تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده و راهێنان، نه‌یتوانیوه بگات به ئامانجه‌كانی. ئه‌وه‌ی كه زیاترین هێز و سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر ده‌كرد، گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی جیلێكی نوێی گوێڕایه‌ڵ و به‌گوێره‌ی خواست و خه‌یاڵه‌كانی خۆی بوو، ژن و كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌سته‌مۆ و بێ ئیراده كه خه‌ون و خه‌یاڵی ئازادی و دیمۆكراسی له‌بیر چووبێته‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه عه‌قڵییه‌ت و تێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌پێچه‌وانه‌ی نرخ و پێوانه‌كانی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌مه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه سیسته‌می ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌ش به‌هێز و خاوه‌ن ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تان بێت، ناتوانێ به‌ته‌واوه‌تی كۆمه‌ڵگا بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و هه‌ست و ویستی ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو ببات.
رژێمی داگیركه‌ری ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زهنییه‌تی پاوانخوازیی و پیاوسالارانه بونیاد نراوه و له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و كۆمه‌ڵگا درێژه به‌ته‌مه‌نی نگریسی خۆی ده‌دات، به‌هێچ شێوازێك ئاماده نیه گوێ لە داخوازی گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌ت ژنان بگرێت. رژێم به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه هه‌رچه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانێكی گه‌لان و كۆمه‌ڵگا بخاته ئه‌ستۆی هێزه ده‌ركییه‌كان و وا پیشانبدات كه سیسته‌م هیچ كه‌موكۆڕی نیه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و سهرههڵدانانهش پلان و ده‌ستی ده‌ركی له‌پشته‌وه‌یه. به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه پاش زیاتر له چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م رژێمه، هه‌موو گه‌لانی ئێران گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ت و باوەڕەی كه سه‌رچاوه و هۆكاری بنه‌ڕه‌تی قه‌یران و گرفته‌كان، عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌ته ناكارامهكانی كاربه‌ده‌ستانی رژێم بۆ خۆیه‌تی.
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رژێمی داگیركه‌ری ئێران، ژنان زیاتر له هه‌ر چین وتوێژێكی كۆمه‌ڵگا رووبه‌ڕووی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه بوونه‌ته‌وه. له‌مافه‌كانیان بێ به‌ش كراون و له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، ئابووری و په‌روه‌رده دوورخراونه‌ته‌وه. یه‌ك له هۆكاره‌كانی به‌شداری چالاك و پێشه‌نگایه‌تی ژنان له شۆڕش ئه‌م یه‌كه‌یه. كاربه‌ده‌ستانی كۆنه‌پارێز و پاوانخوازی زاڵ به‌رسه‌ر ئێران به‌باشی له‌وه تێگه‌یشتوون كه چه‌نده بتوانن ژنان سه‌ركوت و بێده‌نگ بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانن كۆمه‌ڵگا سه‌ركوت و بێده‌نگ بكه‌ن و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه. له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م سیسته‌مه سه‌ره‌ڕۆیه به‌پێی نه‌ریت و بنه‌ما فكریه‌كانی، له‌وپه‌ڕی بێچاره‌یی و داماوییه‌وه، به‌ڕێگای هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان، خه‌ریك تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ژنان و كچانی قوتابی و خوێندكاره. ده‌یانهه‌وێت به رێبازی ترس و توقاندن، ژنان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، ئابووری و په‌روه‌رده دوور بخه‌نه‌وه و به‌چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتووی تالیبان، ژنان له‌نێو چواردیواری ماڵدا زیندانی بكه‌ن. ئه‌مه هێرش و هه‌وڵێكی سیسته‌ماتیكه كه پێوسته گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ژنان له‌به‌رامبه‌ری خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و كۆتایی به‌م ره‌وته بهێنن. ئه‌گه‌ر رژێم هێرش ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه و زانكۆكان، پێوسته كۆمه‌ڵگاش له‌دژی ئه‌م یه‌كه هه‌موو ماڵ و كۆڵانێك بكاته قوتابخانه و شوێنی په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مای نرخ و پیرۆزی و ئارمانجه‌كانی خۆی. نابێت گۆڕه‌پان بۆ داگیركه‌ران بهێڵێننهوه، بێگومان كاتێك كۆمه‌ڵگا خۆی به‌رێكخستن بكات، ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌رچه‌شنه هێرش و په‌لامار و سیاسه‌تێكی نامرۆڤانه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆڕاگری بكات و سیسته‌م و رێوه‌به‌ری خۆی بونیاد بنێت. له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌لانی ئێران سه‌لماندیان كه خاوه‌ن ئه‌و هێز و زانابوونهن. له‌وه‌ها دۆخێك‌دا، خۆبهرێكخستن كردن و مژاری پاراستنی جه‌وهه‌ری له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان، دوو خاڵی گرنگن كه پێویسته گه‌لانی ئێران به‌شێوازێكی جددی راوهستەی لەسەر بكه‌ن. كۆمه‌ڵگای ئێران خاوه‌ن ئه‌و توانا و زانا بوونیه، بێگومان چه‌نده خۆبهرێكخستن و خۆپاراستنی گه‌ل له‌هه‌ر گۆڕه‌پان و بوارێكدا پێشبكه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانرێت به‌رپه‌رچی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه.