رۆمانی”هەستانەوە لەوڵاتی خۆر”دا لەلایەن گروپێك لەنوسەران و رووناكبیرانی كوردەوە لەسەر مێژووی كوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و هەندێ لەرووداوە مێژووییەكان لەدوو سەدەی رابردوویە نوسراو و لەچاپ دراوە.
رۆمانەكە یەكێكە لە كۆبەرهەمەكانی ئەو گروپە رووناكبیرە و هەریەكە لەو كۆبەرهەمانەش بەسەر چەند بەرگێكدا دابەش كراون. هەر یەكەو لەو كۆبەرهەمانەش خاوەن سەردێرێكی تایبەت و جیاوازبەخۆیەتی. ئەم رۆمانە مێژووییە بەگشتی لە دوازدە تا سێزدە بەرگ پێكهاتووەو هەنووكە سێ بەرگ لەكۆی گشتی رۆمانەكەیە.
ماوەی پێنج ساڵە، ئەكادیمیای وێژەیی”شەهید شیلان باقی”سەرقاڵی چەند كاروخەباتێكی پلان بۆكراو، بەئامانجی نووسینەوەی رۆمانی بەرخۆدان و داستانی هەستانەوەی هاوچەرخی كوردستانن. لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی كاروخەباتی چڕوپڕ و گروهی ئەو گروپە رووناكبیر و نوسەرە، نوسینی ئەم بەرهەمە ناوازەیە و لەئێستاشدا ئەم بەرهەمە لەبەردیدی خوێنەران و هۆگرانی زمانی فارسی دایە.
رۆمانی هەستانەوە لەوڵاتی خۆردا لەسەر رەهەندە چاندی و مێژووییەكانی گەلی كورد، پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان، لەبواری كەلتوری و سیاسییەوە لەگەڵ نەتەوەكانی تر و دەوڵەتانی ناوچەكەیە و بەگشتی ناوەڕۆكی رۆمانەكە لەسەر رەهەند و فاكتە كۆمەڵایەتی و سیاسییە گرنگەكانی كوردستان و گەلانی ئاناتۆلیایە. لەهەمانكاتدا رۆمانەكە راوەستە لەسەر فۆرمی ژیان و پێكهاتەی چاندی گەلانی گوندنشین و چۆنیەتی بەرخۆانیان لەبەرامبەر بە كۆماری تازە دامەزراوەی تورك و بەرخۆدان و وەستانەوە بەرووی سیاسەتی جینۆساید و ئینكار و لەناوبردن و هاوكات دیالكتیكی سەركۆت و شۆڕش دەكات.
پەرتووكی رۆمانی هەستانەوە لەوڵاتی خۆردا بەزمانی توركی نوسراوە و بەرهەمی نوسەر”محەمەد سەعید ئۆچلو”یە و وەرگێڕانی فارسی بۆ كراوە.
وەڕگێڕان و چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەم رۆمانەش لەلایەن گروپی فارسی ئەكادیمیای زانستە كۆمەڵایەتیەكانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ـ لقی رۆژهەڵاتی كوردستان ەوە بۆ كراوە. هاوكات وەرگێڕانی بەرهەمەكەش پێشكەش بەشەهیدانی هەمیشە زیندوو، شەهید رێزان جاوید و هەموو شەهیدانی شۆڕشی كوردستان و ئێران كراوە.
خوێنەرانی هێژا و بەروومەت و هۆگرانی پەرتووك دانسقەیە و بۆ بەدەستخستنی ئەم بەرهەمە و دابەزاندنی دەتوانن لێرە کلیک بکەن.